Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)427

(ئەی موحەممەد ﷺ) خەڵك پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی (بەرپابوونی) ڕۆژی دوایی بڵێ زانینی (بەرپابوونی) ئەو ڕۆژە تەنھا لای خوایە تۆ چوزانیت لەوانەیە ڕۆژی دوایی نزیك بێت (بەڵام خەڵك نازانن)

بەڕاستی خوا نەفرەتی لە بێ باوەڕان کردووە و ئاگری ھەڵگیرساوی بۆ ئامادە کردوون

بەھەمیشەیی تێیدا دەمێنەوە ھیچ پشتیوان و یاریدەدەرێکیان نیە

ڕۆژێك کەدەم وچاویان لەئاگری دۆزەخدا ئەم دیوو ئەو دیو دەکرێت دەڵێن: خۆزگە وکاشکای گوێرایەڵی خواو گوێرایەڵی پێغەمبەرمان بکردایە

وە دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە بەگوێی سەران و گەورەکانمان کرد ئیتر لەڕێگای ڕاست گومڕایان کردین

ئەی پەروەردگارمان دوو بەرابەر سزایان بدە و بەر نەفرەتی گەورەی خۆتیان بخەیت

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە وەك ئەو کەسانە مەبن کە موسایان ئازاردا (تۆمەتیان بۆ کرد) جا خوا موسای پاك کردەوە لەوەی دەیانووت (موسا) لای خوا ڕێزو پلە وپایەی ھەبوو

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە لەخوا بترسن و پارێزکار بن وقسەی ڕاست و دروست بکەن

کردەوەکانتان چاك دەکات ولەتاوانەکانتان خۆش دەبێت و ھەر کەس گوێرایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بەڕاستی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێناوە

بێگومان ئێمە سپاردەمان نیشانی ئاسمانەکان و زەوی و چیاکان دا (ھەڵگرتنی ئەمانەتی دینداریمان پێشنیار کرد بۆیان) بەڵام ھیچیان ڕازی نەبوون کەھەڵیگرن و ترسان لەو (ئەمانەتە) کەچی ئادەمی ئەو(سپاردەی) ھەڵگرت بەڕاستی ئەو (ئادەمی) زۆر ستەمکار و نەزانە

بۆ ئەوەی خوا سزای پیاوان و ئافرەتانی دوو ڕوو بدات وە (سزای) پیاوان و ئافرەتانی ھاوەڵـدانەریش( بدات) وە لە پیاوان و ئافرەتانی ئیماندار تەوبە وەرگرێت وەخوا لێبوردەی میھرەبانە

kurdî (kurmancî)428

ھەموو سوپاس وستایش بۆ خوایە کە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە تەنیا ھی ئەوە وە لەو دواڕۆژیشدا ستایش ھەر بۆ ئەوە وە ئەو( خوا) دروست کاری ووردبینە

خوا دەزانێ چی دەچێ بە ناو زەویدا و چی لێ دەردەچێ و چی دێتە خوارەوە لە ئاسمان و چی بۆ سەر دەکەوێ وەخوا میھرەبانی لێبوەردەیە

بێ باوەڕان وتیان: ڕۆژی دواییمان بەسەردا نایەت (ئەی موحەممەد(ێلی اللە علیە وسلم)) بڵێ (وانیە) سوێند بە پەروەردگارم ئەو (قیامەتە) تان بۆ دێ (خوا) زانای ھەموو پەنھانەکانە لەخوا گوم نابێ قورسایی گەردیلەیەک لە ئاسمانەکان و زەویدا وە بچوکتر و گەورەتر لەوە نییە ئیللا لە کتێبێکی ئاشکراو ڕووندایە

بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوەی چاکیان کردووە بداتەوە بۆ ئەوانە هەیە لێبوردنی (پەروەدگار) و پاداشت و ڕۆزییەکی چاك

وە کەسانێك کەھەوڵ دەدەن باوەڕ بە نیشانەکانی ئێمە نەکرێ، دەستە پاچەن وهیچیان پێ ناكرێت، بۆ ئەوانەیە سزای زۆر خراپ و سەخت

ئەوانە زانیاریان پێ دراوە دەزانن ئەوەی لە پەروەردگارتەوە بۆت ھاتووە تەنھا ئەوە ڕاستە و ڕێنموونی (خەڵك) دەکات بۆ ڕێگای خوای زاڵی ستایش کراو

وە ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەیان وت ئایا پیاوێکتان نیشان بدەین کە ھەواڵتان پێ دەدات کاتێك (مردن و) بەتەواوی ڕزین و پارە پارە بوون، بەڕاستی ئێوە سەر لەنوێ دروست دەکرێنەوە

Previous427 – 428427 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details