ھەروەھا پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە لەھیچ شارێکدا مەگەر خۆشگوزەرانەکان (دەوڵەمەندەکان)ی ووتویانە بەڕاستی ئێمە باوو باپیرانی خۆمان لەسەر ئاینێك بینیوە وە بەڕاستی ئێمە لەسەر ئاینی ئەوان دەڕۆین
ووتی ئەگەر چی من (ئاینی) ڕاستریشم بۆ ھێنابن لەوەی کە باووباپیرتان بینیوە لەسەری، ووتیان بێگومان ئێمە بێ باوەڕین بەو(ئاینەی) بەئێوەدا نێرراوە
بۆیە تۆڵەمان لێسەندن جا سەیرکە سەرئەنجامی درۆزنان چۆن بوو
وە کاتێك ئیبراھیم بەباوکی وگەلەکەی ووت بێگومان من بەریم لەوەی ئێوە دەیپەرستن
جگە لەو زاتەی کەدروستی کردووم چونکە ھەر ئەویش ڕێنمونیم دەکات
ئەو (یەکخواپەرستی) لەناو نەوەکانیدا بەجێھێشت تابگەڕێنەوە (سەری)
بەڵکو من ئەوانە وباو وباپیرانیانم لەخۆشگوزەرانیدا ھێشتەوە ھەتا ئەو کاتەی قورئانیان بۆ ھات لەگەڵ پێغەمبەری ئاشکرا
جا کاتێك قورئانیان بۆ ھات ووتیان ئەمە جادوە وە بەڕاستی ئێمە باوەڕی پێ ناکەین
وە ووتیان بۆچی ئەم قورئانە نەنێرراوەتە خوارەوە بۆ پیاوێکی گەورەی (ناودارو دارا) لەم دوو شارە (لە مەککە و طائف)
ئایا ئەوان ڕەحمەتی پەروەردگارت دابەش دەکەن لەکاتێکدا ئێمە لەنێوانیاندا دابەشمان کردووە ھۆی گوزەرانیان لەژیانی ئەم دونیایەدا وە ھەندێکیانمان چەند پلە بەرزکردۆتەوە بەسەر ھەندێکی تریاندا تاھەندێکیان ئیش بەھەندێکی تریان بکەن ولەخزمەتی یەکتردا بن وە بەزەیی پەروەردگارت (بۆ تۆ) لەوە چاکترە کە ئەوان کۆی دەکەنەوە
خۆ ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە کە خەڵکی یەك ئوممەتی بێ باوەڕ بوونایە وامان دەکرد ھەر کەس بێ باوەڕ بوایە بەخوای میھرەبان، سەقفی خانووەکانیان لەزیوو بوایە ھەروەھا پلیکانەکان کەپێیـداسەر دەکەون (بۆمان دەکردن بەزیوو)