Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)169

جا کاتێک موسا گەڕایەوە ناو ھۆزەکەی بەڕق و توڕەییەکی زۆرەوە (موسا) ووتی (بە گوێرەکە پەرستەکان) لە دوای من چ جێنشینێکی بەد فەڕو خراپ بوون ئایا پەلەتان کرد لە فەرمانی پەروەردگارتان؟ (موسا) تەختەکانی (تەوراتی) فڕێدا وە (قژی) سەری (ھارونی) برای گرت و بەرەو خۆی ڕایکێشا (ھارون) ووتی: ئەی کوڕی دایکم بەڕاستی ئەم گەلە لاوازیان کردم نزیک بوو بمکوژن کەواتە دوژمنانم پێ دڵخۆش مەکە و لەگەڵ ھۆزی ستەم کاراندا داممەنێ

(موسا) فەرمووی: ئەی پەروەردگارم لە خۆم و براکەم خۆش بە وە بمانخەرە ناو بەزەیی و میھرەبانی خۆتەوە تۆ میھرەبان ترینی ھەموو میھرەبانانیت

بەڕاستی ئەو کەسانەی کە گوێرەکە پەرست بوون لەمەودوا دەکەونەبەر ڕق و خەشمی پەروەردگاریان ھەروەھا ڕسوایی و زەلیلی لە ژیانی دونیادا ھەر بەو جۆرە سزای درۆ ھەڵبەستان دەدەین

وە ئەوانەی گوناھیان کرد پاشان دوای ئەوە تەوبەیان کرد و باوەڕیان ھێنا بێگومان پەروەردگارت پاش ئەو (باوەڕھێنان و تۆبە کردنە) لێبوردە و میھرەبانە

جا کاتێ موسا توڕەییەکەی نیشتەوە تەختەکانی (تەوراتی) ھەڵگرتەوە و لە ڕەنووس و نــوسراوی ئەو (تەختانە) دا ڕێنمونی و بەزەیی گەورە ھەبوو بۆ کەسانێک کە لە پەروەردگاریان دەترسن

وە موسا لەگەلەکەی خۆی ھەڵیبژارد حەفتا پیاو بۆ کات و شوێنی دیاری کراو لەگەڵ ئێمە (بۆ ئەوەی لە کێوی طور تەوبە بکەن لە تاوانی گوێرەکە پەرستیەکەیان، جا کاتێک ھاتنە ئەوێ ووتیان بە موسا بڕوات پێ ناھێنین ھەتا خوا نەبینین تۆ خۆت قسەت لەگەڵ کرد با ئێمەش بیبینین) (خوا سزای دان وبومەلەرزەی بۆ ناردن) جا کاتێک کە بوومەلەرزەکە دایگرتن (موسا) فەرمووی: ئەی پەروەردگارم گەر بتویستایە لەمەو پێش ئەوان و منیشت لەناو دەبرد ئایا تۆ ھەموومان لەناو دەبەیت بەھۆی ئەوەی کە گێل ونەفامەکانمان ئەنجامیانداوە ئەمە تەنھا تاقی کردنەوەیەکی خۆتە ھەر کەسێکت بوێت بەو ھۆیەوە گومڕای دەکەیت وە ھەر کەسێکت بوێت ڕێنمونی دەکەیت ھەر تۆ پشتیوان و (پەرستراومانی) کەواتە لێمان خۆش ببەو ڕەحمان پێ بکە چونکە باشترین لێبوردە ھەر تۆی

kurdî (kurmancî)170

(خوایە) لەم دونیادا چاکەمان بۆ بنووسە ھەروەھا لەڕۆژی دوایشدا بەڕاستی ئێمە بۆ لای تۆ گەڕاوینەتەوە (پەروەردگار) فەرمووی: سزاو ئازارم دووچاری ھەرکەسێک دەکەم کەبمەوێت وە بەزەیی و رەحمەتیشم ھەموو شتێکی گرتوەتەوە جا لەدواییدا ئەو (بەزەییەم) دەنووسم بۆ ئەوانەی پارێزکار و لەخوا ترسن و زەکات دەدەن ئەوانەش کە بڕوا بەبەڵگە و نیشانەکانی ئێمە دێنن

(ئەم ڕەحمەتەی پەروەردگار) بۆ ئەوانەیە کە شوێن (پێغەمبەرﷺ) کەوتوون کە پێغەمبەرێکی نەخوێندەوارە و (لەلایەن پەروەردگارەوە ھاتووە) ئەو کەسە (پێغەمبەرێکە ئەھلی کتاب سیفەتی دەزانن) چونکە بە نووسراوی لایانە لە تەورات و ئینجیلدا کە فەرمانیان پێ دەکات بە چاکە و ڕێگرییان لێ دەکات لە خراپە شتە خاوێن و پاکەکانیان بۆ حەڵاڵ دەکات وە شتە پیسەکانیان لێ حەرام و (قەدەغە) دەکات و بارە قورس وگرانەکانیان لەسەر لادەبات و ئەو کۆت و زنجیرانەش کە بەسەریانەوە بوون ئەمجا ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەو (پێغەمبەرە) ھێنابێت و ڕێزو قەدریان بۆ دانابێت یارمەتیان دابێت و پشتیوانیان لێ کردبێت و پەیڕەوی ئەو نوورەیان کردبێت (کە قورئانە) کە لەگەڵیدا نێرراوەتە خوارەوە ئەوان ھەموو (کە باسکران) لە ڕزگار بووانن

(ئەی مەحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی خەڵکینە بەڕاستی من پێغەمبەری خوام بۆ ئێوە ھەمووتان ئەو (خوایەی) کەتەنھا بۆ ئەوە، موڵکی ھەموو ئاسمانەکان و زەوی ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو دەژێنێت و دەمرێنێت کەواتە بڕوا بەخواو پێغەمبەرەکەی بھێنن کە نێراوێکی نەخوێندەوارە ئەویش باوەڕی بەخوا و بەووتەکانی ھەیە ئێوەش شوێنی بکەون و پەیڕەوی بکەن تا بکەونە سەر ڕێگای ڕاست

وەلەھۆزەکەی موسادا تاقمێکی گەورە ھەن کەڕێنمونی خەڵکی دەکەن بەحەق وڕاستی و ھەر بەحەقیش دادوەری دەکەن

Previous169 – 170169 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details