Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)97

ھیچ چاکەیەک نیە لەزۆربەی چپەو سرتە کردنەکانیاندا مەگەر یەکێک فەرمان بکات بەماڵ بەخشین لەرێی خوادا یان فەرمانکردن بە چاکە یان چاککردنی نێوان خەڵکی جا ھەر کەسێک ئەوە بکات بەنیازی ڕەزامەندی خوا ئەوە لە داھاتوودا پێی دەبەخشین پاداشتی زۆر گەورە

وەھەرکەسێک دژایەتی (پێغەمبەر ﷺ) بکات پاش ئەوەی کە ڕێبازی ڕاستی بۆ ڕوون بوویەوە وشوێنی ڕێگایەکی تر بکەوێت بێجگە لەڕێگای بڕواداران ڕووی وەردەگێڕین بۆئەو ڕێبازەی کەھەڵی بژاردووە و دەیخەینە دۆزەخ ئای چ پاشەڕۆژێکی خراپە

بەڕاستی خوا خۆش نابێت لەوەی کەھاوەڵی بۆ دابنرێت بەڵام جگە لەوە ھەرچی بێت لێی خۆش دەبێت لە ھەرکەسێک کە (خوا) بیەوێت وە ھەرکەسێک ھاوەڵ بۆ خوا دابنێت ئەوە بەڕاستی گومڕا بووە بە گومڕابونێکی دوور لەڕاستی

جگە لە خوا نزاو ھاوار ناکەن (نایپەرستن جگە لەخوا) تەنھا لەچەند (بتێکی ناولێنراوی) مێینە نەبێت (وەک لات ومەنات وعوزا) وە نایپەرستن جگە لە شەیتانی یاخی و سەرکەش نەبێت

کە خوا نەفرەتی لێکردووە. وە (شەیتان) ووتوویەتی سوێند بێت ھەڵدەبژێرم (بەبەندەی خۆم) لەبەندەکانتدا بەشێکی دیاریکراو

سوێند بێت گومڕایان دەکەم و بەئاوات و خەیاڵی درۆینە سەرگەرمیان دەکەم وە فەرمانیان پێ دەدەم جا بێگومان ئەوانیش گوێچکەی ئاژەڵەکان دەبڕن (لەسەردەمی نەفامیدا ھەر ووشترێک پێنج سکی بکردایە گوێیان دەبڕی ولەسەر خۆیان حەرام دەکرد) وە فەرمانیان پێ دەدەم ئەوسا ئەوانیش دروستکراوی خوا دەگۆڕن وە ھەرکەسێک شەیتان بکات بەدۆستی خۆی بێجگە لەخوا ئەوە بێگومان زیانی لێ کەوتووە بەزیانێکی دیارو ئاشکرا

(شەیتان) بەڵێنیان پێ دەدات و ئاوات و ئومێدیان دەخاتەبەر دڵنیابن شەیتان ھیچ بەڵێنێکیان پێ نادات جگە لەخەڵەتاندن نەبێت

ئەوانە شوێن و جێگەیان دۆزەخە و ھیچ شوێنی ڕاکردن و لادانیان دەست ناکەوێت لێ ی

kurdî (kurmancî)98

وە ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە لە داھاتوویەکی نزیکدا دەیانخەینە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان بە ژێر درەختەکانیان دا دەڕۆن دەمێننەوە تیایدا بە ھەمیشەیی بەڵێنی خوایە و ڕاستە (بەدی دەھێنرێت) وە ئایا کێ لە خوا ڕاست بێژترە

(بەرزی و پاداشت) نەبە ئارەزووی ئێوەیە و نەبەئارەزووی خاوەن کتێبەکانە ھەر کەسێک خراپەیەک بکات پاداشتی دەدرێتەوە, وە دەستی ناکەوێت بێجگە لەخوا ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێک

کەسێکیش کردەوە چاکەکان جێ بەجێ بکات لە نێر یان لە مێ لە ھەمان کاتدا ئەو کەسە بڕوادار بێت ئەوە ئەوانە دەچنە بەھەشتەوە و بچووکترین ستەمیان لێ ناکرێت (ھێندەی توێکڵی ناوکە خورمایەک)

ئایا کێ ئایینی چاکترو جوانترە (وە کێ دیندارترە) لە کەسێک کە ڕووی خۆی یەکلا کردبێتەوە بۆ خوا لە ھەمان کاتدا ئەو کەسە چاکەکار بێت و شوێنی ئاینی ئیبراھیم کەوتبێت بەڕاستی و پاکی (کە بە وییستی خۆی لە بەتاڵ لای داوە بۆ لای ڕاست) وە خوا ئیبراھیمی ھەڵبژارد بەدۆست و خۆشەویستی خۆی

تەنھا بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەوی دا ھەیە وە خوا بەردەوام ئاگاداری ھەموو شتێکە

وە (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێدەکەن دەربارەی ئافرەتان بڵێ خوا وەڵامتان دەداتەوە دەربارەیان وە ئەوەی بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە لە قورئاندا (وەڵامێکە) لەبارەی کچانی ھەتیوەوە ئەوانەی پێیان نادەن ئەوەی نووسراوە بۆیان (واتە میراتی باوکیان) وە حەز ناکەن مارەیان بکەن (لەبەر میراتەکەشیان ناھێڵن شوو بکەن) وە لە بارەی ئەو مناڵانەی کە بێ دەسەڵاتن وە (خوا فەرمان دەدات) بە دادگەری لەگەڵ ھەتیوان دا بجوڵێنەوە, وە ھەر کردەوەیەکی باش بکەن ئەوە بێگومان خوا بەئاگایە لێی

Previous97 – 9897 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details