(جوولەکە و گاوورەکان) ووتیان: (بەموسڵمانەکان) ببن بە جوولەکە یان بەگاوور تابکەونە سەر ڕێگای ڕاست بڵێ: بەڵکو پەیڕەویی ئایینی پاکی ئیبراھیم دەکەین کە لە ھاوبەش پەیداکاران نەبووە
بڵێن:(ئەی موسڵمانینە) بڕوامان ھێنا بە خواو بەو قورئانەی کەبۆخۆمان نێرراوەتە خوارەوە, وە بەو نامەیەی کە نێرراوە بۆ ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و کوڕەکانی یەعقوب وە بەوەی کەدراوە بە مووساو عیسا وە بەوەی کە دراوە بەھەموو پێغەمبەران لەلایەن پەروەدگاریانەوە جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ کامێکیاندا وە ئێمە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵی خواین
ئەمجا ئەگەر بڕوایان ھێنا بەو وێنەیەی کە ئێوە بڕواتان پێ ھێناوە ئەوا بێگومان ڕێی ڕاستیان دۆزیوەتەوە, وە ئەگەر پشتیان ھەڵکرد ئەوا ئەوان لە دوو بەرەکیدان وە خوا ئاگاداری تۆ ئەکات لەوان وە ھەر خوایە بیسەر و زانا
دەستبگرن بەو ئاینەی خواوە کەفیترەتی پاکی ئێوەی لەسەر خەلقکردوە بێگومان ھیچ فیترەتێکی بەوجۆرە پاک نیە (کەواتە چاک دەستی پێوە بگرن) وە ئێمەش پەرستن و عیبادەت ھەر بۆ ئەو دەکەین
بڵێ: ئایا دەمەقاڵێ و دەمەوەریمان لەگەڵ ئەکەن لەکاری خوا لە کاتێکدا ئەو پەروەردگاری ئێمە و ئێوەشە وە کردەوەی خۆمان بۆخۆمانە و کردەوەی خۆتان بۆ خۆتانە وە ئێمە تەنھا بەدڵسۆزی بەندایەتی خوا دەکەین
یاخود ئێوە ئەڵێن: ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب وکوڕەکانی یەعقوب جوولەکە یا گاوور بوون؟ بڵێ: ئایا ئێوە زاناترن یا خوا؟ کێ ستەم کارترە لەو کەسەی کە شایەتیەکی لەخوا وەرگرتبێ و بیشارێتەوە خوا بێ ئاگا نی یە لەوەی کە ئێوە دەیکەن
ئەو پێغەمبەرانە دەستەیەک بوون تێپەڕیین ھەرچیان کرد بۆ خۆیانیان کردوە (ئێوەش) ھەرچی بکەن بۆخۆتانی دەکەن وە ئێوە بەرپرسیار نین لەکردەوەی ئەوان