Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)59

ئەی خاوەن نامەکان بۆ پۆشاکی ناڕەوا ئەکەن بە بەر ڕەوا و ڕاستیدا وە ڕەوا و ڕاستیەکە دەشارنەوە لە کاتێکدا خۆشتان ئەمە دەزانن

وە دەستەیەک لەخاوەن نامەکان ووتیان (بە ھەندێکیان) بڕوابێنن بەو قورئانە کە نێرراوەتە خوارەوە بۆ ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە سەرلە بەیانیان (بەفێڵ) وە بێ بڕوا ببنەوە دەمەو ئێوارە بەڵکو ئەوانیش پەشیمان ببنەوە

باوەڕتان نەبێت مەگەر بە کەسێک کە دوای دینی ئێوە کەوتبێت (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بەڕاستی ڕێنمونی ھەر ڕێنمونی خوایە (ئەی خاوەن نامەکان ئێوە پێتان گرانە) کە بدرێ بە یەکێکی دیکە وێنەی ئەو دینەی کە بە ئێوە دراوە یا دەمەقاڵێتان لەگەڵ بکەن (بۆڕتان بدەن) لای پەروەردگارتان (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بەڕاستی ئەو بەھرەیە (واتە پێغەمبەرایەتی) بەدەستی خوایە دەیدات بەھەر کەسێک کە بیەوێت وە خوا خاوەنی بەخششی زۆر و زانایە

ئەو (خوایە) ڕەحممەت و میھرەبانی خۆی تایبەت دەکات بۆ ھەرکەسێک بیەوێت (شیاوی بێت) وە خوا خاوەنی بەخشش و بەھرەی گەورەیە

وە لە ناو خاوەن نامەکانی ھی وا ھەیە ئەگەر خەزنەیەک بە سپاردە لای دابنێی دەتداتەوە, وە ھی واشیان تیایە ئەگەر دینارێکی لا دابنێیت ناتداتەوە مەگەر بەسەریەوە بوەستیت ئەم ناپاکی یە بەھۆی ئەوەوە بوو کە دەیانووت: گوناھمان ناگات لە خواردنی ماڵی ئەم نەخوێندەوارانە (واتە عەرەبەکان) وە درۆ بەدەم خواوە دەکەن وە خۆیان دەزانن (کە درۆ دەکەن)

نەخێر وانیە (وەک دەڵێن) ھەر کەسێک پەیمانی خۆی بەجێ بھێنێت وە پاریزکاری بکات ولەخودا بترسێت ئەوە بەڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش دەوێت

بێگومان ئەوانەی دەیفرۆشن پەیمانی خوا و سوێندەکانی خۆیان بە نرخێکی کەم ئەوانە بێ بەشن (لە بەھرەی خوا) لە ڕۆژی دواییدا وە خوا قسەیان لەگەڵ ناکات وە تەماشاشیان ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا و لە گوناھیان خۆش نابێت وپاکیان ناکاتەوە, وە بۆ ئەوان ھەیە سزای بە ئێش و ئازار

kurdî (kurmancî)60

بە ڕاستی لە خاوەن نامەکان دەستەیەک ھەیە (ناو بەناو نامەکەیان تێکدەدەن و) زمانیان با ئەدەن و ئەپێچنەوە بە خوێندنەوەی کتێبەکەیان (تەورات) تا تۆ وا بزانیت لە نامەی خوایە (لە کاتێکدا) کە ئەوە لە نامەی خوا نی یە وە دەڵێن ئەوە لە خواوەیە لە کاتێکدا کە ئەوە لە خواوە نی یە وە درۆ بەدەم خواوە دەکەن و خۆشیان دەزانن (کە درۆیە)

نابێ بۆ ھیچ ئادەمیەک کە خوا نامەو شەریعەت و پێغەمبەرێتی دابێتێ پاشان بە خەڵکی بڵێت ببن بە بەندەی من لە جیاتی خوا بەڵکو (پێیان دەڵێت) خوا پەرست بن چونکە ئێوە خەڵک فێری نامەکەی خودا دەکەن وە ئێوە خۆشتان دەیخوێننەوە

وە خوا فەرمانتان پێ نادات کە فریشتە و پێغەمبەران بکەن بە پەرستراوی خۆتان چۆن (خودا) فەرمانتان پێ دەدات بێ بڕوابن (کافر بن) دوای ئەوەی کە ئێوە بڕوا دار بوون؟!

(بھێنەوە یادیان) کاتێک کە خوا پەیمانی وەرگرت لە پێغەمبەران کە ھەرچیم دانێ لە نامەو حیکمەت و (شەریعەت) لە پاشان پێغەمبەرێکتان بۆ ھات بە بڕوا ھێنەر بەو نامەی کەلە لاتانە دەبێ بڕوای پێ بھێنن وە یارمەتی بدەن خوا فەرمووی: ئایا دانتان نا بەم پەیمانەدا؟ وە لەسەر ئەوە پەیمانی منتان وەرگرت پێغەمبەران ووتیان: بەڵێ دانمان پێداناو پەیمانمان بەست خوا فەرمووی: کەواتە ئێوە بەشاھید بن وە منیش لەگەڵ ئێوە یەکێکم لە شاھیدان

جا ئەوەی پشتی ھەڵکرد (لەم پەیمانە) دوای ئەم دان پێدانانە کەواتە ھەر ئەوانن دەستەی دەرچوان لە فەرمانی خودا

ئایا (بێ بڕوایان) داوای غەیری دینی خوا دەکەن؟! لە کاتێکدا کە ھەرچی لەئاسمان و زەویدایە گوێرایەڵ وملکەچی خودان بیانەوێت (بە ویستی خۆیان) یا نەیانەوێت (بە ناچاری) وە ھەموو ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنرێنەوە

Previous59 – 6059 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details