وەسوێند بەئاسمانی خاوەن ڕێگای زۆر (خاوەن جوانی وڕێك وپێکی)
بێگومان ئێوە لەقسە وگوفتاری جیاوازدان
ئەو کەسە لادەدرێت لەئیمان کەلادراوە (چونکە خۆی گومڕایە)
دەک بەکوشت چن ئەو درۆزنانە(و نەفرەتیان لێ بێت)
ئەوانە کەسانێکن لەگێژاوی نەزانیدا بێ ئاگان (لەھەموو شت)
(بەگاڵتەوە) دەپرسن کەی ڕۆژی دوایی دێت
ڕۆژێك (سزا دەدرێن) کەئەوان بەئاگری دۆزەخ دەسوتێنرێن
(پێیان دەووترێت) سزاکەتان بچەژن، ئەمە ئەو (سزایە) (بەگاڵتەوە) بە پەلە داواتان دەکرد
بێگومان پارێزکاران و لەخواترسان وان لە باخات وکەناری سەرچەشمەی ڕەواندا
ئەوەی خوا پێی داوون وەریدەگرن (چونکە) بێگومان ئەوان لەوەو پێش چاکەکار بوون
ئەوانە کەمێك لەشەودا دەخەوتن (ئەوی تری شەو نوێژیان دەکرد)
وە لەبەرەبەیاناندا داوای لێخۆشبوونیان دەکرد
وە لە ماڵ و داراییاندا بۆ (ھەژاری) داواکەر وداوانەکەر مافی خۆیان ھەبوو
وەلەزەویدا بەڵگە ونیشانە ھەیە بۆ باوەڕداران
وە لەخودی خۆشتاندا (بەڵگەی زۆر ھەیە) دەی ئایا بۆ وورد نابنەوە وسەرنج نادەن
وە ڕزق وڕۆزی ئێوە و ئەو بەڵێنانەی پێتان دەدرێت لەئاسمانە
جا سوێند بەپەوەردگاری ئاسمان وزەوی بێگومان ئەوە(ی باسکرا) ھەق وڕاستە بەوێنەی ئەو قسانەی خۆتان دەیکەن
ئایا پێت گەشتووە بەسەر ھاتی میوانە ڕێزدارەکانی ئیبراھیم
کاتێ چوونە لای ئیبراھیم و ووتیان سڵاو (ئەویش) ووتی سڵاو لەخۆتان (ئێوە) کەسانێکی نەناسراوون
جا خێرا چوو بۆلای خێزانەکەی ئەمجا گوێرەکەیەکی قەڵەوی (بەبرژاوی بۆ) ھێنان
وەنزیکی کردەوە لێیان (بەڵام نەیان خوارد) ووتی ئەوە ناخۆن؟
ئەوسا لێیان ترسا ووتیان مەترسە (ئێمە نێردراوی خواین) وە مزگێنیان پێ دا بەکوڕێکی دانا (کەئیسحاقە)
جاژنەکەی قریوەیەکی کرد وھات وە دای بەڕوومەتی خۆیدا (وەك باووی ژنان) وە ووتی پیرەژنێکی نەزۆك (چۆن منداڵی دەبێت)
(فریشتەکان) ووتیان پەروەردگارت وای فەرمووە بێگومان ھەر خوا کار بەجێ وزانایە