Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)517

ئەی ئەوکەسانەی باوەڕتان ھێناوە خۆتان لەزۆرێك لە گومانەکان بپارێزن، چونکە بەڕاستی ھەندێك لەگومانەکان تاوانن، سیخوڕی مەکەن (وبەدوای ناتەواوی یەکتردا مەگەڕێن) لەپاشملە بەخراپە باسی یەکتری مەکەن، ئایا کام لەئێوە پێی خۆشە کەگۆشتی برا (باوەڕدارەكەی) بخوات بەمردووی؟ بێگومان قێزتان لێی دێتەوە وپێتان ناخۆشە وە لەخوا بترسن بێگومان خوا تەوبە گیراکەر وبەبەزەییە

ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە دروستمان کردوون لە نێر و مێیەك وە کردومانن بەچەند گەل وھۆزێکەوە تایەکتری بناسن، بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خوا ئەو کەسەتانە زیاتر لەخودا دەترسێت، بێگومان خوا زانا وئاگادارە

عەرەبە دەشتەکیەکان ووتیان باوەڕمان ھێناوە، (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ باوەڕتان نەھێناوە، بەڵکو بڵێن موسڵمان بووین (بەسەر زارەکی) چونکە ھێشتا باوەڕ نەچووەتە ناو دڵەکانتانەوە، خۆ ئەگەر گوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەرەکەی بن ھیچ لە (پاداشتی) کردەوەکانتان کەم ناکاتەوە، بەڕاستی خوا لێبوردە ومیھرەبانە

بێگومان ئیماندارانی ڕاستەقینە ئەوانەن کە باوەڕیان ھێناوە بە خوا وپێغەمبەرەکەی پاشان دوو دڵ نەبوون (لە ئیمانەکەیاندا) وە بەماڵ وگیانیان تێکۆشانیان کردووە لە پێناو ڕێبازی خوادا ھەر ئەوانەن ڕاسگۆیان

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئایا ئێوە خوا ئاگادار دەکەن لەئایینەکەتان لەکاتێکدا خوا ئاگادارە ودەزانێت بەھەرچی لەئاسمانەکان وزەویدایە وە خوا بەھەموو شتێك زانایە

ئەوکەسانە منەت دەکەن بەسەر تۆدا (ئەی موحەممەد ﷺ) کە موسڵمان بوون، تۆش بڵێ منەتی موسڵمان بوونی خۆتان بەسەر مندا مەکەن بەڵکو خوا منەت دەکات بەسەر ئێوەدا کە ڕێنموونیی کردوون بۆ باوەڕھێنان ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن (کە ئیماندارن)

بەڕاستی خوا دەزانێت نھێنی ئاسمانەکان وزەوی وەخوا بینایە بەھەر کردەوەیەك کە ئێوە دەیکەن

kurdî (kurmancî)518

بە (قاف) دەخوێندرێتەوە، ماناکەی تەنھا خوا دەیزانێت بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە، سوێند بەقورئانی بەرز وبەڕێز (تۆ نێردراوی خوای ئەی موحەممەد ﷺ)

بەڵام (بێ باوەڕان) سەریان سوڕماوە لەوەی کە پێغەمبەرێکی ترسێنەریان بۆ ھاتووە لە خۆیان، جا بێ باوەڕان دەیان ووت ئەمە شتێکی سەیرە

ئایا کاتێ مردین وبووین بەخۆڵ (چۆن زیندوو دەبینەوە) ئەوە گەڕانەوەیەکی دوورە ونابێ

بێگومان ئێمە دەزانین زەوی چەندێ لە لاشەیان دەخوات (ھیچیمان لێ وون نابێت) پەڕاوێکیشمان لایە کە پارێزەری ھەموو شتێکە

(زیندوو بوونەوە دوور نیە) بەڵکو ئەوان باوەڕیان بەقورئان نەکرد کاتێك بۆیان ھات، بۆیە ئەوان لەناو کارێکی تێکەڵ وپێکەڵدان

دەی ئایا سەرنجی ئەو ئاسمانەیان نەداوە کە لەسەریانەوەیە چۆن دروستمان کردووە وڕازاندومانەتەوە وەھیچ درز وکەلێنێکی تێدا نیە

زەویشمان ڕاخستووە، چەندەھا شاخی دامەزراومان تێدا داناوە ڕواندومانە تێیـشیدا ھەموو جۆرە ڕووەکێکی جوان

تابەر چاو ڕوونی وپەند وبیرخەرەوە بێت بۆ ھەموو بەندەیەکی تەوبەکار وگەڕاوە بۆ لای خوا

وە لەئاسمانەوە باراندوومانە بارانێکی بەپیت وفەڕ جا بەو بارانە ڕوواندومانە باخات ودانەوێڵەی(ئەو کشتوکاڵانەی) کەدروێنە دەکرێن

ھەروەھا دارخورمای بەرز وبڵند بە ھێشووی تێك پەستراوەوە

(تابێتە) ڕزق وڕۆزی بۆ بەندەکان ھەر بەو بارانە زەوی مردو (ووشك) دەبوژێنینەوە، زیندوو کردنەوە(ی مردوانیش) ھەر بەو شێوەیە

پێش ئەمانیش باوەڕیان نەھێنا (بە پێغەمبەرەکانیان) گەلی نووح وخاوەن چاڵ وبیرەکان و(گەلی) سەموود

وەگەلی عاد وفیرعەون وگەلی لوطیش

ھەروەھا خاوەن باخاتە چڕو پڕەکان وگەلی توببەعیش ھەر ھەموویان باوەڕیان نەھێنا بەپێغەمبەرەکانیان بۆیە ھەڕەشەی (من لەدژیان) ھاتەدی

جا ئایا ئێمە لەدروستکردنی یەکەم جاردا دەستەوسان بووین (تانەتوانین زیندووتان بکەینەوە)؟! (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوان لە گوماندان لە دروست بوونەوەیەکی سەر لە نوێ

Previous517 – 518517 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details