ئاگاداری نوێژەکانتان بن وبیانپارێزن وە (بەتایبەتی) نوێژی ناوەڕاست (کە نوێژی عەسرە) وە لە نوێژدا بوەستن بۆ خوا بەمل کەچی و (بێ قسەکردن)
ئەمجا ئەگەر ترسان (نوێژ بکەن) بە پیادە یان بەسواری کەترستان نەما ئەوسا یادی خوا بکەن بەوڕەنگەی کەفێری کردون ئەوەی جاران نەتاندەزانی
ئەو پیاوانەی دەمردن لەئێوە پاش خۆیان ژنەکانیان بەجێ دەھێڵن (خوا فەرمانی کردووە) بە وەسیەت کردن بۆ ژنەکانیان تاساڵێک بەخێو بکرێن بێ ئەوەی دەربکرێن (لە ماڵی مێردیان) ئەمجا ئەگەر خۆیان چوونە دەرەوە ئیتر ھیچ گوناھتان لەسەر نیە (ئەی کەس وکاری مێرد) لەوەی کە ئەو ژنانە دەیکەن دەربارەی خۆیان بەباشیی وە خوا زاڵ وباڵادەست و کار دروستە
بۆ تەڵاق دراوان ھەیە (بەسەر مێردەکانیانەوە) بەھرەمەند بکرێن (بە بڕێک پارە) بەباشی (ئەوە) پێویستە لەسەر پارێزکاران
ئاوا خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ رون دەکاتەوە تاتێبگەن و ژیربن
ئایا ووردنەبویتەوە لەوانەی کەلە وڵاتی خۆیان دەرچوون لەکاتێکدا کە ئەوان ھەزاران (کەس) بوون لەترسی مردن ئەمجا خوا پێی وتن بمرن لە پاشان زیندوی کردنەوە بەڕاستی خوا خاوەنی چاکەیە بەسەر خەڵکەوە بەڵام زۆربەی خەڵک سوپاسی خوا ناکەن
بجەنگن لەڕێی خوادا وە بزانن بەڕاستی خوا بیسەر و زانایە
کێیە ئەو کەسەی قەرز دەدات بەخوا بە قەرزێکی باش ئەمجا خوا بۆی زیاد دەکات بەزیاد کردنێکی زۆر وە خوا (ڕۆزی خۆی) ئەگرێتەوە وە فراوانی دەکات وە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنەوە