Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)537

کە بێگومان ئەمە قورئانێکی گەورە وبەڕێزە

لەناو کتێبێکی شاراوەدایە (کەلوح المحفوظه)

جگە لە (فریشتە) پاکەکان کەس دەستی لێ نادات

نێردراوەتە خوارەوە لە لایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە

دەی ئایا ئێوە بەم قورئانە باوەڕ ناکەن

وە لەجیاتی سوپاسگوزاری لەسەر ڕۆزیتان ئێوە باوەڕ ناھێنن

دەی بۆچی کاتێك گیانی (نەخۆشەکەتان) دەگاتە گەرووی

وە ئێوە لەو کاتەدا تەماشا دەکەن

لەوکاتەدا (فریشتەکانمان) لە ئێوە نزیکترن لەو (کەسەی لەسەرە مەرگدایە) بەڵام ئێوە (فریشتەکانی) ئێمە نابینن

ئەگەر ئێوە (زیندوو ناکرێنەوەو)پاداشت نادرێنەوە؟

ڕۆحی (مردوەکەتان) بگێڕنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن

ئەمجا ئەگەر ئەو (کەسەی لە گیانە ڵادایە) لەنزیکان بێ(لەخوا)

ئەوە حەسانەوە وبۆنی خۆش وبەھەشتی پڕ لەناز ونیعمەتی بۆ ھەیە

وە ئەگەر لەھاوەڵانی دەستی ڕاست بێت

ئەوە سەلامەتی و بێ زیانی بۆ تۆ (چونکە) تۆ لەیارانی دەستی ڕاستی

بەڵام ئەگەر لە بێ باوەڕانی گومڕا بێت

ئەوە(شوێنی) میوانداریەکەی ئێجگار گەرمە

وەچوونە ناو دۆزەخە

بەڕاستی ئەوەی (کـە لەم سورەتەدا باسکرا) حەق وبێـگومانە

جا کەواتە یاد وتەسبیحاتی پەروەردگاری گەورەی خۆت بەپاکی بکە

ھەرچی لەئاسمانەکان وزەویدا ھەیە تەسبیحاتی خوا دەکەن وە ھەر ئەوە باڵادەست وکار بەجێ

ھەر بۆ ئەوە دەسەڵات و خاوەنیەتی ئاسمانەکان و زەوی دەژێنی دەمرێنێ وە ئەو دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە

ھەر ئەوە یەکەمینە (پێش ھەموو شتێك ھەبووە) وە ھەر ئەوە دواھەمینیشە و(پاشی ھەموو شتێك دەمێنێت) وە دیارو ئاشکرایە (بۆ خاوەن ھۆش وفامەکان بەبەڵگەکانی) وە پەنھان وشاراوەیە (لەچاوی بەندەکان وزانایە بەئاشکرا ونھێنیەکان) وە ئەو بەھەموو شتێك ئاگادارە

kurdî (kurmancî)538

(خـوا) ئـەو زاتـەیە کـەئـاسمـانـەکـان وزەوی دروسـت کـردووە لەشەش ڕۆژدا پاشان بەرزبویەوە سەر عەرش وقەراری گرت (باوەڕمان پێیەتی بەو شێوەی شیاوی خوا بێت، وەچۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا خۆی دەزانێت) دەزانێت چی دەچێتە ناوی زەوی وەچی لێ دێتە دەرەوە وەچی لەئاسمانەوە دێتە خوار وەچی بۆ سەردەکەوێت وە لەھەر کوێ بن خوا لەگەڵتانە (بەزانیاری و ئاگاداری) وەخوا بینایە بەھەرچی کە دەیکەن

خاوەندارێتی ئاسمانەکان وزەوی ھەر بۆ ئەوە وە ھەموو کارێك ھەر بۆ لای خوا دەگەڕێنرێتەوە

شەو دەبات بەناو ڕۆژدا (لەھاوین وپایزدا) وە ڕۆژ دەبات بەناو شەودا (لە زستان وبەھاردا) وە ئەو (خوا) ئاگادارە بەنیازی ناو دڵان

باوەڕ بھێنن بەخوا وپێغەمبەرەکەی وببەخشن لەو ماڵ وسامانەی کە (خوای گەورە) خستویەتیە ژێر دەستان وجێنشین تیایدا، ئەمجا ئەوانەتان کە باوەڕی ھێناوە وداراییان بەخشیووە ،پاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە

ئەوە چیتانە بۆ باوەڕ بەخوا ناھێنن؟ کە پێغەمبەر بانگتان دەکات کە باوەڕ بە پەروەردگارتان بھێنن لەکاتێکدا کە بێگومان خوا پەیمانی (باوەڕ ھێنانی) لێ وەرگرتوون ئەگەر ئێوە باوەڕدارن

خوا ئەو زاتەیە دەینێرێت بۆ بەندەی خۆی (کە موحەممەد ﷺ)ە بەڵگە وئایەتانێکی ڕوون وئاشکرا تا لەتاریکستانی (گومڕایی وبێباوەڕی) دەرتان بھێنێت بۆ ناو ڕووناکی ( ئیمان وئیسلام) وە بەڕاستی خوا بەرامبەر ئێوە بەسۆز ومیھرەبانە

ئەوە چیتانە کەوا ھیچ نابەخشن لە ڕێی خوادا لە کاتێکدا میراتی ئاسمانەکان وزەوی بۆ خوا دەمێنێتەوە، یەکسان نین ئەوانەتان کە لەپێش گرتنی (مەککە)دا ماڵیان بەخشیوو جەنگاون (لەگەڵ ئەوانەی لە دوای فەتحی مەککە ئەو کارانە بکەن) ئەوانە پلەو پایەیان زۆر گەورەترە لەوانەی کە لەدوای (گرتنی مەککە) ماڵیان بەخشیووە وجەنگاون وە بەھەر دوولا خوا بەڵێنی بەھەشتی داوە وە خوا ئاگادارە بەوەی کە دەیکەن

کێیە ئەو کەسەی قەرز دەدات بەخوا بەقەرزێکی چاك (مەبەست ئەوەیە ماڵ ببەخشێت لەپێناو خوا) تا خواش چەند بەرامبەر بیداتەوە وە پاداشتی زۆر چاکی بۆ ھەیە

Previous537 – 538537 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details