Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)153

ھەردووکیان ووتیان ئەی پەروەردگارمان ئێمە ستەممان لەخۆمان کرد جا ئەگەر لێمان نەبوری و میھرەبانیمان لەگەڵ نەکەیت سوێند بەخوا بێگومان ئێمە لەزیانباران دەبین

(خوا) فەرمووی بڕۆنە خوارەوە (لەبەھەشت) ھەندێکتان دوژمنی ھەندێکی ترتانن وە بۆتان ھەیە لەزەویدا نیشتەجێ بوون و ھۆی ڕابواردن و ژیان ھەتا ماوەیەک

(خوا) فەرمووی: لەزەویدا دەژین و لەویشدا دەمرن و ھەر لەویش دەردەھێنرێن (و زیندوو دەکرێنەوە)

ئەی نەوەی ئادەم بێگومان پۆشاکمان بۆ ناردوون کەعەیب وعەورەتتان دادەپۆشێ وە پۆشاکی جوان و ڕازاوەیش (مان بۆ ناردوون) بەڵام پۆشاکی ترسان لەخوا و پارێزکاری چاکترو باشترە ئەوەی باسکرا ھەندێکە لەبەڵگە و نیشانەکانی خوا بۆ ئەوەی بیربکەنەوەو ئامۆژگاری وەرگرن

ئەی نەوەی ئادەم با شەیتان فریوتان نەدات و نەتانخەڵەتێنێت ھەرچۆنێک باوک و دایکتانی لەبەھەشت دەرکرد لەحاڵێََََکدا پۆشاکەکەیانی لێداکەندن بۆ ئەوەی عەیب و عەورەتیان (دەربخات) و نیشانیان بدات بەڕاستی شەیتان خۆی و دەستەکەی دەتانبینن لەجێگایەکەوە کەئێوە ئەوان نابینن بەڕاستی ئێمە شەیتانەکانمان گێڕاوە بەدۆست وخۆشەویست بۆ ئەوانەی کەبڕوا ناھێنن

وە کاتێک کردەوەیەکی زۆر بەدو ناشیرینیان دەکرد (کە بەڕووتی تەواف کردن نموونەیەکەیەتی) دەیانووت: لە باوو باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە, وە خوا فەرمانی ئەو (کردەوەی) پێ داوین (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بێگومان خوا فەرمان نادات بەکردەوەی بەد و خراپ ئایا بەدەم خواوە شتێک دەڵێن کەنایزانن و بێ ئاگان لێی؟

بڵێ پەروەردگارم فەرمانی بە دادپەروەری داوە, وە لەکاتی ھەموو نوێژێکدا ڕاست ڕوو بکەنە خوا و دڵسۆزانە ھاواری لێ بکەن و بیپەرستن ھەرچۆنێ لە یەکەم جارەوە (خوا) دروستی کردون بەو شێوەیە دەگەڕێنەوە (بۆ لای خوا)

دەستەیەکی ڕێنمونی کردوە دەستەیەکیش گومڕایی بەسەریاندا چەسپا بەڕاستی ئەوانە شەیتانەکانیان کرد بەدۆست و پشتیوانی خۆیان لەجیاتی خوا وە وا گومان دەبەن کەڕێنمونی کراوون

kurdî (kurmancî)154

ئەی نەوەی ئادەم، پۆشاکی جوان و ڕازاوەتان بپۆشن لەکاتی ھەموو نوێژ (چوونە مزگەوتێکتاندا) وە بخۆن و بخۆنەوە (لەوەی کە خوا حەڵاڵی کردووە بۆتان) و زیادە ڕۆی مەکەن بێگومان خوا زیادەڕۆیانی خۆش ناوێت

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ کێ ڕازاندنەوە وجوانی و (نازونیعمەتە) خواییەکانی حەرام کردووە کەخوا بۆ بەندەکانی دروستی کردووە ھەروەھا ڕۆزی وخۆراکە پاک و خۆشەکان (کێ حەرامی کردوون) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەوانە بۆ بڕوادارانە لەژیانی دونیادا (بێ بڕوایانیش لەپەنای ئەواندا بەشداری دەکەن) (بەڵام) لەڕۆژی دواییدا تایبەتە بەبڕوادارانەوە بەم شێوەیە ئایەتەکانمان باس دەکەین و ڕوونی دەکەینەوە بۆ گەل و کۆمەڵێک کە دەزانن و تێدەگەن

بڵێ بێگومان پەروەردگارم تەنھا ئەو کردەوانەی حەرام کردوە کەزۆر بەد و خراپن ئەوانەی کە ئاشکران و ئەوانەش کە نھێنین وە گوناھی (حەرام کردووە) وە دەست درێژی بەناھەق وە (حەرامی کردوە) شتێک بکەنە ھاوبەش بۆخوا کەبەڵگەی بۆ نەھاتووە, وە (حەرامی کردووە) کەبەدەم خواوە شتانێک بڵێن کەنایزانن

وە بۆ ھەموو ئوممەتێ کاتێکی دیاری کراو ھەیە (بۆ مردن و سزادانیان) ئەمجا کاتێک ماوەی (مردن یان سزا) کەیان ھات ساتێک دواناکەون و پێشیش ناکەون

ئەی نەوەی ئادەم ئەگەر بۆتان ھات پێغەمبەرانێک لەخۆتان ئایەتەکانی منیان بۆ دەخوێندنەوە جا ھەر کەس خۆی پاراست (لە نا فەرمانی خوا) و کردەوەی چاکی کرد ئەوە مەترسیان لەسەر نیە وخەم و خەفەتیش ناخۆن

وە ئەوانەش کە بێ بڕوا بوون بەئایەتەکانی ئێمە و خۆیان بەزل دەزانی لەبەرانبەر ئەو ئایەتانەدا ئەوانە ھاوەڵانی ئاگرن ئەوانە بەھەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە

جا کێ لەوە ستەمکارترە کە درۆ بەدەم خواوە ھەڵبەستێ یان بێ بڕوا بێت بەئایەتەکانی خوا ئەوانە ئەو بەشەی بۆیان نوسراوە دوو چاریان دەبێت ھەتا ئەو کاتەی نێردراوەکانمان (بۆ گیان کێشان) دێن بۆیان دەیانمرێنن و (گیانیان دەکێشن) پێیان دەڵێن ئەوانەی لەجیاتی خوا ئێوە ھاوارو نزاتان لێ ئەکردن لەکوێن (لەوەڵامدا) دەڵێن دیار نین و وون بوون لێمان وە شایەتی دەدەن لەسەر خۆیان کە بێگومان ئەوانە لە دونیادا بێ بڕوا بوون

Previous153 – 154153 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details