وەخوا دەیەوێت کەلێتان ببورێت بەڵام ئەیانەوێت ئەوانەش کەشوێن ئارەزو و ھەواو ھەوەسەکانیان کەوتوون کە لاتان بدەن بەلادانێکی گەورە
خوا دەیەوێت کەئەرکتان لەسەر سووک بکات چونکەئادەمی بە لاواز دروست کراوە
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە سامانی یەکتری مەخۆن لەنێوانتاندا بەناڕەوا مەگەر بازرگانیەک بێت بەڕەزامەندی لەنێوان خۆتان دا وە خۆتان مەکوژن (یان خۆتان مەفەوتێنن بەتاوان) بەڕاستی خواھەمیشە بەبەزەییە پێتان
وە ھەرکەسێک ئەوە بکات (واتە یەکێک بکوژێت) بەدەست درێژی و ستەم ئەو لەمەودوا دەیخەینە ناو ئاگرەوە, وە ئەوەش ھەمیشە بۆ خوا ئاسانە
ئەگەر دوور بکەونەوە لەو تاوانە گەورانەی کەلێتان قەدەغەکراوە ئەوە تاوانە بچووکەکانتان بۆ دەپۆشین وە دەتانخەینە شوێنێکی چاک و ڕێزدارەوە
وە ئاوات مەخوازن بۆ ئەو پلەیەی کە خوا فەزڵی ھەندێکتانی داوە بەسەر ھەندێکی ترتاندا بۆ پیاوان بەش ھەیە لەوەی بەدەستی ئەھێنن وە بۆ ئافرەتانیش بەش ھەیە لەوەی بەدەستی ئەھێنن وە داوا لەخوا بکەن لەبەھرە و بەخششی خۆی بەڕاستی خوا ھەمیشە بەھەموو شتێک زانایە
وە دامان ناوە بۆ ھەموو (مردوویەک یان میراتێک) چەند میرات گرێک (کە بەشێ ئەگرن) لەوەی کە دایک و باوک و خزمانیان بەجێیان ھێشتووە, وە ئەوانەش کەپەیمانتان لەگەڵ گرێ داون (کە میرات لەیەکتربەرن) ئەوە بەشی خۆیانیان بدەنێ بەڕاستی خوا ھەمیشە بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارو چاودێرە