Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)533

خراپەکاران بەڕوخساریاندا دەناسرێنەوە، ئەمجا ڕائەکێشرێن بەمووی پێشی سەریان وبەقاچیان (بۆ ناو دۆزەخ)

جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

ئەمە ئەو دۆزەخەیە کەتاوانباران بەدرۆیان دەزانی

ھاتوچۆ ئەکەن لەنێوان ئەو (دۆزەخە) وئاوی زۆر گەرمدا

جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

وە بۆ ئەو کەسەی لەوەستانی بەردەم پەروەردگاری بترسێت ھەیە دوو باخی (خۆش)

جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

(دوو باخەکە) خاوەنی میوە ودرەختی زۆرن

جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

تێیاندا ھەیە دوو ڕووبار وکانیاووی ڕەوان

جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

ھەیە لە ناویاندا لەھەر میوەیەك دوو جۆر

جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

پاڵیان داوەتەوە لەسەر جۆرە فەرشێك کە بەرەکانیان لەئاوریشمی ئەستورە وە میوە لێ کردنەوەی ئەو دوو باخە نزیکە دەستە

جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

لەو باخانەدا ھەن حۆریانێك کەتەنھا چاویان بڕیوەتە مێردەکانیان پێش ئەوان دەستی ئادەمی وجنۆکەیان لێ نەکەوتووە

جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

ئەو (حۆریانە) وەك یاقووت ومەرجان وان

جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

ئایا پاداشتی چاکە ھەر چاکە نیە؟

جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

وە بێجگە لەو دوو باخەی (کەباسکران) دوو باخی تر ھەن

جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

دوو باخی ئەوەندە سەوزن (لەسەوزیدا ڕەش دەنوێنن)

جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

لەو دوو (باخە)دا دوو کانی ھەڵقوڵاویان تێدایە

جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

kurdî (kurmancî)534

لەو دوو (باخەدا لەھەموو جۆرە) میوە ودارخورماو ھەنارێکیان تێدایە

جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

تێیاندا ھەیە ئافرەتانی ئاکار چاکی ڕواڵەت جوان

جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

حۆریانێك لەناو خێوەت و چادرەکاندا دەرناچن و دوور ناکەونەوە (ھەمیشە چاوەڕیی ھاوسەرەکانیان)

جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

پێش ئەوان نەدەستی ئادەمی و نەدەستی جنۆکەیان لێ نەکەوتووە

جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

پاڵ دەدەنەوە بەپشتی سەوزباوی ڕازاوە و فەرشی زۆر جوانی نایابەوە

جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟

پیرۆزە ناوی پەروەردگاری خاوەن گەورەیی وبەخشش

کاتێك کە ڕووداوی گەورەی (قیامەت) ڕوویدا

لەڕودانیدا ھیچ درۆ وگومانێك نیە

نزم کەرەوەی (کەسانێکە و) بەرزکەرەوەیە (بۆ کەسانێکی تر)

کاتێك کە زەوی ھێنرایە جوڵان بە جوڵانێکی توند

وە شاخەکان زۆر وورد کران بەورد کردن

وە بوون بە تەپوتۆزی پرش وبڵاو

وە ئێوە دەبنە سێ کۆمەڵ (لە دوا ڕۆژدا)

ئەمجا یارانی لای ڕاست ، کام یارانی لای ڕاست؟

وە یارانی لای چەپ، کام یارانی لای چەپ؟

وە پێشەکەوتوەکان ھەر خۆیانن پێش کەوتوو

ئەوانەن نزیکانی (بارەگای خوا)

لە بەھەشتانی پڕ نازو نیعمەتدان

کۆمەڵێکی زۆرن لە (گەلانی) پێشینان

وە کەمێکن لە پاشینان (لە ئوممەتی موحەممەد ﷺ)

لەسەر قەنەفە وکورسی چنراو بە ئاڵتون

پاڵ ئەدەنەوە لەسەری بەرامبەر بەیەکتری

Previous533 – 534533 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details