وە ئەگەر ویستیان فێڵت لێ بکەن ئەوە بەڕاستی خوات بەسە (پشت و پەنات بێت) خوا ئەو زاتەیە کە بەھێزی کردیت بەیارمەتی خۆی وە بەبڕواداران
وە ھۆگری خستە نێوان دڵەکانیان ئەگەر بتبەخشیایە ھەرچی لەزەویدا ھەیە ھۆگریت نەدەخستە نێوان دڵەکانیانەوە بەڵام خوا ھۆگری خستە نێوانیان بەڕاستی ھەر ئەو زاڵ و کاردروستە
ئەی پێغەمبەر ﷺ خوات بەسە ھەروەھا ئەو بڕوادارانەش کەشوێنت کەوتوون
ئەی پێغەمبەر ﷺ ھانی بڕواداران بدە لەسەر جەنگ کردن (لەگەڵ دوژمناندا) ئەگەر لەئێوەدا ببێت بیست کەسی خۆڕاگر زاڵ دەبن بەسەر دووسەد کەسی (بێ باوەڕ) دا وە ئەگەر سەد کەس لەئێوە ھەبێت زاڵ دەبن بەسەر ھەزار کەسدا لەئەوانەی بێ باوەڕن بەھۆی ئەوەی بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵێکن نافامن
ئێستا خوا فەرمانەکەی سووک کرد لەسەرتان وەزانی کە لاوازیتان تێدایە جا ئەگەر لەئێوەدا ببێت سەد کەسی خۆڕاگر زاڵ دەبن بەسەر دووسەد کەس (لە بێ باوەڕان) دا وەئەگەر ھەزار کەس لەئێوە ھەبن زاڵ دەبن بەسەر دوو ھەزار کەسدا بەفەرمانی خوا وەخوا لەگەڵ خۆگراندایە
بۆ ھیچ پێغەمبەرێک ڕەوا نیە کە دیلی (لە دوژمنان) ھەبێت و ڕایان بگرێت ھەتا کوشتاری زۆریان لێ نەکات ودەسەڵاتی نەچەسپێت لەزەویدا ئایا ئێوە ماڵی دونیاتان دەوێت (بە وەرگرتنی فیدیە)؟ (لەکاتێکدا) خوای گەورە (پاداشتی) ڕۆژی دوایی دەوێت (بۆ ئێوە) وە خوا بەتوانا و زاڵ و کار دروستە
ئەگەر نووسراو (و بڕیار) ێک لەلایەن خواوە پێش نەکەوتایە (کە حەڵاڵ بوونی دەستکەوت و غەنیمەتی جەنگە) بێگومان لەبەر ئەو (فیدیە) ی کە وەرتان گرت (لەبەرامبەر ئازادکردنی دیلەکاندا) تووشتان دەبوو سزایەکی گەورە
کەواتە بخۆن لەوەی کە بە غەنیمەت گرتان حەڵاڵ و پاکە وە لە خوا بترسن بەڕاستی خوا لێ بوردە و میھرەبانە