Search Quran

Search books

Reading language

Select a Quran translation.

اردوUrduEnglishEnglishDeutschGermanfrançaisFrenchpolskiPolishshqipAlbanianአማርኛAmharicazərbaycanAzerbaijaniবাংলাBanglabosanskiBosnianбългарскиBulgarianမြန်မာBurmeseнохчийнChechen中文ChinesečeštinaCzechDivehiDivehiNederlandsDutchHausaHausaहिन्दीHindiIndonesiaIndonesianitalianoItalian日本語Japanese한국어Koreankurdî (kurmancî)KurdishMelayuMalayമലയാളംMalayalamnorskNorwegianپښتوPashtoفارسیPersianportuguêsPortugueseromânăRomanianрусскийRussianسنڌيSindhiසිංහලSinhalaSoomaaliSomaliespañolSpanishKiswahiliSwahilisvenskaSwedishтоҷикӣTajikberTamazightதமிழ்TamilтатарTatarไทยThaiTürkçeTurkishئۇيغۇرچەUyghuro‘zbekUzbek

MSC Support

Contact us for account, books or payment assistance.

mscorporg@gmail.comWhatsApp support
Quran MSC

Welcome back

Sign in to continue your Quran journey.

Forgot password?

New to Quran MSC? Sign up

TRANSLATION BOOK

Kurdish kurdî (kurmancî)

Muhammad Salih Bamoki · QuranEnc.com · kurdish_bamoki

Arabic Mushaf
kurdî (kurmancî)453

بە (صاد) دەخوێنرێتەوە خوازاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیر سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە سوێند بە قورئانی خاوەن ڕێز و پەند و ئامۆژگاری

بەڵام ئەوانەی بێ باوەڕن ڕۆ چوون، لە خۆبەگەورە زانین و دژایەتیدا (بەرانبەر ئیسلام و شوێن کەوتووانی)

چەندەھا گەلمان پێش ئەوان ( پێش کافرانی مەککە) لەناو برد ئەمجا ھاواریان کرد لە حاڵێکدا کاتی ڕزگار بوون نەمابوو

سەریان سوڕدەما کە ترسێنەرێکیان لە خۆیان بۆ ھاتووە وە بێ باوەڕان دەیانووت ئەم (پێغەمبەرە) جادوگەرێکی زۆر درۆزنە

ئایا ئەو (پێغەمبەرە) ھەموو خواکانی کردوەتە یەك خوا بەڕِاستی ئەمە (کەیەك خوا ببێت) شتێکی زۆر سەرسوڕھێنەرە

وە گەورەکانی (قوڕەیش لەگەڵ پێغەمبەر قسەیان کرد و ھەڵسان) بە پەلە دەرچوون (بەخەڵکیان ووت) بڕۆن و خۆگربن لەسەر (پەرستنی) خواکانتان بەڕاستی ئەمەی (موحەممەد ﷺ) دەیڵێت) شتێکە لە ئێوە داوا کراوە (ھەتا ببێتە گەورەی ھەموو عەرەب)

ئەمەمان نەبیستووە لە کۆتا ئایندا (کە نەسرانیە) ئەمە تەنھا شتێکی ھەڵبەستراوە

ئایا چۆن وەحی لە ناو ھەموومان دا بۆ ئەو (موحەممەد ﷺ) دابەزێنراوە (نەخێر ڕاست ناکەن) بەڵکو ئەوانە لە گوماندان لە قورئانەکەی من (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوانە ھێشتا سزای منیان نەچەشتووە (بۆیە باوەڕناھێنن)

یان خەزێنەکانی بەزەیی پەروەردگاری زاڵ و باڵادەست و بەخشندەت لای ئەوانە؟

یان دەسەڵات و پاشایی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە ھی ئەوانە (ئەگەر وایە) دەبا بەرز ببنەوە لە ناو ھۆکارەکانی بەرز بوونەوەدا (تا دەگەنە عەرش ئەمجا وەحی دابەزێنن بۆ ھەر کەسێك خۆیان دەیانەوێت)

(بێ بڕوایانی قوڕەیش) لەشکر و کۆمەڵێکی بێ نرخن لەو کۆمەڵانەی (دژی پێغەمبەرانن بەزوویی) دەشکێنرێن و سەر شۆڕ دەبن

پێش ئەوان گەلی نوح و عاد و فیرعەونی خاوەن مێخەکان باوەڕیان (بە پێغەمبەرەکانیان) نەھێنا

وە (گەلی) سەمود و گەلی لوط و خاوەن باخە چڕو پڕەکان ئەوانە تاقم و کۆمەڵانێك بوون

ھەر ھەموویان باوەڕیان بە پێغەمبەران نەھێنا بۆیە سزای منیان بەسەرا چەسپا (و لە ناو چوون)

ئەمانە تەنھا چاوەڕوانی دەنگێکی زۆر گەورە دەکەن ئەو دەنگە (فوو کردن بە کەڕەنادا) کەمترین ماوە دواخستنی نیە

(بەگاڵتە پێکردنێکەوە) وە ووتیان: ئەی پەروەردگارمان پێش ڕۆژی لێپرسینەوە بەشەکەمان (لە سزا، یان پاداشت) پێبدە

kurdî (kurmancî)454

(ئەی موحەممەد ﷺ) دان بە خۆتدا بگرە لەسەر ئەو قسانەی کە دەیکەن بیری بەندەمان (داود) ی خاوەن ھێز و توانا بکەرەوە بێگومان ئەو ھەمیشە گەڕاوە بوو بۆ لای خوا

بەڕاستی ئێمە چیاکانمان رام ھێنا بوو تەسبیحاتی خوایان دەکرد لەگەڵ ئەو (لەگەڵ داوددا) بەئێواران و بەیانیاندا

وە باڵندەکان کە لەدەوری ئەو (داود) کۆدەکرانەوە ھەموو(بۆ تەسبیحات) بۆلای ئەو دەگەڕانەو(تا لەگەڵ داود یادی خوا بکەن)

وە پاشایەتیەکەی ئەومان بەھێز کرد دانایی و گوفتاری جیاکەرەوەمان پێ بەخشی

وە ئایا ھەواڵی داوا چیەکانت پێ گەیشتووە کاتێك بەدیواری خەڵوەتگاکەدا سەرکەوتن

لە ناکاودا چوونە ژوورەوە بۆ لای داود ئەویش داچڵەکا و ترسا لێیان ووتیان: مەترسە (ئێمە) دوو داواچین یەکێکمان ستەمی لەوی تر کردووە جا لە نێوانماندا بەھەق وڕاستی بڕیاربدە ولە ڕاستی لامەدە (لە بڕیارەکەتدا) وە ڕێنمونیمان بکە بۆ رێگای ڕاست

(یەکیان ووتی) بێگومان ئەمە برامە، نەوەدو نۆ سەر مەڕی ھەیە و منیش یەك مەڕم ھەیە کەچی دەڵێت ئەو مەڕەش بدە بەمن (بیسپێرە بەمن) و لەکاتی قسە کردندا زاڵە بەسەرمدا

(ئەمجا داود علیە السلام بەبێ ئەوەی گوێ لەبراکەی تریان بگرێت وبەپەلە ئەم حوکمەی دا) ووتی: سوێند بەخوا بەڕاستی ستەمی لێکردوی کە داوات لێدەکات تاقە مەڕەکەت بخاتە ناو مەڕەکانی خۆیەوە و بێگومان زۆر لەشەریك و ھاوبەشەکان ستەم لەیەکتری دەکەن بێجگە لەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوەی چاکیان کردووە، ئەوانەش زۆر کەمن، داود زانی کە ئێمە تەنھا تاقیمان کردوەتەوە بۆیە داوای لێبوردنی کرد لە پەروەردگاری وکەوت بە ڕوودا بە سوژدە بردنەوە و تۆبەی کرد (لەوەی نەدەبوو بەبێ گوێگرتن لەکەسی بەرامبەر حوکم بدات وپەلەش بکات لەبڕیارداندا)

ئێمەش لەو ھەڵەی ئەو خۆش بووین بەڕاستی ئەو (داود) پلە و پایەی بەرزە و نزیکە لە ئێمەوە ودواڕۆژێکی چاکیشی ھەیە

ئەی داود بێگومان ئێمە تۆمان کرد بەجێنشینی(پێغەمبەرانی پێش خۆت) لە زەویدا کەوابوو تۆش لە نێوان خەڵکدا بەڕاستی فەرمانڕەوایی بکە شوێن ھەوا و ئارەزوو مەکەوە با لەڕێگای خوا لات نەدات بێگومان ئەوانەی لەڕێگای خوا لادەدەن و گومڕادەبن، سزای سـەخـتـیـان بۆ ھـەیە چـونکە ڕۆژی لێپرسینـەوەیـان لەبیرکردبوو

Previous453 – 454453 / 604Next

Only the selected language’s translation appears in this book. Scroll inside a page to read longer passages. Page and selected ayah numbers are highlighted.

AdvertisementRemove ads · $6 / year

Scan QR

Place the QR inside the frame.

Payment QR details