ئەی پێغەمبەر ﷺ ھەر کاتێك ئافرەتانی ئیماندار ھاتن بۆلات کە پەیمانت لەگەڵ ببەستن لەسەر ئەوەی ھیچ شتێك نەکەن بەھاوبەشی خوا وە دزیی وداوێن پیسی نەکەن و وە منداڵانی خۆیان نەکوژن وە ھیچ جۆرە بوھتانێك ھەڵنەبەستن لەنێوان دەست وپێیاندا وە بێ فەرمانیت نەکەن لەھیچ کارێکی چاکەدا، تۆش پەیمانیان لەگەڵ ببەستە وە لەخوا داوای لێ خۆشبوونیان بۆبکە بەڕاستی خوا لێ خۆشبوو ومیھرەبانە
ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە کەسانێك کەخوا غەزەبی لێ گرتوون مەیکەن بە دۆست وپشتیوانی خۆتان بەڕاستی ئەوان بێ ھیوا بوون لە (پاداشتی) ڕۆژی دوایی ھەر چۆن بێ بڕوایان بێ ھیوان لە مردووی ناو گۆڕستان (کە زیندوو ببێتەوە)
تەسبیحاتی خوا دەکات ھەرچی لە ئاسمانەکان ولە زەویدایە وە ئەو زاڵ وباڵادەست وکار بەجێیە
ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە بۆچی ئەوەی ئەیڵێن ئەنجامی نادەن
زۆر مایەی ڕق و توڕەییە لای خوا کە قسەیەك بڵێن وکردەوەی پێنەكەن
بەڕاستی خوا کەسانێکی خۆش دەوێت کە بەیەك ڕیز دەجەنگن لەڕێی خوادا وەك کۆشکێکی قایمی چەسپیووی دامەزراو
(بیربکەرەوە) کاتێك کە مووسا بەگەلەکەی ووت: ئەی گەلەکەم بۆچی ئازارم دەدەن لە کاتێکدا بەدڵنیاییەوە دەزانن کە من نێردراوی خوام بۆلای ئێوە جا کاتێك لایاندا لەھەق خواش دڵی وەرگێڕان وە خوا ڕێنموونی گەلی لەڕێ دەرچوو ناکات