Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)457

وە (گومڕاکەرەکان) دەڵێن ئەوە چیمانە بۆچ پیاوانێك نابینین کە ئێمە لە خراپەرکارانمان دەژماردن

ئایا ئەوانەن کە گاڵتەمان پێدەکردن؟ یان (لێرەن بەڵام) چاوەکان لێیان کەلا بووە (و نایان بینن)

بێگومان ئەوە (کە باسکرا) ئاژاوە و شەڕە قسەی دۆزەخیانە، وڕاستە (و دێتەدی)

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من تەنھا ترسێنەرێکم و ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لە خوای تەنھای بەدەسەڵات

پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە زاڵ و باڵادەست و لێبوردەیە

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەوە ھەواڵێکی زۆر گەورەیە

کە ئێوە گوێی پێ نادەن

(بڵێ ئەگەر وەحیم بۆ نەھاتایە) من ھیچ ئاگام لەکۆمەڵی ھەرە بڵند (فریشتەکان) نەبووە کاتێك دەمەقاڵێیان دەکرد (دەربارەی ئادەم)

نیگا بۆ من ناکرێت جگە لەوە نەبێت کە من تەنھا ترسێنەرێکی ڕوونکەرەوەم

ئەو کاتەی (دەمەقاڵێیان بوو) پەروەردگارت بەفریشتەکانی فەرموو بەڕاستی من مرۆڤێك لە قوڕ دروست دەکەم

ئەمجا کاتێك شێوەکەیم ڕێکخست و فوم پێدا کرد وگیانم کرد بە بەریدا لە گیانێك کە خۆم دروستم کردووە ئەوسا ھەموو بە سوژدە بردن بۆی بکەون بە ڕوودا

جا فریشتەکان ھەر ھەموویان سوژدەیان برد

بێجگە لە شەیتان کە خۆی بە گەورە دانا و لە بێ باوەڕان بوو

(خوا) فەرمووی ئەی ئیبلیس چی شتێك ڕێگری کردیت (لەوەی) کە سوژدە ببەیت بۆ کەسێ کە بە ھەردوو دەستی خۆم دروستم کردووە ئایا خۆت بەگەورە زانی، یاخو لەبەرزو بڵندەکانی؟

(شەیتان) ووتی من لە (ئادەم) چاکترم چونکە منت لەئاگر دروستکردووە، بەڵام ئەوت لەقوڕ درەستکردووە

(خوا) فەرمووی کەواتە لەو (بەھەشتە) دەرچۆ و بڕۆ، چونکە بێگومان تۆ دەرکراوی لەڕەحمەتی من

وە بەڕاستی نەفرینی منت لەسەر بێ تا ڕۆژی (پاداشت و تۆڵە)

(شەیتان) ووتی ئەی پەروەردگارم دەی مۆڵەتم بدە (نەمرم) تا رۆژێ (مردوان) زیندوو دەکرێنەوە

(خوا) فەرمووی: دەی بەڕاستی تۆ لە مۆڵەت دراوانی

تاڕۆژی کاتی دیاریکراو

(شەیتان) ووتی ئەمجا سوێند بەعیزەتت ھەر ھەموویان گومڕا دەکەم

ئەوانەیان نەبێت کەبەندەی پاك و ھەڵبژاردەی تۆن

kurdî (kurmancî)458

(خوا) فەرمووی: من ھەقم ھەر ھەقیش دەڵێم

بەڕاستی دۆزەخ پڕ دەکەم لە تۆ و ئەوانەی (لە ئادەمییان) شوێنت دەکەون بەتێکڕا

(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من ھیچ کرێ و پاداشتێك لەسەر گەیاندنی ئەم ئاینە لە ئێوە داواناکەم و من لەو کەسانەش نیم کە درۆ ھەڵبەستم و زۆر لە خۆم بکەم

ئەم (قورئانە) تەنھا پەند و ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان

بەڕاستی پاش ماوەیەك لە ھەواڵی ئەو (قورئانە) دەزانن

ئەم قورئانە ھێنراوەتەخوارەوە لە لایەن خوای باڵادەست و کار بەجێوە

بێگومان ئێمە بەھەق و ڕاستی قورئانمان بۆ تۆ ھێناوەتە خوارەوە کەواتە خوا بپەرستە و بە تەنھا ھەر بۆ ئەو ملکەچ بە

بێداربە ئاینی (گەردنکەچی) پاك و خاوێن ھەر بۆ خوایە وە کەسانێك جگە لە (خوا) چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان داناوە (دەڵێن) تەنھا لەبەر ئەوە دەیان پەرستین نزیکمان بکەنەوە لە خوا بێگومان خوا بڕیار دەدات لە نێوانیاندا لەو شتانەدا کەئەوان تیایدا جیاواز بوون بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسێك ناکات کە درۆزنی زۆر بێ باوەڕە

ئەگەر خوا بیوویستایە منداڵێك بۆ خۆی بڕیار بدات ئەوە لەناو دروستکراوەکانیدا کامەی بوویستایە ھەڵی دەبژارد، پاك و بێگەردە ھەر ئەوە خوای تەنھا و زاڵ و بە دەسەڵات

(خوا) ئاسمانەکان و زەوی بەھەق دروستکردووە شەو دەھێنێت بەسەر ڕۆژدا و ڕۆژ دەھێنێت بەسەر شەودا و خۆر و مانگی ڕام ھێناوە ھەریەکەیان (لەخولگەی خۆیدا) تا ئەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە دەگەڕێت ودەسوڕێتەوە بێداربە ھەر ئەو (خوا) زاڵ و لێبوردەیە

Previous457 – 458457 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details