Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)345

وەھیچ ئوممەتێک پێش ناکەوێت لەکاتی لەناوبردنی خۆی ھەروەھا دواش ناکەوێت

لەپاشان پێغەمبەرانی خۆمان یەک لەدوای یەک نارد ھەر کاتێک ئوممەتێک لەخۆیان پێغەمبەرێکیان بۆ بھاتایە باوەڕیان پێ نەدەھێنا جا ئێمەش ئەم ئوممەتە (بێ باوەڕانەمان) یەک بە دوای یەکدا (لەناوبرد) وە (باسی) ئەوانمان کردە ڕووداو وچەند بەسەرھاتێک (کەخەڵکی لەنێوان خۆیان باسی بکەن) ئەمجا دووری (لەڕەحمی خوا) بۆ گەلێک باوەڕ ناھێنن

لەپاشان موسا و ھارونی برایمان نارد بەنیشانەکانمان و بەڵگەی ئاشکراوە

بۆ لای فیرعەون و دارو دەستەکەی بەڵام خۆیان بە گەورە دانا (باوەڕیان نەھێنا) وە ئەوان گەلێکی دەسەڵاتدار بوون بەسەر خەڵکیدا

ئەمجا ووتیان ئایا ئێمە بە دوو کەسی وەک خۆمان باوەڕ بھێنین لەکاتێکدا گەلەکەیان (بەنی ئیسرائیل) ئێمە دەپەرستن (گەردن کەچن بۆ ئێمە)

لەبەر ئەوە باوەڕیان پێ نەھێنان ئەمانیش (وەک گەلانی تر) لەناو بران

سوێند بەخوا بێگومان ئێمە تەوراتمان بەخشی بەموسا تا (بەنی ئیسرائیل) ڕێنمون ببن

ھەروەھا عیسای کوڕی مەریەم و دایکیمان کرد بە بەڵگە و موعجیزەیەک و ھەر دووکیان (عیسا و دایکی)مان دانا لەشوێنێکی بڵند (بیت المقدس) کەخاوەنی (ھەموو ھۆیەکی) حەسانەوە و کانیاوە

ئەی نێرراوانی خوا لەخۆراکی پاکو (حەڵاڵ) بخۆن وە کردەوەی چاک بکەن (چونکە) بەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم

وەبێگومان ھەر ئەمەیە ئاین و دینی ئێوە (ئەی پێغەمبەران دەستی پێوە بگرن) کەیەک ئاین و بەرنامەیە وەمنیش پەروردگارتانم کەواتە خۆتان بپارێزن (لەتۆڵەم)

(شوێنکەوتوانیان) ئاینەکەیان (کەیەک ئاین بوو) پارچە پارچە کرد لەنێوان خۆیاندا بەچەند پارچەیەک جا ھەر کۆمەڵ و دەستەیەکیان دڵخۆشن بەو (بەشە ئاینەی) کەھەیانە

کەوا بوو وازیان لێ بھێنە لەو بێ ئاگایی و گومڕاییەی دایپۆشیون (بابژین) تاماوەیەک

ئایا ئەوانە وادەزانن ئەوەی پێیان دەبەخشین لەسامان و ماڵ ومناڵ

(بەھۆی شیاویانەوە) پەلەمان کردووە بۆیان لەخێر وخۆشیەکاندا (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوانە ھەست ناکەن (کە بۆ تاقی کردنەوەیانە)

بەڕاستی ئەو کەسانەی لەترسی (سزای) پەروەردگاریان ھەمیشە دەترسن

وە ئەو کەسانەش کە بەئایەتەکانی پەروەردگاریان باوەڕ دەھێنن

وە ئەو کەسانەش کەھاوبەش بۆ پەروەردگاریان دانانێن

kurdî (kurmancî)346

وە ئەو کەسانەی کە دەیبەخشن (لەزەکات و خێر) لەوەی پێمان بەخشیون لەکاتێکدا دڵیان دەترسێ و(دەلەرزێ) لەبەر ئەوەی دڵنیان بۆ لای پەروەردگاریان دەگەڕێنەوە

ئا ئەوانە (کە خاوەنی ئەو سیفەتانە بوون باسکران) پەلە دەکەن لە ئەنجامدانی چاکەکاندا وە ئەوان بۆ چاکە کردن لەپێشن

وە ئێمە ئەرک ناخەینە سەر ھیچ کەس بەقەدەر توانای خۆی نەبێت وە کتێبێکمان لەلایە (کردەوەی ھەموو بەندەکانی تێدایە) کەبەڕاست و دروستی دەدوێت وەھیچ ستەمێک لەوان ناکرێت

بەڵام (بێ بڕوایان) دڵەکانیان لەبێ ئاگایی و نەزانیدایە لەم (کتێب و نامەی کردەوانە) وە ئەوان چەند کردەوەی خراپی تریان ھەیە جیاوازە لە کردەوەی باوەڕداران کە ئەوان ھەمیشە ئەنجام دەریانن

ھەتا ئەو کاتەی کەسزا بەسەر گەورە و خۆشگوزەرانەکانیاندا دەھێنین (لەدونیادا) لەناکاودا ئەوان دەستدەکەن بە ھاوار و پاڕانەوە

(پێـیان دەوترێت) ئەمڕۆ ھاوار مەکەن بەڕاستی ئێوە لەلایەن ئێمەوە یارمەتی نادرێن

بێگومان (پێشتر) ئایەتەکانی من دەخوێنرایەوە بەسەرتاندا بەڵام ئێوە بەدوای خۆتاندا پاشەوپاش دەگەڕانەوە

لەبەرامبەر ئەو (قورئانە)دا خۆتان بەگەورە دەزانی شەوگارتان دەبردە سەر بەگاڵتە کردن و قسەی ناشرین ووتن (بەئایەتەکانی ئێمە)

دەی ئایا ئەوان (قورەیش) بیریان لەم قورئانە نەکردۆتەوە یان شتێکیان بۆھاتووە کە بۆ باو و باپیرە پێشینەکانیان نەھاتووە

یان پێغەمبەرەکەیان نەناسیووە بەو ھۆیەوە ئەوان دان بە پێغەمبەرایەتیەکەیدا نانێن

یان دەڵێن ئەو (پێغەمبەرە) شێـتە (نەخێر وا نیە) بەڵکو ھەق وڕاستی بۆ ھێناون بەڵام زۆربەیان بوغزێنەری ھەق و ڕاستین (ڕقیان لێیەتی)

وە ئەگەر ھەق و ڕاستی شوێن ھەوا و ئارەزوی ئەوان بکەوتایە ئاسمانەکان و زەوی و ھەموو ئەوانەی تیایاندایە دەشێوان و تێکدەچوون بەسەر یەکدا بەڵکو ئێمە قورئانێکمان بۆ ھێناون کەھۆی یادخستنەوە ( و سەربەرزی)یە بۆ ئەوان بەڵام ئەوان لەبیرخستنەوە (و سەربەرزی) خۆیان پشتێکەرن

یان داوای پارە و خەرج لەوان دەکەیت (لەبەرانبەر بانگەوازەکەتدا بۆیە باوەڕ ناھێنن) ئەو بەخشش و ڕۆزیەی پەروەردگارت چاکترە (بۆ تۆ ئەی موحەممەد ﷺ) وە خوا چاکترینی ڕۆزیدەرانە

وە بەڕاستی تۆ ئەوان بانگ دەکەیت بۆ ڕێگای ڕاست

وە بێگومان کەسانێ کەباوەڕیان نیە بەڕۆژی دوایی لەم ڕێگا ڕاستە لادەرن

Previous345 – 346345 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details