وە ئەوانەی ماڵەکانیان دەبەخشن لەبەر ڕوپامایی خەڵکی باوەڕیش ناھێنن نەبەخوا و نەبەڕۆژی دوایی وە ھەرکەس شەیتان ھاورێی بێت ئەوە (شەیتان) ھاورێیەکی زۆر خراپە
وە ئەوانە چ زیانێکیان دەکەوتە سەر؟ ئەگەر باوەڕیان بھێنایە بەخوا وە بەڕۆژی دوایی وەبیان بەخشییایە لەوەی کەخوا پێ ی بەخشیبوون وەخوا ھەمیشە زانایە پێیان
بەڕاستی خوا بە ئەندازەی گەردیلەیەک ستەم ناکات وە ئەگەر چاکەیەک ھەبێت (خودا) پاداشتەکەی چەندجارە دەکاتەوە و دەیبەخشێت لەلایەن خۆیەوە پاداشتێکی گەورە
ئەمجا (حاڵی کافران) چۆن بێت کاتێک ھێنامان لە ھەموو ئومەتێکدا شایەتێک (کە پێغەمبەرەکەیانە) تۆیشمان ھێنا (ئەی موحەممەد ﷺ) بەشایەت بەسەر ئائەوانەوە
لەو ڕۆژەدا ئاوات دەخوازن ئەوانەی کافر بوون و سەرپێچی پێغەمبەریان کرد کە زەویان بەسەردا تەخت بکرێت (واتە بخرێنە ژێر زەوی و نەھێنرێنە دەرەوە) وە (لەو ڕۆژەدا) ھیچ قسەو باسێک لەخوا ناشارنەوە
ئەی ئەو کەسانەی کەبڕواتان ھێناوە نزیکی نوێژ مەبنەوە کاتێک ئێوە سەرخۆش بن ھەتا بزانن چی دەڵێن وەھەروەھا نزیکی (جێگای) نوێژ مەبنەوە لەکاتێکدا لەشتان بێ نوێژە (لەشتان پیسە) مەگەر تێپەڕبن (بە مزگەوتدا) ھەتا خۆتان دەشۆن وە ئەگەر ئێوە نەخۆش بوون یان لەسەفەردا بوون یان کەسێک لەئێوە ھاتەوە لەشوێنی دەست بەئاو گەیاندنەوە یان جووت بوون لەگەڵ خێزانەکانتاندا (یالە یەک کەوتن لەگەڵ ئافرەتانی نامەحرەمدا) ئەمجا ئاوتان دەست نەکەوت ئەوە بەخۆڵێکی پاک تەیەموم بکەن جا بەو تۆزو خۆڵە ڕووخسار و دەستەکانتان تەیەموم بکەن بەڕاستی خوا ھەمیشە سڕەرەوەی تاوانە و لێبووردەیە
ئایا سەیری ئەوانەت نەکردووە کە بەشێک لەنامەکەیان پێدراوە (کە تەوراتە) گومڕایی ھەڵدەبژێرن (دەکڕن) وە دەیانەوێت ئێوەش لەڕێبازی ڕاست گومڕاببن