بە(حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بەواتای، سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة)ش بکە
قورئان لەلایەن خوای بەخشندەی میھرەبانەوە نێردراوەتە خوارەوە
پەڕاوێکە بەڵگەکانی ڕوونکراوەتەوە (لێك جیاکراوەتەوە) قورئانێکە بەزمانی عەرەبی بۆ گەلێك کەشارەزان و دەزانن
مژدەدەر وترسێنەرە کەچی زۆربەیان گوێی پێ نادەن و بۆیە (قورئان) نابیستن
دەڵێن دڵەکانمان لەناو چەند پەردەیەکدایە (تێ ناگەین) لەئەوەی تۆ ئێمەی بۆ بانگ دەکەیت وە لەگوێیەکانماندا گرانی و کەڕی ھەیە وە لەنێوان ئێمەو تۆدا پەردەیەك ھەیە کەواتە تۆ کاری خۆت بکە و بێگومان ئێمەیش کاری خۆمان دەکەین
بڵێ: بەڕاستی من مرۆڤێکم وەك ئێوە بەڵام (ھەندە ھەیە من) نیگام بۆ دەکرێت کە بەڕاستی پەرستراوی ئێوە خوایەکی تاك و تەنھایە کەواتە باڕووتان ھەر بەرە و خوا بێت (لەپەرستنەکانتاندا) و داوای لێبوردنی لێ بکەن وە سزاو لەناوچوون بۆ ھاوبەشدانەرانە
ئەوانەی کەزەکات نادەن و باوەڕیشیان بەڕۆژی دوایی نیە
بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە پاداشتی بێ بڕانەوەیان بۆ ھەیە
بڵێ: ئاخۆ بەڕاستی ئێوە باوەڕتان بەو زاتە نیە؟ کە زەوی لەدوو ڕۆژدا دروستکردووە وە ھاوبەشانی بۆ دادەنێن ھەر ئەوە پەروەردگاری جیھانیان
وە لەسەر زەویدا شاخی زۆری داناوە وە فەڕ و بەرەکەتی تێ خستووە وە بژێوی (ھەموو گیاندارێکی) لەزەویدا دیاریکرد لەماوەی چوار ڕۆژدا بەیەکسانی بۆ گشت داواکەران
پاش دروستکردنی زەوی ئیرادەی دروستکردنی ئاسمانی کرد کە پێشتر دوکەڵێک بوو ئەمجا بەئاسمان و بەزەوی فەرموو: وەرن بەوویستی خۆتان یان بە ناچاری (بێنە ژێر فەرمانم) ھەر دووکیان ووتیان بەوویستی خۆمان ھاتین