بەڕاستی ئەوانەی بەھیوای دیداری ئێمە نین (لە دواڕۆژدا) وڕازی بوون بەژیانی دونیا ودڵنیا بوون پێی وە ئەوانەی بێ ئاگان لە ئایەتەکانی ئێمە
ئەوانە جێگایان دۆزەخە لەبەر ئەو کردەوانەی کە (لەدونیادا) دەیان کرد
بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردوە پەروەردگاریان ڕێنمونیان دەکات بەھۆی باوەڕەکەیانەوە ڕوبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا لە باخ وبەھەشتانی پڕ نازو نیعمەتدا
دوعایان تێیدا (ئەوەیە کەدەڵێن) پاکو بێگەردی بۆتۆ ئەی پەروەردگارمان سڵاو کردن لێیان لەو (بەھەشتەدا) بەووشەی سەلامە وە دواھەمین دوعایان (ئەوەیەکە دەڵێن) بێگومان سوپاس و ستایش ھەر بۆ خوایە کە پەروەردگاری ھەموو جیھانە
وەئەگەر خوا پەلەی بکردایە لە (گیرا کردنی دوعای) شەڕ و خراپەدا بۆ خەڵکی وەک پەلەکردنی (گیرا کردنی دوعای) خێر وخۆشی ئەوە ماوەکەیان دوایی پێ دەھێنرا و (کاتی مردنیان دەھات) بۆیە مۆڵەتی ئەوانە دەدەین بەھیوای دیداری ئێمە نین (لەڕۆژی دواییدا) لە نێو گومڕایی و سەرکەشیی خۆیان دا بسوڕێنەوە و بتلێنەوە
وەکاتێک ئادەمی زیانێکی لێ بکەوێت بەڕاکشان یان بەدانیشتن یان بەپێوە لێمان دەپاڕێتەوە ئەمجا کاتێک زەرەر و زیانەکەمان لەسەر لابرد و نەمان ھێشت دەڕوات (دەچێتە سەر حاڵی پێشووی و دەگەڕێتەوە سەر کاری ناپەسەندی) وەک ھاوار و دوعای نەکردبێت لێمان نەپاڕابێـتەوە بۆ لابردنی زیانێک کە دووچاری بوو بوو بەو جۆرە ڕازێنراوەتەوە بۆ زیادە ڕەۆیان ئەو کردەوانەی کە دەیان کرد
سوێند بەخوا بەڕاستی لەناومان برد چەند گەل و نەتەوە لەپێش ئێوەدا کاتێک ناھەقیان کرد لەکاتێکدا کەپێغەمبەرانیان بەبەڵگەی ڕوونەوە بۆ ھات ھەر باوەڕیان نەھێنا ئا بەو جۆرە تۆڵە لە کۆمەڵی تاوانباران دەستێنین
لەپاشان ئێوەمان کرد بەجێگر و جێنشین لەزەویدا لەپاش ئەوان بۆ ئەوەی سەرنج بدەین ئێوە چۆن ڕەفتار وکردەوە دەکەن