Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)175

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: من خاوەنی ھیچ سوود و زیانێک نیم بۆخۆم مەگەر ئەوەی خوا بیەوێت ئەگەر من غەیب و شتە نادیارەکانم بزانیایە خێرو خۆشی زۆرم بەدەست دەھێنا وەھیچ خراپەو زیانێکم پێ نە دەگەیی من تەنھا ترسێنەرو مژدەدەرم بۆ خەڵکانێک کە باوەڕ دەھێنن

(خوا) ئەو زاتەیە کە ئێوەی دروستکردوە لەیەک کەس (کە ئادەمە) ھەر لە خۆی ھاوسەری بەدیھێنا تا لەلای بحەسێتەوە (ئارام بگرێت) جا کاتێک (پیاوەکە) لەگەڵ ھاوسەرەکەی جووت بوو (دروست بوو) باری سووکی ھەڵگرت (سکی پڕبوو) ئەمجا لەسەر ئەم (سک پڕیە) ماوەیەک تێپەڕی جا کاتێک (سکەکەی) قورس بوو (ژن و مێردەکە) ھەردوو لە خوا پاڕانەوە سوێند بێت ئەگەر تۆ منداڵێکی چاک و تەواومان پێ بدەیت بێگومان لە سوپاس گوزاران دەبین

بەڵام کاتێک (نەوەکانی ئادەم وحەوا پاش خۆیان) پەروەردگار مناڵێکی چاکی پێدان چەند ھاوبەشێکیان بۆخوا دانا (وەک ئەوەی بتپەرستەکان دەیانکرد) لەوەی کەپێی دابوون خوا لەوە بەرزو بڵند ترە کە ھاوبەشی بۆ دابنێن

ئایا شتانێک دەکەن بە ھاوبەشی خوا کە ناتوانن ھیچ شتێک دروست بکەن لەکاتێکدا خۆشیان دروست کراون

وە (ئەو بت و پەرستراوانە) ناتوانن ھیچ یارمەتیەکیان بدەن ھەروەھا ناتوانن یارمەتی خۆیشیان بدەن

وە ئەگەر ئێوە ئەوان (بتەکان) بانگ بکەن بۆ ڕێی ڕاست شوێنتان ناکەون بۆ ئێوە یەکسانە چ بانگیان بکەن یان بێ دەنگ بن (سوودتان پێ ناگەیەنن)

بەڕاستی ئەوانەی کە ئێوە ھاوار و داوایان لێ دەکەن جگە لە خوا ئەوانیش چەند بەندەیەکن وەک خۆتان دەی بانگ وھاواریان لێ بکەن با وەڵامتان بدەنەوە (ویستەکانتان بە جێ بھێنن) ئەگەر ئێوە ڕاست گۆن

ئایا ئەوانە (ھیچ نەبێ وەک خۆتان) قاچیان ھەیە کە پێی بڕۆن بەڕێدا یان دەستیان ھەیە کەدەستی پێ بوەشێنن یان چاویان ھەیە کەپێی ببینن یان گوێیان ھەیە کەپێی ببیستن (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بانگی ھاوبەشەکانتان بکەن پاشان نەخشە وپیلانم بۆدانێن ومۆڵەتیشم مەدەن

kurdî (kurmancî)176

بەڕاستی پشتیوان و دۆستی من ھەر خوایە ئەو (خوایەی) کەقورئانی ناردە خوارەوە, وە ھەر ئەویش پشتیوانی چاکەکاران دەکات

وە ئەوانەی ئێوە جگە لە خوا ھانایان بۆ دەبەن ناتوانن یارمەتیتان بدەن ناشتوانن یارمەتی خۆیان بدەن

وە ئەگەر بانگیان بکەن بۆ ڕێگای ڕاست ئەوان نابیستن وە وادەزانیت بۆ تۆ دەڕوانن لەکاتێکدا ئەوان ھیچ نابینن

دەست بگرە بە لێبوردەییەوە (چاوو پۆشی بکە) فەرمانیش بدە بە چاکە و چاکە کردن و ڕوو وەرگێڕە لە نەفامان و نەزانان (وازیان لێ بھێنە)

وە ئەگەر خەتەرە و خەیاڵ و وەسوەسەیەکت بۆ ھات لە لایەنی شەیتانەوە یەکسەر پەنا بگرە بەخوا بەڕاستی ھەر ئەو بیسەری زانایە

بەڕاستی ئەوانەی خواناس و پارێزکار بوون کاتێک خەتەرو وەس وەسەیەکیان لەشەیتانەوە پێ بگات یادی خوا دەکەن و خوایان بیر دەکەوێتەوە جا کتوپڕ بەرچاویان ڕۆشن دەبێتەوە (ڕاستی دەدۆزنەوە)

وە برا (شەیتانە) کانیان یارمەتیان دەدەن لەگومڕایی بووندا پاشان کۆتایی ناھێنن و واز ناھێنن (بۆ گومڕا کردنیان)

وە ھەر کاتێک (وەحی دوا بکەوێت) ئایەتێکیان بۆ نەھێنی دەیانووت: بۆچی لەخۆتەوە ڕێکی ناخەیت (بۆ خۆت ھەڵی نابەستی) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان من ھەر شوێنی ئەوە دەکەوم کە لەلایەن پەروەردگارمەوە وەحیم بۆ دەکرێت ئەم (قورئانە) بەرچاو ڕۆشنی و بەڵگەیە لەلایەن پەروەردگارتانەوە و ڕێنمونی و نیشاندەرە و میھرەبانی و بەزەیی خوایە بۆ گەل و ھۆزێک کە باوەڕ دەھێنن

وە کاتێک کە قورئان خوێندرا دەبێت گوێی لێ بگرن و بێ دەنگیش بن بۆ ئەوەی خوا ڕەحمتان پێ بکات

وە لە (دڵ) و دەروونتدا یادی پەروەردگارت بکە بە پاڕانەوە و ترس و بیمەوە بەبێ ئەوەی دەنگ بەرزبکەیتەوە لە بەرەبەیانی و دەماو دەمی ئێواراندا وە لە بێ ئاگایان مەبن

بە ڕاستی ئەو فریشتانەی کە لای پەروەردگارتن خۆ بە زل نازانن لە پەرستنی ئەو (خوا) و ھەمیشە ستایشی دەکەن (کڕنووشی بۆ دەبەن) و تەنھا سوژدە بۆ ئەو دەبەن

Previous175 – 176175 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details