Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)237

ئەمجا کاتێک یوسفیان برد لەگەڵ خۆیان وە ھەموو بڕیاریاندا بیخەنە بنی بیرەکەوە, وە ئێمە وەحی و سرووشمان بۆ (یوسف) کرد سوێند بەخوا ھەواڵی ئەم کارەیان پێ دەدەیت (کەپێیان کردی) لەکاتێکدا ئەوان ھەست ناکەن

جا ئێوارە درەنگانێک (براکانی یوسف) بەگریانەوە ھاتنەوە بۆلای باوکیان

ووتیان ئەی باوکی ئێمە بەڕاستی ئێمە ڕۆیشتین پێشبڕکێمان دەکرد و یوسفمان لای شتومەکەکانمان بەجێ ھێشت بۆیەگورگ خواردی وە تۆ قەت باوەڕ بەئێمە ناکەیت ھەرچەند ئێمە ڕاستگۆش بین

(براکانی) کراسەکەی (یوسف) یان ھێنایەوە کە خوێنی درۆینەی پێوە بوو (باوکیان) ووتی بەڵکو دڵ و دەروونی خۆتان ئەم کارە (ناپەسەندەی) بۆ ئاسان و جوان کردوون (ووتی جا ئارام دەگرم) بەئارام گرتنێکی چاک و پەسەند خواش یارمەتیدەرمە لەسەر ئەوەی باسی دەکەن

جا کاروانێک ھات و ئاو ھێنەرەکەیان نارد (بۆ ئاو) ئەویش دۆڵچەکەی داھێڵا بۆ ناو بیرەکە (کە دۆڵچەکەی ھێنایە سەرەوە) ووتی ئەی خەڵکینە موژدە بێت ئەمە کوڕێکە وە ئەوان (یوسف) یان شاردەوە کردیانە کاڵای بازرگانی وە خوا زانایە بەوەی ئەوانە دەیکەن

و فرۆشتیان بەنرخێکی کەم کە چەند دەرھەمێک بوو و ئەوان بێ نیاز بوون لێی (چونکە دەترسان ڕازیان دەرکەوێت)

وە ئەو کەسەی لە میسر یوسفی کڕی ووتی بە ژنەکەی ڕێزی لێ بگرە (شوێنی حەوا نەوەی چاکی بۆ ئامادە بکە) بەڵکو سوودمان پێ بگەیەنێت یان بیکەین بەکوڕی خۆمان ئابەم جۆرە یوسفمان جێ گیرکرد (و پلەو پایەمان پێدا) لە زەوی (میسر) دا (ئەمەمان کرد) تا فێری خەو لێکدانەوەی بکەین وە خوا بەسەرکاری خۆیدا زاڵ و بەدەسەڵاتە بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن

وە کاتێک (یوسف) بوو بەپیاو و پێگەیی فەرمان ڕەوایی و زانیاریمان پێدا (وکردمان بە پێغەمبەر) وە ئابەم جۆرە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە

kurdî (kurmancî)238

ئەو ئافرەتەی یوسف لەماڵیدا بوو دەست تێکەڵاوی (وخیانەتی) لەیوسف ویست و ھەموو دەرگاکانی داخست ووتی دەی وەرە پێشەوە بۆ ئەوەی بۆت ئامادەکراوە (یوسف) ووتی من پەنا دەگرم بەخوا بەڕاستی ئەو (خوا) پەروەردگاری منە ڕێزی لێ گرتووم بەڕاستی ستەمکاران ڕزگاریان نابێت

سوێند بەخوا بێگومان ئەو ژنە بەتەواوی نیازی (تێکەڵی ژن و مێردی) یوسفی کرد، یوسفیش نیازی ئەو ژنەی دەکرد بەخەتەرەی نەفسی بەشەری ئەگەر ئەو بەڵگە ڕوونەی پەروەردگاری نەدیبایە ئا بەو جۆرە (بەڵگەمان نیشانی یوسف دا) بۆ ئەوەی خراپەو داوێن پیسی لێ دوور بخەینەوە چونکە بەڕاستی ئەو (یوسف) لەبەندە پاک وھەڵبژاردەکانی ئێمەیە

(یوسف و ئافرەتەکە) ھەر دووکیان بەڕاکردن گەشتنە لای دەرگاکە (یوسف بۆ خۆ ڕزگارکردن و ژنەکەی (عەزیزی میێر) یش بۆ ئەوەی بگات بە یوسف (بۆ بەجێھێنانی مەبەستی خۆی) (ئافرەتەکە) کراسەکەی (یوسفی) دڕاند لەدواوە جا ھەردووکیان تووشی مێردی (ئافرەتەکە) بوون لەبەردەم دەرگاکەی (دەرەوە) دا (ئافرەتەکە بۆ ئەوەی خۆی لەو تاوانە بەدوور بگرێت وخیانەتەکەی دەرنەکەوێت) بەپەلە ووتی: سزای ئەو کەسە چیە کە ویستبێتی خراپە (داوێن پیسی) لەگەڵ خێزانەکەتدا بکات جگە لەوەی بەند بکرێت یان سزایەکی سەخت بدرێت

(یوسف) ووتی ئەو (ژنە) داوێن پیسی لەمن وویست ئەوسا شایەتێک لەکەسوکاری ئەو (ئافرەتە) شایەتیدا (ووتی) ئەگەر کراسەکەی (یوسف) لە پێشەوە دڕێنرا بێت ئەوە ئافرەتەکە ڕاست دەکات وە (یوسف) لە درۆزنان (خراپەکارانە)

وە ئەگەر کراسەکەی لەدواوە دڕێنرا بێت ئەوە ئافرەتەکە درۆ دەکات و (یوسف) لەڕاست گۆیانە

ئەمجا کاتێک (عەزیز) بینی کراسەکەی یوسف لەدواوە دڕاوە ووتی بەڕاستی ئەمە لەفڕو فێڵی ئێوەی (ئافرەتانە) بەڕاستی فڕوفێڵی ئێوە زۆر گەورەیە

(عەزیزی میێر ووتی) یوسف وازبھێنە لەم کارەو باسی مەکە و (ژنەکە) تۆش بۆ گوناھەکەت داوای لێخۆشبون بکە چونکە بەڕاستی تۆ لەپێڕی تاوانبارانی

(دەستەیەک) لەژنانی شار (پاش ئەوەی ھەواڵەکەیان بیست بەتەشەرەوە) ووتیان ژنەکەی عەزیزی (میێر) دەیەوێت (ھەوڵ دەدات) لەگەڵ غوڵامەکەی داوێن پیسی بکات بەڕاستی خۆشـەویسـتی (ئـەو غوڵامـە) چووەتە ناو پەردەی دڵی بەڕاستی ئێمە ئەو (ژنە) دەبینین لە گومڕاییەکی ڕووندایە

Previous237 – 238237 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details