گەر پەروەردگارت بیویستایە گشت خەڵکی دەکرد بە (پەیڕەوی) یەک ئاین بەڵام ئەوان بەردەوام جیاوازدەبن
مەگەر کەسێک پەروەردگارت میھرەبانی لەگەڵ کردبێت وە ھەر لەبەر ئەوەش دروستی کردوون بڕیاری پەروەردگارت دەرچوو (کۆتایی ھات) کە سوێند بەخوا دۆزەخ پڕ دەکەم لە جنۆکە و لە ئادەمی ھەموو پێکەوە
ھەمووت بۆ دەگێڕینەوە لە ھەواڵی پێغەمبەران (علیھم السلام) بۆ ئەوە کە دڵی تۆی پێ دامەزراو بکەین وە لەم (سورەتە) دا حەق و ڕاستیت بۆ ھاتووە, وە ئامۆژگاری و پەندیشی تیایە بۆ بڕواداران
وە بڵێ بەوانەی کەبڕوا ناھێنن ئێوە کار وکردەوە بکەن لەسەر ئەو شێوەی خۆتان (کە ئەوەتان لەسەری) بێگومان ئێمەش کردەوە دەکەین (بەگوێرەی ئەوەی کە خودا فەرمانی پێ کردووین)
ئەوسا چاوەڕوانی بکەن (بۆ بەسەرھاتی خراپ) بەڕاستی ئێمەش چاوەڕوانین
وە تەنھا بۆ خوایە (زانینی) نھێنی ئاسمانەکان وزەوی وتەنھا ھەر ئەویش پێی ئاگادارە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنرێتەوە ھەموو کار و بارێک کەواتە ئەو بپەرستە و ھەرپشت بەو ببەستە وە بێگومان پەروەردگارت بێ ئاگا نیە لەھەر کردەوەیەک ئێوە دەیکەن
بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرە) بکە ئەمانە نیشانەکانی کتێبی ئاشکران
بەڕاستی ئێمە ناردومانەتە خوارەوە قورئانێک بە عەرەبی بۆ ئەوەی ژیربن و لێی تێ بگەن
ئێمە دەگێڕینەوە بۆ تۆ جوانترین چیرۆک و بەسەرھات لە ڕێگای ئەم قورئانەوە نیگامان کردووە بۆت ھەر چەندە تۆ لەپێش (ھاتنی) ئەم قورئانەدا لەم بەسەرھاتە بێ ئاگا بوویت
(بیریان خەرەوە) کاتێک یوسف بە باوکی ووت ئەی بابە گیان بە ڕاستی من لە خەومدا بینیم یازدە ئەستێرە و مانگ و ڕۆژ بینیمن سوژدەیان بۆ دەبردم