(ئەی باوەڕداران) گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بکەن وە جیاوازمەبن و دووبەرەکی مەکەن بەھۆیەوە بشکێن و لاوازببن و ھێزتان بڕواو نەمێنێت وەخۆ ڕاگر بن بەڕاستی خوا لەگەڵ خۆگراندایە
وەک ئەوانە (وەک بت پەرستەکان) مەبن دەرچوون لەماڵ و وڵاتی خۆیان بەفیزو و ڕووپامایی بۆ خەڵک کردن وە ڕێگری (خەڵکیان) دەکرد لەڕێگەی خوا وە خوا بەھەموو ئەو کارانەی دەیکەن ئاگادارە
(بیربکەرەوە) کاتێک کەشەیتان کردەوەکانیانی (بۆ بت پەرستەکان) ڕازاندنەوە, وە ووتی: ئەمڕۆ ھیچ کەس بەسەرتاندا زاڵ نابێت و بێگومان من پەنادەر و (پارێزەر) ی ئێوەم ئەمجا کاتێک ھەردوو دەستەکە ڕوو بەڕووی یەکتر بوونەوە (شەیتان) پاشەو پاش بەدوای خۆی دا گەڕایەوە و ووتی: بەڕاستی من بەریم لەئێوە چونکە بەڕاستی ئەوەی من دەبینم ئێوە نایبینن بەڕاستی من لەخوا دەترسم و خوا زۆر تۆڵەی بەتین و سەختە
(بیربکەرەوە) کاتێک دووڕووەکان و ئەوانەی نەخۆشی لەدڵیاندابوو دەیانووت ئەوانە (موسوڵمانەکان) ئاینەکەیان فریوی داوون ھەرکەسێک پشت بەخوا ببەستێت ئەوە بەڕاستی خوا بە دەسەڵاتی کار دروستە
وە ئەگەر دەتبینی کاتێک فریشتەکان گیانی بێ باوەڕان دەکێشن لەدەموچاوو پاشیان دەدەن و (پێیان دەڵێن) بچەژن سزای ئاگری سوتێنەر
ئەو (ئازار و سزایە) بەھۆی ئەوەوەیە دەستی خۆتان پێشی خستووە, وە بەڕاستی خوا بە ھیچ شێوەیەک ستەمکار نیە بۆ بەندەکانی
(ئەم بێ باوەڕانە باوو نەریتیان) ھەر وەکو باو و نەریتی دەستەی فیرعەون و ئەوانەیە لەپێش ئەوانەوە بوون کە بێ بڕوا بوون بە نیشانەکانی خوا ئیتر (سزای) خوایش گرتنی بەھۆی گوناھەکانیانەوە بەڕاستی خوا بەتوانا و تۆڵە بەتینە