(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی بێ بڕواینە
من ئەو(بتانە) ناپەرستم کە ئێوە دەیپەرستن
وە ئێوەش ئەو(خوایە) ناپەرستن کە من دەی پەرستم
وەمن ئەو خوا پەرستیە ناکەم کە ئێوە دەیکەن
وە ئێوەش ئەو(خوایە) ناپەرستن کە من دەی پەرستم
ئایینی خۆتان بۆ خۆتان وئاینی خۆم بۆ خۆم
کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ئازاد کرا)
وە خەڵکت بینی کە پۆل پۆل دێنە ناو ئاینی خواوە
ئەوسا بەسوپاس وستایشی پەروەردگارت تەسبیحاتی ئەو بکە وداوای لێخۆشبوونی لێ بکە؛ چونکە بێگومان ئەو زۆر گیراکەری پەشیمانیە
لەناوچێت ھەردوو دەستی ئەبولەھەب وە لە ناویش چوو
سوودی پێ نەگەیاند داراییەکەیی وئەوەی کە کردی (لە دوژمنایەتی پێغەمبەر ﷺ)
بێگومان لەمەولا دەچێتە ناو ئاگری بڵێسە دار
وە ژنەکەیشی، کە ھەڵگری دار ودڕک بوو (بۆ ئازاردانی پێغەمبەر ﷺ)
ھەمیشە گوریسێکی بادراو(لەپەلی خورمایی ئاگرین) وا لە گەردنیدا