وە فەرمانی ئێمە تەنھا یەكجارە وەك چاو تروکاندنێك (وایە لەخێراییدا)
سوێند بەخوا بێگومان زۆر لە کەسانی بێ باوەڕی وەك ئێوەمان لەناو بردووە جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟
وە ھەر چیەکیان کردووە لە نامەی کردەوەکانیاندایە
وە وورد ودرشتی(کردەوەکانیان) ھەموو نوسراوە
بێگومان پارێزکاران ولەخواترسان وان لە باخات وڕووبارەکانی (بەھەشتدا)
لە جێگایەکی خۆش وپەسەندان لای پاشایەکی بەدەسەڵاتی بە توانان
خوای بەخشندە ( ئەو خوایەیە )
کە قورئانی فێری(موحەممەد ﷺ وئادەمیزاد کرد، بەئاسانکردنی خوێندنەوە و لەبەرکردن وتێگەیشتنی مانا وواتاکانی)
ئادەمی دروست کرد
وە فێری گفتوگۆی کرد
ڕۆژ ومانگ بە حسابێکی زۆر وورد دێن ودەچن
ئەستێرە وگژوگیا ودرەخت (بۆ خوا) سوژدە دەبەن
وە ئاسمانی بڵند وبەرزکردووەتەوە وە تەرازوی(عەدالەتی) داناوە
(وە فەرمانی داوە) کە ھەرگیز زیادەڕۆی لەتەرازودا نەکەن
وەکێشانەتان ڕێك بکێشن لە تەرازودا کەم وکووڕی مەکەن (سووك مەیکێشن)
وە زەوی بۆ خەڵکی ڕاخستووە
تێدایە میوەھات ودارخورمای خاوەن پۆرك
وە دانەوێڵەی خاوەن کاو پەل وپۆدار وڕەیحانە
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
ئادەمیی دروست کرد لەقوڕێکی ووشکەوە بووی وەك سواڵەت
وە جنۆکەی دروست کرد لە بڵێسەی ئاگرێکی بێ دووکەڵ
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟