Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)429

ئایا ئەو (پێغەمبەر ﷺ) بەدەم خواوە درۆ دەکات یان شێتە (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوانەی بێ باوەڕن بەدواڕۆژ لەناو سزاو گومڕاییەکی دوور (لەڕاستی)دان

دەی ئایا سەرنج نادەن بۆ ئەوەی لەبەردەم و لەپشتیانەوەیە لەئاسمان و زەویدا ئەگەر بمانەوێت دەیان بەین بەناخی زەویدا یان دەیخەینە خوار بەسەریاندا چەند پارچەیەك لەئاسمان بەڕاستی لەوەدا بەڵگەو پەند ھەیە بۆ ھەر بەندەیەك ڕوو لەخوا بێت

سوێند بەخوا بەڕاستی لەلایەن خۆمانەوە فەزڵ و بەھرەیەکی گەورەمان بەداود بەخشیبوو ئەی چیا وباڵندەکان لەگەڵ داود زیکرو تەسبیحاتی خوا بکەن وە ئاسنمان بۆ نەرم کردبوو

(فەرمانمان پێ کرد) قەڵغان وزرێی جەنگیان لێ دروست بکە و لەچنینی زرێدا بائەندازەیی ئەڵقەکان وەك یەك بن وکردەوەی چاك بکەن بەڕاستی من بەوەی کەدەیکەن بینام

وە بۆ سولەیمان (با، ھەوا)مان ڕام ھێنا بەیانیان تا نێوەڕۆ ( با) بەئەندازەی مانگێك ڕێگای دەبڕی وە (نێوەڕوان تا) ئێوارانیش بەئەندازەی مانگێك ڕێگای دەبڕی وە مسمان بۆ تواندەوە وەك کانیا و (دەڕۆی) و ھەندێك لەجنۆکەکانمان ڕام ھێنابوو لەبەر دەستیدا کاریان دەکرد بەفەرمانی پەروەردگاری وە ئەگەر ھەرکام لەوان (خوای گەورە ڕامی ھێنا بوونن) لەفەرمانی ئێمە لابدەن سزای ئاگری ھەڵگیرساوی پێ دەچێژین

(سولەیمان) ھەرچی بوویستایە بۆیان دروست دەکرد لەپەرستگاو پەیکەرو چەندین قاپی (نان خواردن) وەك حەوزی گەورەو چەند قازان و مەنجەڵی دامەزراو (نەدەجوڵان لەبەر گەورەییان) ئەی ئالی داود شوکرانە بژێری خوا بکەن بەڵام کەمێك لەبەندەکانم (بۆ خوا) سوپاسگوزارن

ئەمجا کاتێك سولەیمانمان مراند ھیچ شتێك مردنی سولەیمانی نیشان (جنۆکەکان) نەدا بێجگە لەخۆرەو مۆریانەی زەوی کە داردەستەکەی (سولەیمان) یان دەخوارد (کەسولەیمان خۆی دابوو بەسەریدا) ئەمجا کاتێك (سولەیمان) کەوت بۆ جنۆکەکان ڕوون بویەوە ە ئەگەر غەیبیان بزانیایە لەو سزا ڕیسواکەرەدا نەدەمانەوە

kurdî (kurmancî)430

سوێند بەخوا بەڕاستی بۆ خەڵکی سەبەء لەو شوێنی ژیانەیاندا نیشانەیەك (لەسەر دەسەڵاتی خوا) ھەبوو دوو باخات لای ڕاست و لای چەپی (شوێنەکەیانەوە) ھەبوو (پێیان وترا) لەڕۆزی پەروەردگارتان بخۆن و سوپاسی ئەو بکەن وڵاتێکی پاك و خۆش و پەروەردگارێکی لێبوردە(یان ھەیە)

ئەمجا ڕوویان وەرگێڕا بەو ھۆیەوە لافاوی وێرانکارمان بۆ ناردن دوو باخاتی (چاکی بەروو بوومدار) ئەوانمان گۆڕی بەدوو باخاتی (خراپی) خاوەن بەرێکی تفت و تاڵ و دارگەز و کەمێك لەداری نەبگ (تاوگ، سیدر)

ئا بەو جۆرە تۆڵەمان لێ سەندن بەھۆی نا سوپاسیانەوە و ئایا جگە لەوانەی زۆر سپڵەن تۆڵە لەکەس ئەسێنین؟!

وە لەنێوان (ڕێگای) ئەوان و ئەو شارانەی پیتو بەرەکەتمان تێخستبوون (لەشام) سازاندبوومان چەند شارۆچکە و دێھاتی نزیك ولەیەکەوە دیار و ڕێگەی نزیکمان بۆ ڕۆشتن لەنێوان (ئەو دێھاتانە)دا دانابوو (ووتمان پێیان)چەند شەوو ڕۆژ بەو (رێگایانە)دا بڕۆن بەئارامی و بێ ترس

کەچی (خەڵکی سەبەء) ووتیان ئەی پەروەردگارمان ماوەی (ڕێگەی) سەفەرەکانمان دور بخەرەوە وستەمیان لەخۆیان کرد ئێمەش کردمانن بەداستانێك لەناو خەڵکدا بیگێڕنەوە پرژ و بڵاومان کردن (بەوڵاتاندا) بەو پەڕی پرژو بڵاوکردن، بەڕاستی لەو بەسەرھاتەدا چەند نیشانە ھەیە بۆ ھەموو زۆر خۆگری شوکرانە بژێر

سوێند بەخوا بەڕاستی شەیتان گومانی خۆی لەواندا بەدی ھێنا بۆیە ئیمانداران نەبێت ھەموویان شوێنی شەیتان کەوتن

وە شەیتان ھیچ دەسەڵاتی بەسەر ئیمانداران دا نەبوو تەنھا بۆ ئەوەی بزانرێت کێ باوەڕی بەڕۆژی دوایی ھەیە وەکێ لەوان دەربارەی (دواڕۆژ) لەگوماندایە وە پەروەردگارت (ئەی موحەممەد ﷺ) بەسەر ھەموو شتێکدا چاودێرە

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھاوار بکەن لەوانەی کەبێجگە لەخوا بەپەرستراوتان دەزانین بەقەدەر ھەرە وردیلەیەکیان بەدەست نیە نە لە ئاسمانەکان و نە لەزەویدا وە ئەو پەرستراوانە ھاوبەشی (خوا) نەبوون (لە دروستکردنی) ئاسمانەکان و زەویدا و ھیچ یەك لەوان یارمەتیدەری خوا نەبوون

Previous429 – 430429 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details