دەڵێن: ئایا پێغەمبەرەکان نەھاتن بۆ لاتان؟ بەچەندین بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە؟ دەڵێن :بەڵێ (ھێنا بوویان) پێیان دەڵێن دەی خۆتان بپاڕێنەوە بێگومان پاڕانەوەی بێ باوەڕان وون دەبێ و بێ سوودە
بەڕاستی ئێمە پێغەمبەرانمان و ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە سەرکەوتوو دەکەین لەژیانی دونیادا وە لەو ڕۆژەی (قیامەت) کە شایەتەکان ھەڵدەسنەوە
ڕۆژێکە بیانوو و پاکانە کردنی بێ باوەڕان ھیچ سوودیان پێ ناگەیەنێت ھەموویان نەفرەتیان لێکراوە و خراپترین جێگایان ھەیە
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە تەوراتمان دا بەموسا وە نەوەکانی ئیسرائیلمان کردە میراتگری تەورات
(کەھۆی) ڕێنمونی و پەندو بیرخەرەوەیە بۆ خاوەن ژیریەکان
ئەمجا (ئەی موحەممەد ﷺ) خۆگربە بێگومان بەڵێنی خوا ھەقەو دێتە دی وە داوای لێبوردنی گوناھت بکە وە تەسبیحات بکە بەستایشی پەروەردگارت بەئێواران وبەیانیاندا
بەڕاستی ئەو کەسانەی دەمە قاڵێ و کێشە دەکەن دەربارەی نیشانەکانی خودا بەبێ ئەوەی بەڵگەیەکیان بۆ ھاتبێت ھیچ لە دڵیاندا نیە جگە لەخۆبەزل زانی نەبێت ھەرگیز ئەوان بە (مەبەستیان) ناگەن کەواتە پەنا بەخوا بگرە بەڕاستی ھەر ئەو بیسەر و بینایە
بەڕاستی بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی گەورەترە لەبەدی ھێنانی خەڵکی بەڵام زۆربەی مەردووم ئەمە نازانن
وە نابینا و بینا یەکسان نین وە کەسانێك باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە لەگەڵ بەدکاران وەك یەك نین زۆر کەم (لەخەڵکی) بیر دەکەنەوە