Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)155

(خوا پێیانی) فەرموو ئێوە لەگەڵ ئەو ئوممەتانەی کەلە پێش ئێوە وە بوون لە جنۆکەو ئادەمیزاد بچنە ئاگری دۆزەخەوە ھەر جارێک دەستەیەک دەچنە ناویەوە نەفرین لەھاوبیرانی دەکات ھەتا ھەموو دەگەن بەیەک و کۆدەبنەوە یەک دەگرن دوایینەکانیان (کەشوێن کەوتوو بوون) دەربارەی پێشوەکانیان (کەپێشەوا بوون) دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئەوانە ئێمەیان گومڕا کرد دە تۆش لەئاگردا دووقات سزایان بدە (پەروەردگار) دەفەرموێ بۆ ھەرکامتان (سزا) دوو بەرامبەرە بەڵام ئێوە نازانن و بێ ئاگان

سەرۆک و چاو لێکراوەکان بە شوێن کەوتووەکانیان دەڵێن ئێوەش ھیچ زیادە ڕێزێکتان بەسەر ئێمەدا نیە دە ئێوەش سزا بچەژن بەھۆی ئەو (خراپانەی) دەتانکرد

بەڕاستی ئەوانەی بێ بڕوا بوون بەئایەتەکانی ئێمە وە خۆیان بەگەورە و زل دادەنا لە بەرامبەریاندا ئەوانە دەرگاکانی ئاسمانیان بۆ ناکرێتەوە و ناچنە بەھەشتەوە ھەتا حوشتر نەچێت بەکونی دەرزی دروماندا (ئەمەش مەرجێکە ھەرگیز نایەتە دی) ئا بەو جۆرە تۆڵە لە تاوانباران دەسێنین

ئەوانەی لەدۆزەخدا فەرش و ڕاخەریان (لە ئاگرە) وە لەلای سەروشیانەوە لێفە و داپۆشەریان (لەئاگرە) ئا بەو جۆرە تۆڵە لەستەمکاران دەستێنین

وە ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە وکردەوەی چاکیشیان کردووە داوا لە ھیچ کەس ناکەین زیاد لەتوانای خۆی ئا ئەوانە ھاوەڵانی بەھەشتن ئەوان ھەمیشەیین تێیدا

ئەوەی لەدڵیاندا بووبێت دامانڕنی لەکینە و ڕق (دەربارەی یەکتری) ڕووبارەکان دەڕۆن بەژێر (کۆشک وباخەکان) یاندا وە دەڵێن سوپاس بۆ ئەو خوایەی کەڕێنمونی کردین بۆ ئەم ڕێگایە کە ئێمە ھەرگیز ڕێبازی ڕاست شارەزا نەدەبووین ئەگەر خوا ڕێنمونی نەکردینایە سوێند بەخوا بێگومان نێرراوەکانی پەروەردگارمان ڕاستیان ھێنا وە بانگیان لێ دەکرێت بەمەی کە ئەو بەھەشتە پێتان بەخشرا بەھۆی ئەو کردەوە (چاکانە وە بوو) کە دەتان کردن

kurdî (kurmancî)156

وە بەھەشتیەکان بانگ دەکەن لەدۆزەخیەکان بێگومان ئێمە ئەوەی کەپەروەردگارمان بەڵێنی پێداین ڕاست بوو پێی گەیشتین جا ئایا ئێوەش ئەوەی کەپەروەردگارتان بەڵێنی پێدان ڕاست بوو پێی گەیشتن؟ دەڵێن بەڵێ پاشان جاڕچیەک جاڕی دەدا لەنێوانیاندا کەنەفرەتی خوا لەسەر ستەمکاران بێت

ئەوانەی بەرھەڵستی لە ڕێی خوا دەکەن و دەیانویست ئەو (ڕێگایە) بەخوارو ناڕێک نیشان بدەن لەکاتێکدا ئەوان بێ بڕوا بوون بەڕۆژی دوایی

و لەنێوانیاندا پەردە و جیاکەرەوەیەک ھەیە بەسەر ئەعرافەوە (کەبەرزاییەکە لەنێوان بەھەشت و دۆزەخدا) پیاوانێک ھەن ھەر یەکە لەبەھەشتی ودۆزەخیەکان دەناسنەوە بەھۆی نیشانە و (شێوەی تایبەتی) یانەوە جا بەھەشتیەکان بانگ دەکەن و دەڵێن: سەلامتان لێ بێت نەچوونەتە ناویەوە بەڵام ئومێدیان ھەیەو بەتەمان بچنە ناوى

ھەر کاتێک ڕوویان لادرێ و وەرگێڕدرێت بەرەو لای دۆزەخیەکان دەڵێن ئەی پەروەردگارمان مەمانخەنە ڕیزی گەلی ستەمکارانەوە

وە ئەوانەی وان بەسەر ئەعرافەوە پیاوانێک بانگ دەکەن کەبەنیشانەی تایبەتیاندا دەیان ناسن دەڵێن کۆمەڵەکەتان سوودی پێ نەگەیاندن ھەروەھا خۆبەزل زانین و لەخۆبایی بوونتان بەکەڵکتان نەھات

ئایا ئەوانە (ھەژارە باوەڕدارەکان) ھەر ئەوانە نین کەئێوە (لەدونیادا) سوێندتان دەخوارد کەخوا بەر میھرەبانی خۆیان ناخات (خوا بەھەژارە باوەڕدارەکان ئەڵێت) بچنە بەھەشت ھیچ مەترسیەکتان لەسەر نیە و ئێوە خەم ناخۆن

وە دۆزەخیەکان بانگ و ھاوار لەبەھەشتیەکان دەکەن (دەڵێن) ھەندێ ئاومان پێ ببەخشن یان ھەندێک لەو ڕۆزیەی کەخوا پێی بەخشیوون (بماندەنێ) (لەوەڵامیاندا) دەڵێن: خوا ھەردووکیانی لەسەر بێ بڕوایان حەرام کردووە

ئەوانەی کەئاینەکەی خۆیان کردبووە سەرقاڵی بێ سوود و گاڵتە جاڕی وە ژیانی دونیا ھەڵیخەڵەتاندن بۆیە ئەمڕۆ ئەوان لەبیرخۆمان دەبەینەوە ھەرچۆنێک ئەوان دیداری ئەم ڕۆژەیان لەبیری خۆیان بردبویەوە, وە (لەبەرئەوەی) ئایەتەکانی ئێمەیان ئینکار دەکرد (دانیان پێدا نەدەھێنا)

Previous155 – 156155 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details