Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)79

بۆ ئێوە ھەیە نیوەی ئەو (میراتەی) کەژنەکانتان بەجێ یان ھێشتووە ئەگەر ئەو ژنانە منداڵیان نەبوو جا ئەگەر منداڵیان ھەبوو بۆ ئێوە ھەیە چوار یەک لەوەی (ژنەکانتان) بەجێیان ھێشتووە لەپاش (دەرکردنی) وەسیەتێک کەکردبێتیان یان قەرزێک (کەلەسەریان بێت) بۆ (ژنەکانتان) ھەیە چوار یەک لەوەی بەجێتان ھێشتووە ئەگەر ئێوە منداڵتان نەبوو جا ئەگەر منداڵتان ھەبوو ئەوەبۆ ئەوان ھەیە ھەشت یەک لەوەی بەجێتان ھێشتووە لەپاش (دەرکردنی) وەسیەتێک کەکردبێتتان یان دانەوەی قەرزێک (کەلەسەرتان بێت) وە ئەگەر پیاوێک یان ئافرەتێک کەمیراتی لێ ئەگیرا (مردبوو) نەباوان (دایک وباوکی) ھەبوو نە منداڵ وە تەنھا برایەک یان خوشکێکی (لەدایکەوە) ھەبوو ئەوە بۆ ھەر یەک لەو دووانە ھەیە شەش یەک بەڵام ئەگەر ئەوان زیاتر بوون لەبرایەک یان خوشکێکی دایکی ئەو کاتە ئەوانە ھەموویان ھاوبەشن لەسێ یەکی (میراتەکە) دا لەپاش (دەرکردنی) وەسیەتێک کەکرابێت یان قەرزێک کە (وەسێتەکە یاقەرزەکە بۆ میراتگران) بێزیان بێت ئەمە بڕیارە لەلایەن خواوە خواش زانای لەسەرخۆیە

ئەو (یاسایانە) سنورەکانی خودان ھەر کەسێک گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بێت (خوا) دەیخاتە ناو بەھەشتانێک کەڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا تیایدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی وەئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە

ھەر کەسێکیش سەرپێچی خواو پێغەمبەرەکەی بکات و سنورەکانی (خوا) ببەزێنێت دەیخاتە ئاگرێکەوە ھەمیشە دەمێنێتەوە تیایدا وەسزایەکی ڕیسواکەری بۆ ھەیە

kurdî (kurmancî)80

ئەوانەی کە کاری زۆر پیس و ناشرین (زینا) دەکەن لە ئافرەتانی (بڕوادارتان) ئەوە چوار شایەت لە خۆتان لەسەریان بگرن ئەمجا ئەگەر شایەتییاندا ئەوە ئەو (ژنە زیناکارانە) بەند بکەن لە ماڵەکانتاندا ھەتا (فریشتەی) مەرگ گیانیان دەکێشێت یان خوا ڕێگایەکی (ڕزگار بوونیان) بۆ دائەنێت (ئەمە حوکمی زیناکردن بوو پێش ھاتنە خوارەوەی ئایەتەکانی سورەتی النور واتە حومکی ئەم ئایەتەی سورەتی (النساء) بە ئایەتەکانی سورەتی النور سڕراوەتەوە)

وە ئەو دووانەی (کوڕو کچەی) ئەو کارە پیسە (زینا) دەکەن لە ئێوە ئەوە ئازاریان بدەن جا ئەگەر گەڕانەوە و تەوبەیان لێکرد وە چاک بوون ئەوا وازیان لێ بێنن چونکە بەڕاستی خوا ھەمیشە لێبووردەی میھرەبانە

بێگومان وەرگرتنی تەوبە لای خوا تەنھا بۆ ئەوانەیە کە گوناە دەکەن بە نەفامی پاشان پەشیمان دەبنەوە بە زوویی (پێش مردن) ئا ئەوانە خوا گەڕانەوەیان لێ وەردەگرێت خواش ھەمیشە زانا و دانایە

پەشیمانی (وەرگرتن) نیە بۆ ئەوانەی تاوانی زۆر دەکەن ھەتا کاتی سەرە مەرگی یەکێکیان دێت دەڵێت: بەڕاستی من ئێستا تەوبەم کرد وە بۆ ئەوانەش نیە کە دەمرن بە بێ بڕوایی ئەوانەی (باسکران) ئامادەمان کردووە بۆیان سزایەکی ئازار دەر

ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە حەڵاڵ نیە بۆتان کە ئافرەتان بە زۆر (بە ناچاری) بە میراتی بەرن (بۆ خۆتان) وە ڕێگری شوکردنیان لێ مەکەن بۆ ئەوەی ھەندێک لەو (مارەییەی) کە پێتان داون بیبەن (بۆ خۆ تان) مەگەر کاتێک کە کردەوەیەکی زۆر ناشرین (زینا) بە ئاشکرا بکەن وە ڕەفتاریان لەگەڵ بکەن بەچاکی (و ژیانیان لەگەڵ ببەنە سەر) جا ئەگەر حەزتان لێیان نەبوو (تەڵاقیان مەدەن) چونکە لەوانەیە ئێوە حەز نەکەن لە شتێک و خوا لەوەدا داینابێت چاکە وخێرێکی زۆر

Previous79 – 8079 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details