بێگومان جێگای پیرۆز وبەھرەمەندی ھەیە بۆ پارێزکاران ولەخواترسان
باخات وھەموو جۆرە ترێیەك
وە کچانی تازە مەمك کردووی ھاوتەمەن
وە پەرداخی پڕ (لە شەراب)
قسەی بێھوودە ودرۆی تێدا نابیستن
(پاداش دەدرێنەوە بە) پاداشتێکی تەواو لەلایەن پەروەردگاری تۆوە
پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی ونێوانی ئەوانە، خوایەکی بەخشندە ومیھرەبانە وکەس توانای تکا کردن و(قسە کردنی) نیە
لە ڕۆژێکدا کە جوبرەیل وفریشتە بەڕیز دەوەستن، کەسیان قسە ناکەن مەگەر ئەوە کەخوا ڕێی بدات وقسەی بەڕێ و جێ بکات
ئەو ڕۆژە ڕاست وبێگومانە، ئەمجا ھەرکەسێك وویستی ڕێگای گەڕانەوە دەگرێت بۆ لای پەروەردگاری خۆی
بێگومان ئێمە ئێوەمان ئاگادار کرد لە سزایەکی نزییك، لە ڕۆژێکی وادا کە مرۆڤ دەبینێت (پاداشی) ئەو کردەوانەی کە پێشەکی بەدەستی خۆی ناردوونی، وە بێ بڕوا (لەو ڕۆژەدا) دەڵێت: خۆزگە گڵ بوومایە (نەك مرۆڤ)
سوێند بەو فریشتانەی کە گیانی کافران(لە لەشیان) بە سەختی دەردەھێنن
وە بەو فریشتانەی کە گیانی باوەڕداران بە ئاسانی دەردەهێنن
وە سوێند بەو فریشتانەی کە خێرا فەرمانی خوا جێ بەجێ دەکەن
وە سوێند بەو فریشتانەی کە پێشبڕكێ دەکەن (لە بەجێهێنانی فەرماندا)
وە سوێند بەو فریشتانەی کە تەگبیری کاروبار دەکەن (واتە سوێند بەمانە ئەوەی بەڵێنتان پێدراوە دێتە دی)
ڕۆژێکە بومەلەرزە زەوی دەلەرزێنێ
بومەلەرزەیەکی تریشی بەدوایدا دێت، مردووان زیندوو دەبنەوە
زۆر دڵ لەو ڕۆژەدا دەلەرزێت
چاویان سەر بەرەو ژێر دەبێت
(ئەمڕۆ بەگاڵتەوە) دەڵێن ئاخۆ ئێمە(لە پاش مردن) دەگەڕێنرێینەوە بۆ ژیانی پێشوو؟
ئایا کە بووین بە ئێسقانی ڕزییو (چۆن زیندوو دەبینەوە)
ووتیان ئائەوە ئەگەر وابێت گەڕانەوەیەکی بەزیانە
بێگومان ئەو زیندوو بوونەوەیە ھەر یەك نەعرەتەیە
ئیتر کتوپڕ وان لە دەشتێکی سپی کاکی بە کاکیدا
ئایا داستانی مووسات پێ گەیشتووە