(ئەی موحەممەد ﷺ) بێگومان ئێمە سەرکەوتنێکی ئاشکرامان پێ دایت (کەڕێکەوتنی حودەیبیەیە)
تا خوا خۆش ببێت لە گوناھەکانی ڕابوردو وداھاتووت وەنیعمەتی خۆی بەتەواوی بڕژێت بەسەرتدا وەرێگای ڕاستت نیشان بدات (بەردەوامت کات)
وەخوا سەرت بخات بەسەرکەوتنێکی باڵادەستانە
ئەو خوا زاتێکە ئارامی دابەزاندووەتە ناو دڵی ئیمانداران تا ئیمانیان زیاد بکات لەگەڵ ئەو ئیمانەی کە ھەیانە، تەنھا ھی خوایە سەربازانی ئاسمانەکان وزەوی وە ھەمیشە خوا زانا وکاردروستە
تا پیاوان وئافرەتانی باوەڕدار بباتە بەھەشتانێك کە ڕوبارەکان بەژێریاندا دەڕوات بەھەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە وەتا لەگوناھەکانیان خۆش ببێت وە ئەم (بەڵێنە) لای خوا سەرکەوتنێکی گەورەیە
وە تا سزای بدات پیاوان وئافرەتانی (دوو ڕوو) وناپاك وپیاوان وئافرەتانی ھاوبەش پەیداکەری گومان بەرانی خراپ دەربارەی خوا، ئەوخراپە(لەناو چوونەی چاوەڕوانی دەکەن بۆ ئیمانداران) ھەر بەسەر خۆیاندا دێت وەخوا خەشمی لێ گرتوون ونەفرەتی لێ کردوون و دۆزەخی بۆ ئامادە کردوون، ئای چ سەرئەنجامێکی خراپە
تەنھا ھی خوایە سەربازانی ئاسمانەکان وزەوی وەخوا ھەمیشە باڵادەستی کاربەجێیە
بەڕاستی (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆمان ناردووە بەشایەت ومژدەدەر وترسێنەر
بۆ ئەوەی باوەڕ بە خوا وپێغەمبەرەکەی بھێنن وە پشتیوانی لێ بکەن وڕێزی لێبگرن وە تەسبیحاتی خوا بکەن بە بەیانیان وئێواراندا