Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)249

بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی، بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە ئەمانە ئایەتەکانی کتێبی (ئاسمانین) وە ئەوەی نێرراوەتە خوارەوە بۆتۆ لەلایەن پەروەردگارتەوە ھەق و ڕاستە بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕ ناھێنن

ئەو خوایەی ئاسمانەکانی بەرزکردۆتەوە بەبێ ھیچ پایە و ستونێک وەک دەیبینن پاشان بەرز بوەوە بۆ سەر عەرش و قەراری گرت (بەو شێوەی شایستەی خوا بێت کەئێمە چونێتیەکەی نازانین) وە خۆر و مانگی ڕام ھێناوە (بۆ خزمەتکردنی خەڵکی) ھەر یەکەیان دەگەڕێت تاکاتی دیاریکراو ھەموو کاروبارێک ھەڵدەسوڕێنێ و ئایەتەکان ڕوون دەکاتەوە (بۆتان) ھەتا لە (زیندوو بوونەوە و) گەیشتن بەخزمەت پەروەردگارتان دڵنیابن

(خوا) ئەو زاتەیە کە زەوی ڕاخستووە (بەپانی و درێژی) و چەندھا چیا و ڕووباری تێدا داناوە (دروستکردووە) وەلە ھەموو جۆرە میوەیەک جوتێک نێر و مێی تێدا دروستکردووە شەو دەدات بەسەر ڕۆژدا بەڕاستی لەوانەدا بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ ئەو کەسانەی کەبیردەکەنەوە

وە لەزەویدا چەند پارچەی لە پاڵ یەکتریدا ھەن ھەروەھا باخاتی ترێ و ڕەز و کشتوکاڵ و(باخاتی) دارخورمای دوو قەدی (یەک بنج) و یەک قەد ھەموویان بەیەک ئاو ئاودەدرێن کەچی فەزڵی ھەندێکیمان داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا لەخواردندا (بەجۆرێک تامی ھەریەکەیان جیاوازە لەوی دیکە) بەڕاستی لەوانەدا چەند نیشانەی ڕوون ھەیە بۆ ئەوانەی تێدەگەن و بیردەکەنەوە

جا ئەگەر تۆ سەرت سوڕ بمێنێ ئەوە قسەی ئەوانە جێی سەر سوڕمانە کە دەڵێن ئایا کاتێک (کەمردین) وبوینەوە بەخاک ئایا ئێمە سەر لە نوێ دروست ئەکرێینەوە ئەوانە کەسانێکن کە بێ باوەڕ بوون بە پەروەردگاریان جا ئەوانە کۆت و زنجیر لە گەردنیاندایە وە ئەوانە ھاوەڵانی ئاگرن کە بە ھەمیشەیی دەمێننەوە تێیدا

kurdî (kurmancî)250

بەپەلە داوای سزات لێدەکەن پێش چاکە و بەزەیی کە بێگومان لەپێش ئەمانەوە زۆر ھەبوون تۆڵەیان لێ سەنراوە و بەڕاستی پەروەردگارت خاوەنی لێبوردنە بۆ خەڵکی گەرچی ستەمکاریش بن ھەروەھا بەڕاستی پەروەردگارت تۆڵەسێنێکی توند وتیژە

وە ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون دەیانووت ئەوە بۆ نەنێردراوەتە خوارەوە بۆی موعجیزەیەک لەلایەن پەروەردگاریەوە ئەی موحەممەد ﷺ تۆ ھەر ترسێنەری و بۆ ھەموو گەلێک ڕێنیشاندەرێک ھەیە

خوا دەزانێ ھەموو مێینەیەک (لە مناڵدانیدا) چی ھەڵگرتووە (کوڕ یان کچ) وە ھەروەھا دەزانێت منداڵدانەکان چی لێ کەمدەبێـتەوە و چی زیاد دەکات وە ھەموو شتێک لای ئەو (خوا) ئەندازەی (دیاریکراوی خۆی) ھەیە

(خوا) زانایە بەھەموو دیار و نادیارێک گەورە و بەرزە وبڵندە

یەکسانە (بۆ خوا) ئەوەتان بەنھێنی قسە بکات وە ئەوەتان بەئاشکرا (قسە) بکات و ئەوەی کە لە شەودا خۆی دەشارێتەوە ئەوەی کەلە ڕۆژدا دەردەکەوێت

بۆ ئەو (ئادەمی) ھەیە چەند فریشتەیەک کە بەدوای یەکدا دێن لەپێش و لەدوایەوە بەفەرمانی خوا دەیپارێزن لەزیان بەڕاستی خوا (بار و حاڵی) ھیچ گەلێک ناگۆڕێت ھەتا ئەوان خۆیان (بارو حاڵی) خۆیان نەگۆڕن وەکاتێک خوا بیەوێت گەل وھۆزێک تووشی بەڵا وسزا بکات ھیچ شتێک ناتوانێت ڕێگری لێ بکات وجگە لەو (خوا) ھیچ یارمەتیدەر و پشتیوانێکیان نیە

(خوا) ئەو زاتەیە بروسکەتان نیشان دەدات کەھۆی ترساندن و ھیوا وئومێدتانە ھەروەھا ھەوری قورس (بەئاوی باران) بەدی دەھێنێت

وە ھەورەگرمە سوپاس و ستایشی ئەو (خوای گەورەیە) دەکات ھەروەھا فریشتەکانیش لە ھەیبەت و ترسی ئەو (ستایشی دەکەن) وە (پەروەردگار) ھەورە بروسکەکان دەنێرێت و دەیدات لە ھەرکەسێک کەبیەوێت لە کاتێکدا ئەوانە دەمە دەمێ (وموجادەلە) دەکەن دەربارەی خوا و ئەو (خوای گەورە) ھێز و توانای زۆر بەتینە

Previous249 – 250249 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details