تازە لاوی ھەمیشەیی بەسەریاندا دەگەڕێن
بەپەرداخ و سوراحیی وگڵاسی پڕ لەشەرابی سەرچاوەی ڕەوان
نەسەریان پێی دەێشێت ونەسەرخۆش ئەبن پێی
میوەھاتیش کەخۆیان ھەڵی بژێرن
وە گۆشتی ھەر باڵندەیەك کەحەزی لێ بکەن
وەحۆریانی چاو گەش وچاو بەڵەك
وەك مرواری ناو سەدەف وان
(ئەم نیعمەتانە) لەپاداشتی ئەو کردەوانەدایە کە ئەنجامیان ئەدا
نایبیستن لەو بەھەشتانەدا نەقسەی بێھودە، وە نەتاوانبارکردن
جگە لەووتەی سڵاو وسەلام کردن (لەیەکتری)
وە یارانی لای ڕاست کام یارانی لای ڕاست
لەژێر سێبەری دارتاوگی بێ دڕکدان
وداری مۆزی ھۆنراو بەھێشووە مۆز
و سێبەری بەردەوام
وەئاوی تاڤگەیی وئاوی ڕەوان
وەمیوەھاتی زۆر
کە ھەرگیز تەواو نابێ وقەدەغەش ناکرێ
ھەروەھا ڕاخەری بەرز وبڵندی تێدایە
ئێمە حۆریەکانی بەھەشتمان دروست کردووە بەدروست کردنێکی زۆر جوان
وەگێڕاومانن بەحۆریانی ھەمیشە کچ (واتە : ھەرچەند ھاوسەرکانیان بچنە لایان خوای گەورە بۆیان دەکاتەوە بەکچ)
ھاوسەرەکانیان زۆر خۆش دەوێت وھاوتەمەنیانن
(ئەمانە ھەموو ) بۆ یارانی لای ڕاستن
کۆمەڵێکی زۆرن لە (گەلانی) پێشینان
کۆمەڵێکی زۆریش لەپاشینان (لە ئوممەتی موحەممەد ﷺ)
وە ھاوڕێیانی لای چەپ کام ھاوڕێیانی لای چەپ؟
لەناو گڕی دۆزەخ وئاوی لەکوڵدان
وە لە سێبەری چڕە دووکەڵی ڕەشدان
نە فێنکە و نە کەڵکیشی ھەیە
چونکە بەڕاستی ئەمانە پێشتر خۆشـگوزەران بوون
وە بەردەوام بوون لەسەر گوناھە گەورەکە (ھاوەڵ دانان بۆ خوا)
وە دەیانووت: ئایا ئەگەر مردین وبووین بەخۆڵ وئێسکی ڕزیو ئایا ئێمە زیندوو ئەکرێینەوە
یاخود باوو باپیرانمان (زیندوو ئەکرێنەوە)
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان ھەموو پێشینان وپاشینان
کۆدەکرێنەوە وڕاپێچ دەکرێن بۆکاتی ڕۆژی دیاریكراو