Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)41

ئەمجا کاتێک کە طالوت بەخۆی و لەشکرەکەیەوە (لەشار) دەرچوون پێی ووتن بێگومان خوا تاقیتان دەکاتەوە بەچەمێک (ڕوبارێک) ئەمجا ھەرکەسێک لێی خواردەوە ئەو لە (لەشکری) من نیە وە ھەرکەسێک لێی نەچەشت ئەوە لە منە مەگەر کەسێک پڕمشتێکی لێ بگرێت بە دەستی خۆی (و بیخواتەوە) جا ھەموو تێریان لێ خواردەوە کەمێکیان نەبێت کاتێک طالوت لێی پەڕیەوە ئەوانەش بڕوایان ھێنابوو لەگەڵیدا (بێ ئەوانەی کە تێریان لێ خواردەوە) ووتیان: ئەمڕۆ ئێمە دەرەقەتی جالوت و لەشکرەکەی نایەین وتیان: ئەوانەی کە پێیان وابوو بە خزمەت خوا دەگەن (لە ڕۆژی دواییدا) زۆر دەستەی کەم زاڵ بووە بەسەر دەستەی زۆردا بەفەرمانی خوا وە خوا لەگەڵ خۆڕاگرانە

کاتێک کە رووبەرووی جالووت و لەشکرەکەی وەستان ووتیان: خوایە خۆڕاگری بڕێژە بەسەرماندا وە پێمان جێگییر بکە وە زاڵمان بکە بەسەر گەلی بێ بڕوایاندا

ئەوسا بەفەرمانی خوا شکاندنیان وە داود (کە یەکێک بوو لەسەربازانی طالوت) جالوتی کوشت وە خوا پاشایەتی و پێغەمبەرێتی دایە وە ئەوەی ویستی فێری کرد ئەگەر خوا خەڵکی لەناو نەبردایە ھەندێکیان بەھەندێکی تریان ھەموو سەر زەوی پڕدەبوو لە خراپە و تاوان بەڵام خوا خاوەنی بەخششە بەسەر ھەموو جیھانیانەوە

ئەم (بەسەرھاتانە) نیشانەکانی خوان دەیان خوێنیینەوە بەسەرتدا بەڕاستی وە بێگومان تۆ لە پێغەمبەرانیت

kurdî (kurmancî)42

ئەو پێغەمبەرانەی (کە باسکران) ڕێزمان داوە ھەندێکیان بەسەر ھەندێکیاندا لەو پێغەمبەرانە ھی وایان بووە کە خوا قسەی لەگەڵ کردووە (وەک موسی علیە السلام) وە ھەندێکیانی بەرز کردوەتەوە چەند پلەیەک وە دامان بە عیسای کوڕی مەریەم چەند بەڵگە و (موعجیزەیەکی) ئاشکرا وە پشتگیریمان کرد بە فریشتەی سرووش (کە جبریلە) ئەگەر خوا بیویستایە ئەو گەلانەی کەلە دوای پێغەمبەرەکانیان دەھاتن لەگەڵ یەکدا نە ئەجەنگین دوای ئەو نیشانە ڕۆشنانەی کەبۆیان ھاتبوو بەڵام دووبەرەکیان تێکەوت ئەمجا ھی وایان بوو بڕوای ھێنا وە ھی وایان بوو بێ بڕوابوو ئەگەر خوا بیویستایە یەکتریان نەدەکوشت و شەڕیان نەدەکرد بەڵام ئەوەی خوا بیەوێت دەیکات

ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان ھێناوە ببەخشن لەو ڕۆزیەی کە پێمان داون پێش ئەوەی کە ڕۆژێ بێ کە نە کڕین و فرۆشتنی تێدایە و نە دۆستایەتی و ئاشنایەتی تێدایە وە نە تکای تێدایە (تا ڕزگارتان کات لە سزا) وە ھەر بێ بڕوایانن

خوا ئەو خوایەیە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نیە بێجگە لەو ھەمیشە زیندوی تەدبیرکار و ڕاگری (بوونەوەرە) وەنەوز و خەونایگرێت ھەر ھی ئەوە ھەر چی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لە زەوی دایە کێیە ئەو کەسەی لەو ڕۆژەدا بتوانێ تکای لەلا بکات مەگەر بە ڕێ پێدانی خۆی نەبێت ئاگادارە بە ئەوەی لەبەردەمی (ئادەمی) یە وەیە (لە دونیا لە بەردەستیاندایە) وە ئەوەی لە دواوەیەتی (لە ڕۆژی دوایی بۆیان ئامادەکراوە) وە کەس ئاگای نیە لە ھیچ شتێک لە زانین و زانیاری ئەو (خوا) یە مەگەر بەوەی کە خۆی بیەوێ کورسیەکەی خودا ھەموو ئاسمانەکان و زەوی گرتۆتەوە, وە پارێزگاری کردنی ئاسمانەکان و زەوی بۆ خوا ئاسانە و (گران نیە) وە ھەر ئەوە بڵند پلەی پایە گەورە

بە ھیچ جۆرێک زۆر لێکردن لە دیندا نیە (بۆ ھاتنە ناو ئیسلام) چونکە بەڕاستی لە یەک جیابوەتەوە ڕێنمونی و شارەزایی لە گومڕایی و سەر لێ شێواوی (ئەم ئایەتە تایبەتە بە ئەوانەی ئاینی ئاسمانیان ھەیە) ئەمجا ھەر کەس لە ڕێی بێ بڕوایی بگەڕێتەوە (بێ باوەڕ بێت بە ھەر پەرستراوێک جگە لە خوا) وە بڕوا بھێنێ بەخوا ئەوە بێگومان بە توندی دەستی گرتووە بە دەستەگیرەیەکی قایمی بەھێزی وا (کە ئیسلام، یان ئیمانەکەیەتی) کە پچڕان و بەربونی بۆ نیە وە خوا بیسەر و زانایە

Previous41 – 4241 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details