جا کاتێک مژدە دەرەکە ھات ئەو (کراسەی) دابەسەر دەم و چاویدا یەکسەر بینایی گەڕایەوە (کەپێشتر نابینا بوو بوو) (یەعقوب) ووتی من بەئێوەم نەووت؟ دڵنیابن من لەلایەن خواوە شتانێک دەزانم ئێوە نایزانن
ووتیان ئەی بابە داوای لێخۆشبوونی گوناھەکانمان بۆ بکە (لای پەروەردگار) بەڕاستی ئێمە گوناھباربووین
(یەعقوب) ووتی پێیان دواتر داوای لێبوردنتان بۆ دەکەم لەپەروەردگارم بەڕاستی ھەر ئەو لێبوردە و میھرەبانە
جا کاتێک چوونە لای یوسف (لە وڵاتی میسر) دایک و باوکی بردە نزیکی خۆی (و دەستی کردە ملیان) و فەرمووی پێیان وەرنە میسر ئەگەر خوا بیەوێت ئارام دەبن (ھیچ زیانێکتان تووش نایەت)
وە باوک و دایکی لەسەر تەختی (حوکمڕانی خۆی) دانا وە ھەموو کەوتن بەڕوودا بۆی بەسوژدە بردنەوە (یوسف) ووتی ئەی باوکی خۆشەویستم ئەمە لێکدانەوەی خەوەکەم بوو کەلەمەو پێش (بینیم) بێگومان پەروەردگارم بەڕاستی گێڕا وە بەڕاستی خوا چاکەی لەگەڵ کردم کاتێک لە زیندان دەری ھێنام وە ئێوەشی لە لادێ وبیابانەوە ھێنا (بۆ ناوشار) دوای ئەوەی شەیتان ناخۆشی و ناکۆکی خستە نێوان من و براکانم بەڕاستی پەروەردگارم میھرەبانە بەرامبەر ئەوەی بیەوێت بەڕاستی ھەر ئەو زانا و کاردروستە
ئەی پەروەردگارم بەڕاستی پێت بەخشیووم ھەندێک لەدەسەڵات و پاشایەتی وە ھەندێکیش لە لێکدانەوەی خەونت فێرکردوم ئەی دروستکەری ئاسمانەکان وزەوی تۆ پشتیوان و یارمەتیدەری منی لەدونیا و لەڕۆژی دواییدا بە موسوڵمانێتی بممرێنە و بمخەرە ڕیزی پیاو چاکانەوە (لەدوا ڕۆژدا)
ئەوەی (کە باس کرا) لە ھەواڵە نەزانراو و پەنھانەکانە کە بە وەحی بۆت دەنێرین (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆ لای ئەوان (براکانی یوسف) نەبوویت کاتێک کەھەموو بڕیاری خۆیان دا (بەنھێنی) و پیلانیان داڕشت
وەزۆربەی خەڵکی ھەرچەند تۆ سووربیت (لەسەر باوەڕ ھێنانیان) باوەڕ ناھێنن