Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)591

سوێند بە ئاسمان وئەوەی کە لەشەوا دەردەکەوێت

تۆ چوزانیت دەرکەوتووی شەو چیە ؟

ئەستێرەی درەخشانی تاریکی کون کەرە

(سوێند بەمانە) کەس نیە کە چاودێرێکی بەسەرەوە نەبێت

دەی با مرۆڤ سەرنج بدات کە لەچی دروستكراوە

دروستكراوە لە ئاوێکی فڕێدراو (ھەڵقوڵاو)

کە دەردەچێت لە ناوەندی پشتی (پیاو) ودانەی (پەراسووی) سنگی (ژنەوە)

بەڕاستی خوا بەدەسەڵاتە لەسەر زیندوو کردنەوەی

لە ڕۆژێکدا کە ھەرچی نھێنی ھەیە ئاشکرا دەکرێت

ئەو نە ھێزێک شك دەبات ونە پشتیوانێك

سوێند بە ئاسمانی خاوەن باران

وە بەزەوی خاوەن درز وقڵییش

بێگومان ئەم(قورئانە)م وتەی ڕاست وجیاکەرەوەیە

وە گاڵتە نیە

بێگومان بێ بڕواکان (پیلان دەگێڕن) وفێڵ دەکەن چۆن فێڵ کردنێك

وە منیش پیلان دەگێڕم (ونەخشە دەکێشم لەبەرامبەر پیلانی ئەواندا) چۆن پیلان ونەخشە کێشانێك

ئەمجا (تۆش ئەی پێغەمبەر ﷺ) مۆڵەتی بێ بڕواکان بدە، منیش کەمێك لێیان دەوەستم (پاشان دەبینیت چیان بەسەر دەھێنم بە سزادانایان)

تەسبیحاتی پەروەردگاری ھەرە بڵندت بکە

ئەوەی(ھەموو شتێکی) دروستكردووە وڕێك وپێکی کردووە

وە ئەوەی کە نەخشەی کێشاوە(بۆ ھەموو شتێك) ئەمجا شارەزای کردووە

وە ئەوەی کە لەوەڕی دەرھێناوە

ئەمجا دەیکات بە پوشی ڕەش داگەڕاو

(ئەی موحەممەد ﷺ قورئانت) بەسەردا دەخوێنینەوە وھەرگیز لە بیرت ناچێتەوە

مەگەر ئەوەی کە خوا بیەوێت، بێگومان ئەو بە ھەموو شتێکی ئاشکرا وپەنھان ئاگادارە

وە یارمەتیت دەدەین بۆ ڕێی ئاسان

ئەمجا تۆش ھەردەم ئامۆژگاری بکە ئەگەر سوودی گەیاند

بێگومان ئەوەی لە خوا بترسێت پەندی لێ وەردەگرێ

وە ئەوەی زۆر خراپیش بێت خۆی لێ دوور دەخاتەوە

ئەوەی دەچێتە ناو ئاگری ھەرە گەورەوە

لەپاشان نە دەمرێت تێیدا (تا ڕزگاری بێت) وە نە دەژی (تێیدا بە ئاسایی)

بەڕاستی سەرفراز بوو ئەوەی کە خۆی پاك ڕاگرت

یادی پەروەردگاری خۆی دەكات وکەوتە نوێژ کردن (وپاڕایەوە)

kurdî (kurmancî)592

بەڵکو ئێوە ژیانی دونیا ھەڵدەبژێرن

کەچی(ژیانی) دواڕۆژ باشتر وپایە دارترە

بێگومان ئەمەی (کەباسکرا) لە نامەی پێشوەکاندایە

نامەکانی ئیبراھیم وموسا

ئایا ھەواڵی ڕۆژی دوایی(ڕۆژی داپۆشەرت) پێگەشتووە

زۆر دەم وچاو لەو ڕۆژەدا ترسناك وڕیسوا وشەرمەزارن

ھەوڵدەرێکی ڕەنجەڕۆن

دەچنە ناو ئاگری ھەرە گەرمەوە

ئاو دەدرێن لەسەرچاوەی کوڵ بەکوڵ وزۆر گەرم

خۆراکیان ھەر دڕکی حوشتر خواری(ئاگریینە)

نە قەڵەوی دەکات ونە برسێتی لا دەبات

زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا پاراوە (جوان وگەشن)

ڕازیین لەکۆششی خۆیان

وان لە بەھەشتی بەرز وبڵندا

قسەی ھیچ وپوچی تێدا نابیستن

تێیدایەتی سەرچاوەی ڕەوان

تێیدایەتی زۆر قەنەفە وتەختی بەرز

وە پەرداخی دانراو

وە پشتی ڕیزکراو

وە قاڵی ڕاخراو لە ھەموو لایەکەوە

دەی بۆ وورد نابنەوە لە حوشتر کە چۆن دروست کراوە

وە لە ئاسمان کە چۆن بەرز کراوەتەوە

وە لە شاخەکان کە چۆن داکوتراون ودامەزرێنراون؟

وە لە زەوی کە چۆن ڕاخراوە

کەوابوو ئامۆژگاری بکە، تۆ ھەر ئامۆژگاری کاریت

تۆ دەسەڵات دار نیت بەسەریاندا

بەڵام ئەو کەسەی کە پشت ھەڵکات وبێ بڕوا بێت

ئەوە خوا سزای دەدات بە سزای زۆر گەورە

بێگومان ھەر بۆ لای ئێمەیە گەڕانەوەیان

لە پاشان بەڕاستی لەسەر ئێمەیە لێپرسینەوەیان

Previous591 – 592591 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details