(ئەمجا گەر وا بکەن) بارانی خوڕەم ولێزمەتان بۆ دەبارێنێ
وە سامان وکوڕی زۆرتان پێ دەبەخشێت وە باخ وباخاتی زۆرتان پێ دەدات وە جۆگە ئاوی زۆرتان دەداتێ
ئەوە چیتانە ناترسن لە شکۆ وگەورەیی خوا؟
لە کاتێکدا کە دروستی کردوون بە چەند قۆناغێك
ئایا نابینن کە خوا چۆن حەوت ئاسمانی دروستكردووە نھۆم لەسەر نھۆم
وە مانگی گێڕاوە لە ناویاندا بە ڕووناك وە ڕۆژیشی گێڕاوە بە چرا
وە خوا ئێوەی ڕوواندووە لە زەوی بە ڕوواندن
لەپاشان دەتان باتەوە ناوی وە دەرتان دەھێنێتەوە (لێی) بە دەرھێنان
خوا زەوی بۆ ڕاخستوون
تا ھاتوچۆ بکەن بە ڕێگە کراوەکانیدا
نوح ووتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان گەلەکەم بێ فەرمانیان کردم وە شوێن کەسانێك کەوتن کە ماڵ و منداڵی قازانجی پێ نەگەیاندوە زیان نەبێ
وە پیلان وفڕو فێڵی زۆر گەورەیان کرد
وە ووتیان دەست ھەڵنەگرن لە بت وخواکانتان وە دەست ھەڵنەگرن لە (پەرستنی) وەد وسواع ویەغووث ویەعوق ونەسر (ئەمانە کۆمەڵە پیاوچاکێك بوون، جا کاتێك مردن، شەیتان ھات ووتی بەشوێنکەوتوانیان کە چەند پەیکەرێکیان بۆ بتاشن تاوەکو ھەمیشە لەبەرچاوتان بن، جا پاش ماوەیەك کەبەسەر چوو شەیتان ھات بەخەڵکی ووت ئەو پەیکەرانە بپەرستن، چونکە باوباپیرانتان ئەو پەیکەرانەیان پەرستووە، ئێوەش لەسەر ڕێبازی ئەوان بن)
وە بەڕاستی ئەوانە زۆر (خەڵك) یان گومڕا کرد، (خوایە) ئەم ستەمكارانە لە گومڕایی زیاتر ھیچی تریان بۆ زۆر مەکە
بەھۆی گوناھەکانیانەوە بە زریان خنکێنران، ئەمجا خرانە ئاگرەوە، ئیتر بێجگە لە خوا ھیچ یارمەتی دەرێکیان دەست نەکەوت
نوح فەرمووی: ئەی پەروەردگار مەیھێڵە لەسەر زەوی ھیچ کەسێك لە بێ بڕوایان
(چونکە) بێگومان ئەگەر تۆ وازیان لێ بھێنیت، بەندەکانی تۆ گومڕا دەکەن وە ھەر منداڵی تاوانباری سوپاس نەکەر دەخەنەوە
ئەی پەروەردگارم خۆش ببە لە خۆم وباوکم ودایکم وە لەو کەسە کە دێتە ماڵم بە بڕواداریەوە وە لە ھەموو پیاوان وژنانی ئیماندار وە بەشی ستەمکاران زیاد مەکە، تیاچوون ولە ناوچوون نەبێت