سوێند بەکات
بێگومان ھەموو خەڵکی لە زیاندان
جگە لەوانەی کە بڕوایان ھێنابێت وکردەوە چاکەکانیان کردبێت وە ئامۆژگاریی یەکتریان کردبێ بە ئاینی ڕاست (ودەست پێوەگرتنی، وکارکردن بەفەرمانەکانی خوا) وە ئامۆژگاری یەکتریان کردبێت بە ئارامگرتن (لەسەر پەرستن وبەندایەتی خوا)
سزاو لەناوچوون بۆ ھەموو نەنگ گرێکی بەدگۆ (عەیب گرێکی تانە دەر)
ئەوەی کە ھەرماڵ و سامان کۆ دەکاتەوە ودەیژمێرێ
وا دەزانێ کە ماڵەکەی ھەر دەیھێڵێتەوە
نەخێر وانیە، بێگومان فڕێ دەدرێتە ناو ئاگرێکی تێکشکێنەرەوە
تۆ چووزانیت ئەو ئاگرە چیە
ئاگرێکی تاودراوی خواییە
کە دێ بەسەر دڵاندا (ھوروژم دەباتە سەر دڵان)
بێگومان ئەو ئاگرە داخراوە لەسەریان (و دەرچوونیان نییە)
(زنجیر کراون) لەناو چەند کۆتێکی ڕاکشاودا (بەستراونەتەوە بەچەند ستونێکی بەرزو بڵندەوە)
ئایا نەت بینی کە پەروەردگارت چی کرد بە خاوەن فیلەکان (بە ئەبرەھە ولەشکرەکەی کە وویستی کەعبەی پیرۆز بڕوخێنێت)؟
ئایا فڕوفێڵەکەیانی پوچەڵ نەکردەوە
وە (ئایا) نەیناردە سەریان باڵندەی زۆر، پۆل پۆل
بەرد بارانیان دەکردن بە ووردە زیخی گڵین
سەرئەنجام (لەشکرەکەی ئەبرەھەی) وەک کای خوراو لێکرد