بەڕاستی تاوانباران لەسزای دۆزەخدا بەھەمیشەیی دەمێننەوە
سزایان لەسەر سووك ناکرێت وە ئەوان لەناو ئەو سزایەدا بێ ئومێدن
وە ئێمە ھیچ ستەمێکمان لێ نەکردوون بەڵکو ھەر خۆیان ستەمکاربوون
وە ھاوار دەکەن ئەی مالیك (سەرپەرشتیاری دۆزەخ) با پەروەردگارت بمان مرێنێت (تاڕزگاربین) (ئەویش پاش ماوەیەکی زۆر وەڵامیان دەداتەوە و) دەڵێت: بێگومان ئێوە دەمێننەوە تیایدا
سوێند بەخوا بەڕاستی (ئاینی) ھەقمان بۆ ھێناون بەڵام زۆربەتان ڕاستیتان پێ ناخۆشە
بەڵکو ئەوانە بۆ پیلان وفێڵیان (لەپێغەمبەر ﷺ) لێبڕان، بۆیە بەڕاستی ئێمەش (بۆ تۆڵە لێ سەندنیان) لێبڕاین
ئاخۆ وا دەزانن ئێمە نھێنی وچپەکانیان نابیستین، بەڵێ دەیبیستین فریشتەکانیشمان کەلەلایانن وئامادەی (ئەو پیلان وفێڵانەیان) دەنوسن
بڵێ ئەگەر پەروەردگار کوڕی ببوایە ئەوە من یەکەمین کەس بووم دەمپەرست
پاك وبێگەردی بۆ پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وپەروەردگاری عەرش لەو (قسە ناڕێکانە)ی کە ئەوان بۆ خوای ھەڵدەبەستن
جا لێیان گەرێ با سەرگەرمی پڕوپوچی بن وگاڵتە بکەن ھەتا دەگەن بەڕۆژی خۆیان کە بەڵێـنیان پێـدراوە
وە ئەو (خوایە) زاتێکە پەرستراوە لە ئاسماندا وە پەرستراوە لە زەویدا وە تەنھا ئەویش کار دروست وزانایە
وە پاك وبەفەڕو گەورەیە ئەو خوایەی کە خاوەنی ئاسمانەکان وزەویە وە ھەرچی لەنێوانیاندایە وە زانینی (ھاتنی) ڕۆژی دوایی تەنھا لای ئەوە وە ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە
وە ئەوانەی بێجگە لە خوا دەپەرسترێن (وھاواریان لێ دەکرێت) ناتوانن تکا بکەن مەگەر کەسانێك شایەتییان بەھەق دابێت وە ھەقیان زانیوە وئاگاداری بوون
وە ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ دروستی کردوون؟ بێگومان دەڵێن خوا دەی چۆن ئەوان لەھەق وڕاستی لادەدن
وە ( پێغەمبەر ﷺ شکاتی کردو) ووتی ئەی پەروەردگار (خوای گەورە فەرمووی: ئەی موحەممەد ﷺ) تۆش وازیان لێ بھێنە وگوێیان پێ مەدە وپێان بڵێ (سەلام) لەمەو پاش دەزانن (چی یان بەسەردێت)بەڕاستی ئەوانە گەلێکن باوەڕ ناھێنن
(خوای گەورە فەرمووی: ئەی موحەممەد ﷺ) تۆش وازیان لێ بھێنە و گوێیان پێ مەدە وپێان بڵێ (سەلام) لەمەو پاش دەزانن (چی یان بەسەردێت)