Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)341

ئەی خەڵکینە نموونەیەک ھێنراوەتەوە جا گوێی بۆ بگرن بێگومان ئەوانەی ھاواریان لێ دەکەن لە جیاتی خوا ھەرگیز ناتوانن مێشێک دروست بکەن ھەرچەند ھەمووشیان بۆی کۆببنەوە وە ئەگەر مێشیش شتێکیان لێ بفڕێنێ ناتوانن لێی بسێننەوە داواکار و داوالێکراو لاواز و بێ دەسەڵاتن

ئەوانە بەو شێوەی کە پێویستە خوا بناسن، نەیان ناسیوە بێگومان خوا بە توانا و بەدەسەڵاتە

خوا لە فریشتەکاندا نێردراو ھەڵدەبژێرێت ھەروەھا لە خەڵکیشدا بەڕاستی خوا بیسەر و بینایە

خوا ئاگادارە بەوەی لە بەردەمیاندایە (روویداوە) و بەوەی لە دوایانەوەیە (دواتر ڕوودەدات) و ھەموو کارەکان ھەر بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە

ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە کوڕنوش و سوژدە بەرن و پەروەردگارتان بپەرستن وە کاری چاک بکەن بۆ ئەوەی ڕزگاربن

جیھاد و تێکۆشان بکەن لە پێناوی خوادا بەو شێوەیەی شایستە وشیاویەتی ئەو (خوا) ئێوەی ھەڵبژاردوە (بۆ ھەڵگرتنی ئەم ئاینە) وە لە ئاینـدا ھیچ کارێکی قورس و گرانی لەسەر دانەناون ئەمە ئاینی ئیبراھیمی باوە گەورەتانە ئەو (خوا) پێشتر ئێوەی بە موسڵمان ناوناوە، وە لەم قورئانەشدا تا پێغەمبەر ببێت بە شاھید لەسەر ئێوە وە ئێوەش ببنە شاھیـد لەسـەر خـەڵـکی کەواتە بە چاکی نوێژەکانتان بکەن وزەکات بدەن وە تەنھا پشت بە خوا ببەستن چونکە ھەر ئەو پشتیوانتانە ئای چەند پشتیوان و یارمەتیدەرێکی چاکە

kurdî (kurmancî)342

بەڕاستی باوەڕداران ڕزگار دەبن (سەر دەکەون)

ئەوکەسانەی کەلە نوێژەکانیاندا لەخواترسن (گەردن کەچن بۆخوا)

وە ئەوانەی لەشتی بێ ھوودە خۆیان دوور دەگرن

وە ئەوانەی کەزەکاتی (سامانیان) دەردەکەن

وەئەوانەی کەپارێزەری داوێنیان (لەشەرواڵ پیسی)

مەگەر بۆ خێزانی خۆیان یان بۆ کەنیزەکێک کەبووبن بەخاوەنیان ئەوە بەڕاستی ئەوانە سەرزەنشت ناکرێن

ئەمجا ھەرکەسێک نیازی جگە لەو (دووجۆرە ئافرەتە) بکات (و ئارەزووی خۆی تێربکات) ئەوسا ئەوانە دەست درێژیکارن

وە ئەوانەی کەپارێزەری سپاردەو پەیمانەکانیانن

وە ئەوانەی کە بەردەوامن لەسەر نوێژەکانیان

ھەر ئەوانەن میراتگران

ئەوانەی کەدەبنە خاوەنی فیردەوس ومیراتگری (بەھەشت) ئەوان لەبەھەشتدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی

سوێند بەخوا بەڕاستی مرۆڤمان دروستکرد لەخۆلاسە و پاڵفتەیە لەقوڕ

لەپاشان ئەومان کرد بەنوتفەیەک لەئارامگایەکی قایم (مناڵدانی دایک)دا

دواتر نوتفەکەمان کرد بەخوێنی مەیو ئەمجا خوێنە مەیوەکەشمان کرد بەپارچە گۆشتێکی جووا و ئەمجا پارچە گۆشتەکەشمان کرد بەئێسقان ئەمجا بەگۆشت (پەیکەرە) ئێسکەکەمان داپۆشی پاشان ئەومان کرد بە دروستکراوێکی تر جا گەورە وپیرۆزە ئەو خوایەی کەچاکترینی بەدیھێـنەرانە

پاشان بەڕاستی ئێوە لەدوای ئەوە ھەمووتان دەمرن

لە پاشان بێگومان ئێوە لەڕۆژی دواییدا زیندوو دەکرێنەوە

سوێند بەخوا بەڕاستی لەسەری ئێوەوە دروستمان کردوە حەوت نھۆم ئاسمان وە ئێمە لە دروست کراوەکان بێ ئاگانین

Previous341 – 342341 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details