Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)61

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئێمە بڕوامان ھێناوە بە خوای گەورە, وە بەوەی نێرراوەتە خوارەوە بۆمان وە بەوەی کە نێرراوەتە خوارەوە بۆ ئیبراھیم وئیسماعیل وئیسحاق یەعقوب وکوڕانی یەعقوب وە بــەوەی کـە دراوە بە موساو عیسا وەپێغەمبەرەکانی تر لە پەروەردگاریانەوە جیاوازی ناکەین لەنێوان ھیچ کامێک لەم پێغەمبەرانە وە ئێمە بۆ خوای گەورە گەردن کەچین

وە ھـەر کەسێک دوای ھەر ئاینێک بکەوێت جگە لە ئاینی ئیسلام ئەوە لێی وەر ناگیرێت وە ئەو لە ڕۆژی دواییدا لە زەرەرمەندانە

چۆن خوا ڕێنمونی گەلێک دەکات بێ بڕوابووبن دوای بڕوا ھێنانیان وە شایەتییان دابێت کە ئەو پێغەمبەرە ڕاستە و (لەلایەن خوداوە ھاتووە) وە نیشانەی زۆریان بۆ ھاتبێ وە خوا ڕێنموونیی گەلی ستەمکاران ناکات

لەو (نەفرینە) دا دەمێننەوە بە ئێجگاری وھەمیشەیی سزایان لێ سووک ناکرێت وە مۆڵەت نادرێن

تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی سزایان لەسەر سووک ناکرێت وە دواناخرێن لەسزا

مەگەر ئەوانەی تۆبەیان کردبێ دوای ئەوە, وە کردەوەی چاکیان کردبێت ئەوە بێگومان خوا لێ خۆشبووی میھرەبانە

بە ڕاستی ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون دوای بڕوا ھێنانیان پاشان زیاتر بێ باوەڕ بوون ھەرگیز تەوبەیان لێ گیرا ناکرێت ئا ئەوانە ئەوانـەن کە گومڕابوون

بە ڕاستی ئەوانەی بێ بڕوابوون وە بە بێ بڕوایی مردن ئەوە ھەرگیز (فدیە) لە ھیچ کامێکیان وەر ناگیرێت با پڕ بە ھەموو زەویش زێڕ بێت بیبەخشێت لە بریتی دا (بۆ سووک کردنی سزا لەسەری) وە ئەوانە سزای بە ئازاریان بۆ ھەیە وە ھیچ یاریدەدەر و سەرخەرێکیان نیە

kurdî (kurmancî)62

ئێوە ھەرگیز بە خێرو چاکە ناگەن (وە دەسگیرتان نابێت) تا نەیبەخشن ھەندێ لەو داراییەی کە خۆشتان دەوێت وە ھەرچی ببەخشن ئەوە بێگومان خودا ئاگای لێیە (بە پێی دڵ و دەروونتان پاداشتان دەداتەوە)

ھەموو جۆرە خواردەمەنیەکان حەڵاڵ بوون بۆ نەوەی یەعقوب بێجگە لەوەی کە یەعقوب حەرامی کرد لەسەر خۆی لە پێش ناردنە خوارەوەی تەورات (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: دەی تەورات بھێنن و بیخوێننەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن

ئەمجا ھەر کەس درۆ بە دەم خواوە ھەڵبەستێ لە پاش ئەوە کەواتە ئەوانە خۆیان ستەمکارن

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: خوا ڕاستی فەرموو کەوا بوو پەیڕەوی ئاینی ئیبراھیم بکەن کە پاکە (بە ویستی خۆی لە بیرو باوەڕو کرداری ھەڵە لای داوە بۆ بیرو باوەڕ و کرداری ڕاست) وە ھیچ کاتێک لە ھاوبەش بڕیاردەران نەبووە

بە ڕاستی یەکەم ماڵێک دانراوە بۆ (خواپەرستی) خەڵکی ئەو ماڵەیە کە لەبەککە (مەککە) دایە پیرۆز کراوە, وە ڕێنمونیە بۆ جیھانیان

تیایدا ھەیە چەند بەڵگەو نیشانەی ڕوون (کە یەکێکیان ) شوێن وەستانەکەی ئیبراھیمە وە ھەر کەس چووبێتە ئەو شوێنە بێ ترس بووە (لە زیان و ئازاردان) خوا بڕیاریداوە لەسەرخەڵکی و فەرزی کردوە لەسەریان حەجی ماڵەکەی (خۆی) لەسەر ھەر کەسێک کە توانای گەیشتن و (ڕۆیشتنی) ھەبێت بۆی وە ھەر کەس باوەڕی نەبێت (یان توانای ھەبێت و نەچێت) ئەوە بە ڕاستی خوا بێ نیازە لە ھەموو جیھانیان

بڵێ: ئەی نامە داران (خاوەن کتێبەکان) لە بەر چی بێ بڕوان بە بەڵگەکانی خوا لە کاتێکدا خوا بیناو ئاگادارە بەئەوەی کە دەیکەن

بڵێ: ئەی خاوەن کتێبەکان لەبەر چی ڕێگری دەکەن لە ڕێی خوا کەسێک کە بڕوای ھێنابێ (مەبەست پێی پێغەمەرو باوەڕدارانە) دەتانەوێت بە ناڕاست بیخەنە بەرچاوی خەڵک لە کاتێکدا ئێوە زاناو ئاگادارن (بەوەی ڕێی خوایە) وە خوا بێ ئاگا نیە لەوەی کە ئێوە دەیکەن

ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵی دەستەیەک بن لەوانەی کە نامەیان پێدراوە دەتانکەنەوە بە کافر دوای بڕوا ھێنانەکەتان

Previous61 – 6261 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details