Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)579

کە کانییەکە (لە بەھەشتدا) بەندەکانی خوا لێی دەخۆنەوە (لەھەر شوێنێکدا بیانەوێت) ھەڵیدەقوڵێن وفوارە دەکات

وەفا بە نەزر دەکەن وە لە ڕۆژێکیش دەترسن کە بەدی و سەختیەکەی ھەمووان دەگرێتەوە

وە خواردن ئەدەن بە ھەژاران وھەتیوان ودیلەکان ھەرچەند خۆیان حەزیشیان لێی بێت

(دەڵێن) بەڕاستی ئێمە تەنھا لەبەر ڕەزامەندی خوا خواردنتان دەدەینێ، چاوەڕوانی ناکەین لە ئێوە نە پاداشت ونە سوپاس

بەڕاستی ئێمە لە سزای پەروەردگارمان دەترسین لە ڕۆژێکی ترش و تاڵ و دژواردا

جا خوا پاراستنی لە خراپی ئەو ڕۆژە وە ڕووی گەش وشادومانی پێ بەخشین

وە پاداشتی دانەوە بەھۆی خۆڕاگرتنیان (لەسەر چاکە ودوور کەوتنەوە لە خراپە) بە بەھەشت و (پۆشاکی) ئاوریشم

پاڵی تیا دەدەنەوە لەسەر تەخت وقەنەفەی زۆر، نابینن تێیدا نە گەرمی ڕۆژ وە نە سەرمای بەهێز (واتە ھەوایەکی زۆر خۆشی ھەیە)

وە سێبەری درەختانی بەھەشت بەسەر سەریانەوەیە، وە ھێشووی میوەکانی نزیکە دەست وئاسان کراوە

دەگەڕێن بەسەریاندابە قاپی زیوین وپەرداخی شووشەوە

شووشە لە زیو بە ئەندازەی پێویست ئامادەکراون

لە بەھەشتدا شەرابیان لە پەرداخێکدا پێ دەنۆشرێت کە زەنجەبیلی تێکەڵاوە

(کە ئەویش) کانییەکە لە بەھەشتدا ناودەبرێت بە سەلسەبیل

دەگەڕێن بە سەریاندا نەوجەوانانی ھەمیشە لاو وڕوخۆش وپاك، کاتێك بیان بینیت وا دەزانیت دانەی مرواری پرژو بڵاوون

وە کاتێك بڕوانیت لەوێدا ناز ونیعمەت ودەسەڵاتێکی گەورە دەبینیت

لە بەریاندایە بەرگی نەرم ونۆڵی سەوزکار وپۆشاکی ئاوریشمین وە ڕازێنراونەتەوە بە بازنی زیو وە پەروەردگاریان شەرابی پاك وتەمیزی پێ نۆشین

(پێیان دەوترێت) ئەم بەھەشتە پاداشتی ئێوەیە وە ھەموو کۆششێکتان سوپاس کراوە

بێگومان ئێمە قورئانمان بۆ ناردیتە خوارێ بە ناردنی (بەش بەش)

کەواتە چاوەڕوانی فەرمانی خوا بکە وە فەرمانبەرداری ھیچ گوناھبار وبێ باوەڕێك مەکە

وە زیکر ویادی پەروەردگارت بکە، بەیانیان وئێواراندا

kurdî (kurmancî)580

وە لە شەوا سوژدەی بۆ بەرە (نوێژ بکە) وە ستایشی خوا بکە لە بەشێکی زۆر لە شەودا

بێگومان ئەم بێ بڕوایانە دونیای بێ بەقایان خۆش دەوێ وە پشت گوێی دەخەن ڕۆژێکی قورس وگران (کە قیامەتە)

ئێمە ئەوانمان دروست کرد وجومگەکانیانمان قایم پێکەوە بەستووە وە کاتێك بمانەوێت دەیان گۆڕین بە کەسانی تری وەك خۆیان چۆن گۆڕینێك

ئەم سورەتە ئامۆژگاری وپەندە، ئەمجا ھەر کەسێك بیەوێت ڕێگا دەگرێتە بەر بۆ لای پەروەردگاری

وە ئێوە حەز ناکەن (لە گرتنی ئەو ڕێیە) مەگەر کاتێك کە خوا بیەوێت (وە بە زۆر ناچارتان بکات) بێگومان خوا زانا ودانا دروستكردارە

ئەوەی (خوا) بیەوێت دەیخاتە ناو میھرەبانی خۆیەوە وە ئامادەی کردووە بۆ ستەمکاران سزای سەخت

سوێند بە بای ڕەوانە کراوی، یەك لە دوای یەك

وە بەو (با) توندانەش ھەڵ دەکەن بە ھەڵکردنێکی قایم

وە بەو بایانەی کە ھەور دەبەن وبڵاوی دەکەنەوە

سوێندیش بەو (فریشتانە) ی بەچاکی حەق لە بەتاڵ جیا دەکەنەوە

ئەمجا سوێند بەو (فریشتانە) ش پەیامی (خوا بە پێغەمبەران) دەگەیەنن

بۆ (نەھێڵانی) بەھانە (ولێخۆشبوونیان) یان بۆ ترساندن

بەڕاستی ئەوەی کە بەڵێنتان پێدراوە (لە ھاتنی ڕۆژی دوایی) دێتە دی

ئەمجا کاتێك کە ئەستێرەکان تاریك بوون

وە دەمێك کە ئاسمان کەلێنی تێ بوو

وە کاتێك کێوەکان لە بێخ ھێنران وتەخت کران

وە ساتێک کە کات وشوێنی دیارکراو دانرا بۆ پێغەمبەران لەگەڵ ئوممەتەکانیاندا

بۆ چ ڕۆژێك دوا خراوە؟

بۆ ڕۆژی جیاکردنەوە

تۆ چووزانیت ڕۆژی جیاکردنەوە چی یە؟

وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

ئایا گەلانی پێشینانمان لە ناو نەبرد

لە پاشان گەلانی دوای ئەوانمان وەك ئەوان لێ نەکرد

ھەر بەو جۆرەش دەکەین بە گوناھباران

وای بۆ بێ بڕوایان لەو ڕۆژەدا

Previous579 – 580579 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details