پاداشتی ئەوان لای پەروەردگاریان بەھەشتانێکە جێی دانیشتن ومانەوەی ھەمیشەییە، ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕۆن، تێیدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی، خوایش لێیان ڕازی بووە وە ئەوانیش لەخوا ڕازی بوون، ئەمە بۆ کەسێکە کە لە خوا بترسێت
کاتێك زەوی ھاتە لەرزە بەلەرزینی خۆی
وە زەوی ھەرچی شتی قورس وگرانی(ناوی) ھەیە ھەمووی فڕێدایە دەرەوە
وە مرۆڤ لەو ڕۆژەدا دەڵێ: ئەوە زەوی چیەتی ؟
لەو ڕۆژەدا(زەوی) دەنگ وباسی خۆی دەگێڕێتەوە
کە پەروەردگاری تۆ (وای) وەحی بۆ کردوە
لەو ڕۆژەدا خەڵکی دەردەچن بەپەڕاگەندە و پەشێوی تا(پاداشتی) کردەوەی خۆیان نیشان بدرێت
ئەمجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی ھەرە ووردیلەیەك چاکەی کردبێت دەیبینێتەوە
وە ھەر کەسێك بە ئەندازەی ھەرە ووردیلەیەك خراپەی کردبێت دەیبینێتەوە
سوێند بە ئەسپانی تاودەر(کە دەپڕمێنن) چۆن پڕمەیەك (لەکاتی غەزاکردندا)
وە سوێند بە ئاگر ھەڵگیرسێنەران لەبەرد بەناڵی سمیان
وە سوێند بە (ئەسپانی) ھێرش بەران لە بەیانیاندا
کە بەوە تەپ وتۆز ھەڵدەستێنن
وە بەو تەپ وتۆزەوە، خۆیان دەکەن بە ناوەڕاستی کۆمەڵی دوژمندا
بەڕاستی مرۆڤ بۆ پەروەردگاری نا سوپاسە
وە بێگومان خۆی لەسەر ئەم ناسوپاسیە شایەتە
وە بەڕاستی مرۆڤ بۆ خۆشەویستی ماڵی دونیا زۆر بەتین وپەرۆشە
دەی ئایا نازانی کاتێك کە مردووی ناو گۆڕەکان زیندوو کرانەوە و(ھێنرانە دەرەوە)