Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)549

ئەی ئەو کەسانەی کەباوەڕتان ھێناوە، دوژمنانی من وخۆتان مەکەن بەدۆستی خۆتان دۆستایەتی خۆتانیان بۆ بنێرن لەکاتێکدا دڵنیاشن ئەوان بێ باوەڕن بەو ئاینە ڕاستەی کە بۆتان ھاتووە، پێغەمبەر ﷺ وئێوەش دەردەکەن (لەبەر ئەوەی) کە باوەڕتان ھەیە بەخوای پەروەردگارتان جا ئەگەر دەرچوون لە ووڵاتی خۆتان بۆ تێکۆشان وجەنگ کردن لە ڕێی مندا وە بۆ بەدەستھێنانی خۆشنوودی من (دۆستایەتی ئەوان مەکەن) ڕازو نھێنی (باوەڕدارانیان) پێ دەڵێن بە دۆستایەتی، لە کاتێکدا من ئەزانم بەوەی شاردتانەوە وبەوەیشی ئاشکراتان کرد وە ھەرکەسێك لە ئێوە دۆستایەتیان بکات ئەوە بێگومان ڕێی ڕاستی وون کردووە

ئەگەر تووشتان ببن ئەبن بەدوژمنی ئێوە وە درێژ ئەکەن بۆتان دەستیان وزمانیان بەخراپی، ئاواتە خوازن کە ئێوە بێ باوەڕ بوونایە

نـەخزمانتان ونەمناڵانتان سوودتان پێ ناگەیەنن لەڕۆژی دواییدا (خوا ئێوە وخزمەکانتان) لە یەك جیادەکاتەوە وە خوا بینایە بەوەی کەدەیکەن

بەڕاستی بۆ ئێوە ھەیە سەرمەشقێکی جوان وچاك لە ئیبراھیم وئەوانەی لەگەڵیدا بوون کە بەگەلەکەی خۆیانیان ووت بەڕاستی ئێمە بێزار وبەرین لەئێوە وە لەو شتانەش کەدەیان پەرستن لەجیاتی خوا، ئێمە باوەڕمان نیە بە(ئاینی) ئێوە وە پەیدابوو لەنێوان ئێمەوئێوەدا دوژمنایەتی وکینە بۆ ھەمیشەیی تا کاتێك کەبڕوا بەخوای تاك وتەنیا دەھێنن جگە لەو قسەیەی ئیبراھیم کە بەباوکی ووت بێگومان داوای لێخۆشبوونت بۆ ئەکەم وە من ھیچم بەدەست نیە لەبەرانبەر خوادا بۆ تۆ، ئەی پەروەردگارمان تەنھا پشتمان بەتۆ بەستووە وە ھەر بۆ لای تۆ گەڕاوینەتەوە سەر ئەنجامیش ھەر بۆلای تۆیە

ئەی پەروەردگار نەمان کەیت بە مایەی گومڕایی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون وە لێمان خۆشبە ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ھەر تۆیت زاڵ وباڵادەست وکاربەجێ

kurdî (kurmancî)550

سوێند بەخوا بێگومان بۆ ئێوە ھەیە لەئیبراھیم وبڕوادارەکاندا سەر مەشقێکی جوان بۆ کەسێك کە ئومێد وھیوای ببێ بە خوا وبەڕۆژی دوای وەھەر کەسێك پشت ھەڵکات ئەوە بەڕاستی ھەر خوایە بێ نیاز ودەوڵەمەند وشایستەی ستایش

دڵنیا بن خوای گەورە دۆستایەتی وخۆشەویستی دروستی دەکات لەنێوان ئێوە وئەوانەی دوژمنایەتیتان لەگەڵ کردوون (بەئیمان ھێنانی زۆربەیان) وە خوا بەتوانایە وەخوا لێ خۆشبو ومیھرەبانە

خوا ڕێتان لێ ناگرێت لەگەڵ ئەوانەی کە جەنگیان لەگەڵ نەکردوون لەسەر ئەم دینە وە دەریان نەکردوون لەجێگا وشوێن وخاك ووڵاتی خۆتان کەچاکەیان لەگەڵ بکەن وەدادگەربن لەگەڵیاندا بەڕاستی خوا ئەوانەی خۆش ئەوێت کەدادگەرن

بێگومان خوا ڕێگریتان لێ دەکات تەنھا لەوانەی کە جەنگیان لەگەڵ کردوون لەسەر دین(وباوەڕەکەتان) وەدەریان کردوون لە جێگا وشوێن وخاك ووڵاتی خۆتان وەیارمەتیان داوە لەسەر دەرکردنتان (ڕێگریتان دەکات) لەوەی کەدۆستایەتیان لەگەڵ بکەن وبەدۆستیان دابنێن وە ھەر کەسێك دۆستایەتیان بکات ئا ئەوانە خۆیان ستەمکارن

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، ئەگەر ئافرەتانی ئیماندار ھاتن بۆلاتان بە کۆچ کەری تاقیان بکەنەوە خوا بەباوەڕی ئەوان زاناترە، ئەمجا ئەگەر زانیتان ئەو (ئافرەتانە) باوەڕدارن ئەوە مەیانگێڕنەوە بۆلای (مێردە) بێ بڕواکانیان، نەئەو ئافرەتانە حەڵاڵن بۆ ئەو مێردە بێ باوەڕانە وە نە ئەو مێردانەش بۆ ئەو ئافرەتانە حەڵاڵن وە ئەوەی (مێردەکانیان) خەرجیان کردووە، بیاندەنەوە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە کە ئەم ئافرەتانە مارە بکەن ئەگەر مارەییەکانیان بدەنێ، ژنە کافرە (بت پەرستەکان) لای خۆتان ڕامەگرن (ئەوانەی کە لە مەککە بەبێ باوەڕی ماونەتەوە) ئێوە داوای ئەوە بکەنەوە کەخەرجتان کردووە (بۆ ژنە کافرەکانتان کە ئێستە چوونەتە لای کافران) ئەوانیش با داوای ئەوە بکەن کە خەرجیان کردووە (بۆ ژنە موسوڵمان بوەکانیان کە ھاتونەتە لای ئێوە) ئەمە فەرمانی خوایە بڕیار ئەدا لەنێوانیاندا وە خوا زانا وکاربەجێیە

ئەگەر لە دەستتان چوو یەکێك لە خێزانەکانتان (بەچوونیان) بۆ لای بێ باوەڕان ئێوەش تۆڵەتان لێ سەندن(و غەنیمەتتان گرت) ئەمجا (لەو غەنیمەتە)بدەن بەوانەی کە ژنەکانیان ڕۆشتووە بە ئەندازەی ئەوەی کە خەرجیان کردووە وە بترسن لەو خوایەی کە ئێوە بڕواتان پێهێناوە

Previous549 – 550549 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details