Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)251

نزاو پاڕانەوەی ھەقیش ھەر بۆ (خوایە) ئەوانەش دەلاڵێنەوە و نزا لای غەیری خوا دەکەن ھیچ وەڵامێکیان نادەنەوە (نایەن بەھاواریانەوە) مەگەر وەک کەسێک (کەتینووی بێت لەدوورەوە) ھەردوو مشتی خۆی بۆلای ئاوێک درێژ کردبێ بۆ ئەوەی (ئاو) بگاتە دەمی بەڵام نایگاتێ نزاو دوعای بێ بڕوایان (لەبتەکانیان) ھیچ نیە جگە لە گومڕایی و سەر لێشێوان

سوژدە بۆ خوا دەبات ھەرچی لەئاسمانەکان و زەویدایە بیانەوێ و نەیانەوێ ھەروەھا سێبەرەکانیان لەبەیانیان و ئێواراندا (سوژدە دەبەن)

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ کێ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە بڵێ خوا جا بڵێ دەی ئێوە بێجگە لەو (خوای گەورە) پشتیوانانێکتان ھەڵبژاردووە (بۆ خۆتان) کەخاوەنی ھیچ سوود و زیانێک نین بۆ خۆشیان بڵێ ئایا کوێر و چاو ساغ یەکسانن؟ یان ئایا تاریکیەکان و ڕووناکی وەک یەک وان؟ نەخێر ئەوانە چەند ھاوبەشێکیان بۆ خوا داناوە؟ (گوایە) وەک دروستکراوانی خوایان دروست کردبێت؟ ئەوسا دروست کراوەکەیان لێ شێواوە!! بڵێ خوا دروستکەری ھەموو شتێکە و ھەر ئەویشە تاک و تەنھا وزاڵە بەسەر ھەموو شتێکدا

بارانی لە ئاسمانەوە باراندووە جا ھەر شیو و دۆڵێک بە ئەندازەی خۆی لافاوی ھەڵدەسێت ئەوسا لافاوەکە ھەڵی دەگرێت کەفێکی بەرزبووە (بە لافاوەکەوە) ھەروەھا لەو (کانزایانەش پەیدا دەبێت) کە ئاگری بۆ تاودەدەن (دەیتوێننەوە) بەمەبەستی دروست کردنی خشڵ (زێڕ وزیوو) یان شتوومەکی تر (وەک قاپ و قاچاغ) کەفێک وەکو ئەو (کەفی لافاوە پەیدا دەبێت) ئا بەو جۆرە خوا نموونەی حەق و بەتاڵ دەھێنێـتەوە جا کەفەکە دەڕوات و لە ناو دەچێت بەڵام ئەوەی کە سوود ئەگەیەنێت بەخەڵکی لەزەویدا دەمێنێتەوە ئابەو جۆرە خوا نموونەکان دەھێنێتەوە

بۆ ئەوانەی وەڵامی بانگەوازی پەروەردگاریان دایەوە (پاداشتی) ھەرە چاک (بەھەشت) ھەیە ئەوانەش وەڵامی بانگەوازی (پەروەردگار) یان نەدایەوە ئەگەر ھەرچی ھەیە لە زەویدا ھەمووی ھی ئەوان بێت ئەوەندەی تریشی لەگەڵدا بێت دەیدەن لە بریتی ئەوەی لە سزای ڕۆژی دوایی (رزگاریان ببێت) ئەوانە بۆیان ھەیە لێپرسینەوەیەکی سەخت وخراپ و جێگایان دۆزەخە ئای کەچەند شوێنێکی بەد و خراپە

kurdî (kurmancî)252

جا ئایا کەسێک کە بزانێت ( ژیری بخاتە کار) بەڕاستی ئەوەی نێرراوەتە خوار بۆ تۆ لەلایەن پەروەردگارتەوە ھەق وڕاستە وەک ئەو کەسەیە کە کوێربێت (ژیری خۆی نەخاتە کار و بێ باوەر ِبێت) بێگومان ھەر ئەوانە بیر دەکەنەوە کە خاوەنی ژیرین

ئەوانەی کە پەیمانی خوا دەبەنە سەر وە بەڵێن ناشکێنن و ھەڵی ناوەشێننەوە

وە ئەوانەی کە پەیوەندی خزمایەتی بەجێ دەھێن بەوەی خوا فەرمانی داوە کەپەیوەست بکرێت لەگەڵیاندا (وەک بەسەرکردنەوەی خزمان) وە لە پەروەردگاریان دەترسن وە لەخراپە و سەختی لێپرسینەوە دەترسن

وە ئەوانەن کە دانیان بەخۆیاندا گرت بەمەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاریان وە نوێژیان بەجێھێناوە, وە لەو ڕۆزیەی پێمان داوون بەخشیوویانە بەنھێنی و بە ئاشکرا وە بەچاکە ڕێگری لەخراپە دەکەن (بەچاکە خراپەکانیان دەسڕنەوە و لای دەبەن) سەر ئەنجامی چاکی ئەو دونیا ھەر بۆ ئەوانە

بەھەشتانێک جێگای مانەوەی ھەمیشەییە کە ئەوان دەچنە ناویەوە ھەروەھا ئەوانەش کە چاک بوون لەباو و باپیرانیان وھاوسەرانیان و وەچە و نەوەکانیان فریشتەکانیش دەچنە ژورەوە بۆ لایان لە ھەموو دەرگایەکەوە

(پێیان دەڵێن) سەلامتان لێ بێت چونکە ئارامتان گرت (لە دونیادا) جا چەند سەر ئەنجامێکی چاکتان بوو

بەڵام ئەوانەی کە پەیمانی خوا ھەڵ دەوەشێننەوە لەپاش بەستن و گرێدانی ئەو پەیوەندی خزمایەتیەی کە خوا فەرمانی پێداوە بەجێی ناھێنن و ئەیبچڕێنن و خراپەکاری دەکەن لەزەویدا ھەر بۆ ئەوانە نەفرەت و دووریی لەبەزەیی خوا ھەروەھا بۆ ئەوانە سەرئەنجامی خراپ

خوا ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکات بۆ ھەرکەسێک خۆی بیەوێت وەکەمی دەکات (بۆ ھەرکەسێک بیەوێت) وە ئەوانە دڵخۆش بوون بەژیانی دونیا لەکاتێکدا ژیانی دونیا ھیچ نیە لەچاو ڕۆژی دواییدا جگە لە ڕابواردنێکی چەند ساتێکی کەم نەبێت

ئەوانە کەبێ بڕوا بوون دەڵێن بۆچی نەنێررا بۆی موعجیزەیەک لەلایەن پەروەردگاریەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڕاستی خوا ھەر کەسێکی بوێت گومڕای دەکات (کەشیاوی گومڕاکردنە) وە ڕێنمونی ھەر کەسێک دەکات کە بۆلای خۆی گەڕابێتەوە

ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە ودڵیان ئارام دەبێت بەیادی خوا ئاگاداربن کەھەر بە یادی خوا دڵەکان ئارام دەگرن

Previous251 – 252251 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details