ئێوە قسە بە پەنھانی بکەن یان بە ئاشکرا (بۆ خوا یەکسانە چونکە) ئەو (خوای گەورە) ئاگادارە بەخودی (نھێنی) دڵان
ئایا ئەو خوایەی کە مەردوومی دروست کردووە ئاگای لە نھێنییان نیە، لە کاتێکدا کە ئەو ووردبین وئاگادارە
خوا ئەو زاتەیە کە زەوی بۆ ڕام کـردوون، دەی بگەڕێن بە ھەموو گۆشە وکەنارێکیدا وە لە ڕۆزی خوا بخۆن وە ھەر بۆلای ئەوە گەڕانەوە
ئایا دڵنیان لەو خوایەی کە لە ئاسمانە کە بتانباتە خوارەوە بەناخی زەویدا لە کاتێکدا کە زەوی (وەك دەریا) گێژ بخوات و (بێتە لەرزین)؟
ئایا دڵنیان لەو خوایەی کە لە ئاسمانە کە بای توندتان بنێرێتە سەر بە ووردە زیخەوە، ئەو دەمە تێدەگەن کە ھەڕەشەی ئێمە چۆنە؟
سوێند بەخوا بەڕاستی ئەو (گەلانەی) کە لەپێش ئەماندا بوون (پێغەمبەرانی ئێمەیان) بە درۆزن دانا، جا چۆن بوو بەگژدا چوونەوەی ئێمە (لەوان)
ئایا سەیری باڵندەکان ناکەن بە ژوور سەریانەوە بە باڵ کراوەیی وھێنانەوەیەك، ڕای نەگرتوون (بەو ئاسمانەوە) خوا نەبێت، کە ئەو بە ھەموو شتێك بیینایە
ئایا ئەوە کێیە ئەو کەسەی کە لەشکری ئێوەیە یارمەتتیان دەدات لە جیاتی خوای میھرەبان ؟! بێ بڕوایان ھەر لە فریو خواردنان
ئایا ئەوە کێیە ئەو کەسەی کە ڕۆزیتان دەدات ئەگەر خوا ڕۆزی خۆیتان لێبگرێتەوە؟ بەڵکو (بە ئارەزوو) درێژەیان دا بەسەرکەشی ودوور کەوتنەوە (لە ڕێی ڕاست)
ئایا ئەو کەسەی بڕوا وبەدەما بکەوێت باشتر ڕێ دەردەکات؟ یان یەکێك کە قنج وقیت بڕوا بەسەر ڕێگایەکی ڕاست وڕەواندا؟
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەر خوایە کە درووستی کردوون و بەدیھێناون وە گوێ وچـاو ودڵی پێ داوون، زۆر بە دەگمەن سوپاسی (ئەم بەھرانە) دەکەن
بڵێ: ھەر خوایە کە ئێوەی بڵاوکردوەتەوە لە زەویدا وەھەر لای خواش کۆدەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)
(بێ بڕواکان بە گاڵتەوە) دەڵێن: ئەم بەڵێنە (بە ھاتنی ڕۆژی دوایی) کەی دەبێت ئەگەر ڕاست دەکەن
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ : زانینی ئەو ڕۆژە ھەر لای خوایە وە من تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام