Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)19

ھەرگیز نە جوولەکە و نە گاور لێت ڕازی نابن ھەتا دوای ئاینیان نەکەویت (پێ یان) بڵێ: ھەر ڕێنموونیی خوایە ڕینموونی ڕاست وە ئەگەر دوای ئارەزووەکانی ئەوان بکەویت (ئەی موحەممەد ﷺ) دوای ئەو زانینەی کە (لەخواوە ) بۆت ھاتووە (کە قورئانە) ھیچ سەرپەرشتیکارو یارییدەدەرێکت نابێ لەلایەن خواوە

ئەوانە کەنامەمان پێداون بەڕاستی دەیخوێننەوە ئەوانە بڕوا ئەھێنن بەڕێنمونی خوای گەورە (کە ئیسلامە) وە ئەوانەی بێ بڕوابن پێی ھەرئەوانن زەرەر مەند و خەسارۆمەند

ئەی بەنی ئیسرائیل (نەوەکانی یەعقوب) یادی ئەو بەخششانە بکەنەوە کە ڕشتوومە بەسەرتاندا وە من (کاتی خۆی ) ڕێزی ئێوەم دا بەسەر ھەمواندا

وە خۆتان بپارێزن لەڕۆژێک کە کەس لەبری کەس تۆڵەو پاداشت نادرێتەوە وەبارمتەی لێ وەرناگیرێت وە ھیچ تکایەک کەڵکی ناگرێ وەیارمەتیی نادرێن و سەرناخرێن

(بیربکەنەوە) کاتێک خوا ئیبراھیمی تاقی کردەوە بەچەند بڕیار وفەرمایشتێک کە ئەویش بەجێی ھێنان (خوا) فەرمووی: بێگومان من تۆ دەکەم بە پێشەوای خەڵکی (ئیبراھیم) وتی: لەنەوەشم ئەکەیت (بە پێشەوا)؟ فەرمووی: پێغەمبەریەتی من ناگات بەستەمکاران

(بیربکەنەوە) کاتێک کە کەعبەمان گێڕا بە پەناگەی خەڵکی و جێی ئارامی و ئاسایش (پێمان وتن) شوێنی ئەو بەردەی ئیبراھیم (علیە سلام) لە سەری ڕادەوەستا (کاتی دروست کردنی کەعبە) بکەنە جێگای نوێژ وە سپاردمان بە ئیبراھیم و ئیسماعیل کە ماڵەکەم پاک بکەنەوە بۆ ئەوانەی کە بەدەوری کەعبەدا دەسوڕێنەوە، وە بۆ ئەوانەی کە تیایدا ئەمێننەوە، ھەروەھا بۆ کڕنوش بەران و سوژدە بەران

(وە بیربکەنەوە) کاتێک کەئیبراھیم ووتی: خوایە ئەم شوێنە (کە مەککەیە) بکە بەشارێکی پڕ لە ئارامی و ئاسایش وە رۆزی دانیشتوانی بدە لـە بەروبوم و میوەھات ئەوانەیان کەبڕوایان بەخوا وبەڕۆژی دوایی ھەیە. (خوا) فەرمووی: ئەوەش بێ بڕوابێ رۆزی پێ ئەدەم بۆچەند ڕۆژێکی کەم لەپاشان ناچاری دەکەم بەسزای ئاگری دۆزەخ کە خراپترین سەرئەنجامە

kurdî (kurmancî)20

(بیربکەرەوە) کاتێک کە ئیبراھیم و ئیسماعیل بناغەکانی کەعبەیان بەرز دەکردەوە (دەیانووت) خوایە ئەم کردەوەیەمان لێ گیرا بکە بەڕاستی ھەر تۆی بیسەر و زانا

خوایە ھەر دووکمان بکە بە گوێڕایەڵ وفەرمان بەرداری خۆت وە لەنەوەشمان گەلێک بکە بەفەرمانبەرداری خۆت وە رێگاکانی خوا پەرستیمان نیشان بدە وە پەشیمانیمان گیرابکە بەڕاستی ھەرتۆی گیراکەری پەشیمانی و میھرەبان

خوایە لە ناو نەوەکانماندا پێغەمبەرێک بنێرە لەخۆیان ئایەتەکانی تۆیان بەسەردا بخوێنێتەوە قورئان و داناییان فێربکات و پاکیان بکاتەوە (لە ھەموو گوناھێک) بێگومان ھەرتۆی بەتوانا و دانا

کێ ڕوو وەرئەگێڕێ لە ئایینی ئیبراھیم؟ مەگەر کەسێک کەخۆی گێل ونەفام کردبێت؟ سوێند بێ بێگومان ئیبراھیممان ھەڵبژارد لە دونیادا وە بێگومان ئەو لەڕۆژی دواییدا لەچاکەکارانە

(ھەڵی بژارد) لەکاتێکدا خوا پێی فەرموو: گوێڕایەڵ وفەرمانبەرداربە (ئیبراھیمیش) ووتی: وا خۆم سپارد بە پەروەردگاری جیھانیان

ئیبراھیم و یەعقوب ئامۆژگاری کوڕەکانی خۆیانیان کرد کە فەرمانبەرداری خوا بن (وە ھەریەکەیان پێیان وتن) ڕۆڵەکانم :خوا ئاینی یەکتاپەرستی بۆ ھەڵبژاردون کەواتە مەمرن بە موسوڵمانێتی نەبێت

(ئەی خاوەن نامەکان) ئایا ئێوە ئامادە بوون کاتێ یەعقوب لەسەرەمەرگدا بوو کاتێ بە کوڕەکانی ووت دوای من کێ دەپەرستن؟ (ئەوانیش) وتیان: خوای تۆو باو و باپیرانت دەپەرستین کە خوای ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاقە کە خوایەکی تاک وتەنھایە وە ئێمەش فەرمانبەردار و گوێڕایەڵی ئەوین

ئەو پێغەمبەرانە دەستەیەک بوون تێپەڕیین ھەرچیان کرد بۆ خۆیانیان کردوە (ئێوەش) ھەرچی بکەن بۆخۆتانی دەکەن وە ئێوە بەرپرسیار نین لەکردەوەی ئەوان

Previous19 – 2019 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details