ئیتر تکای تکاکاران ھیچ قازانجێکیان پێ ناگەیەنێت
ئەوە چیانە ڕوو وەردەگێڕن لە ئامۆژگاری قورئان
ئەڵێی کەرە کێوی سڵ کەرن
لە شێر، (یان لەدەست کۆمەڵی تیر ھاوێژ) ھەڵھاتوون
بەڵکو ھەموو یەکێك لەوان ئەیەوێت چەندەھا نامەی کراوەی بۆ بنێردرێ(لە خواوە کە بڕوا بە موحەممەد ﷺ بهێنێت)
با چاوەڕوانی ئەوە نەبن بەڵکو ھەر ناترسن لە ڕۆژی دوایی
با پەشیمان بنەوە بە ڕاستی قورئان پەند وئامۆژگاریە
ئەمجا ھەر کەسێك بیەوێت با پەندی لێ وەربگرێت
ئامۆژگاری قورئان وەرناگرن مەگەر خوا بیەوێت، خوا شیاوی لێ ترسانە، وە شیاوی لێ خۆشبوونە
سوێند دەخۆم بە ڕۆژی قیامەت
وە سوێند دەخۆم بە نەفسی لۆمەکەر (لەسەر خراپە)
ئایا مرۆڤ وا دەزانێت کە ئێسقانە (ڕزیوەکانی) کۆ ناکەینەوە
بەڵێ: بە تواناین لە سەر ڕێك خستنەوەی (نەقشی) سەر پەنجەکانی
بەڵکو ئینسان دەیەوێت تا لە ژیان دایە ھەر تاوان وخراپە بکات
دەپرسێ: کەی ڕۆژی دوایی دێت ؟
کاتێ: کە چاو ئەبڵەق بوو ؟
وە مانگ گیرا وتاریك بوو
وە ڕۆژ ومانگ کۆ کرانەوە
ئەو ڕۆژە مرۆڤ دەڵێت: لە کوێوە ھەڵبێین لە (سزای خوا)
نەخێر ھیچ پەناگەیەك نیە
لەو ڕۆژەدا ئارامگا ھەر لای پەروەردگاری تۆیە
لەو ڕۆژەدا ئادەمیی ھەواڵی پێدەدرێت لەوەی کە پێشی خستووە ودوای خستووە (لە چاکە وخراپە)
بەڵکو ئادەمی ئاگادارە بەحاڵی خۆی
با بڕوبیانووی زۆریش بھێنێتەوە
زمانت مەجوڵێنە (بەخوێندنەوەی قورئان لەکاتی دابەزینی وەحیدا) تا پەلەی تیدا بکەیت
بە ڕاستی (وەك بەڵێنمان داوە) بێگومان لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەی لە سنگتدا وخوێندنەوەی
ئەمجا کاتێ کە قورئانمان بۆ خوێندیتەوە (بە ھۆی جوبرەیلەوە) تۆش شوێن خوێندنەوەی ئەو بکەوە
لە پاشان دڵنیابە ڕوون کردنەوەشی لەسەر ئێمەیە